له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم), له‌دایکبوونی ئوممه‌تێکه

ئاماده‌کردنی: عبدالله که‌ریم
له(ئه‌بی قه‌تاده)وه خوا لێی ڕازی بێت، پرسیاریان له پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) کرد ده‌رباره‌ی به‌ڕۆژوبوونی ڕۆژی دووشه‌ممه، ئه‌ویش فه‌رمووی: {ذلک یومٌ ولدتُ فیهِ، ویوم بعثتُ فیه، أو أنزلَ علیَ فیهِ} رواه مسلم، واته: ئه‌وه ئه‌و ڕۆژه‌یه که تیایدا له دایک بووم و تیایدا بوومه پێغه‌مبه‌ر یان تیایدا قورئانم بۆ دابه‌زی.
له ڕاستیدا ئێمه هه‌موومان ئه‌و به‌شه‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) ئه‌زانین، له دایکبوونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه‌و سلم) و گۆشکردنی و مردنی دایکی و هه‌روه‌ها مردنی باپیری و سه‌رپه‌رشتیکردنی له‌لایه‌ن مامییه‌وه‌و…هتد. به‌ڵام ئایا هه‌موومان ئه‌زانین کاتێک خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا باسی پێغه‌مبه‌ر ئه‌کات چه‌ند گه‌وره‌و به‌ڕێزی ئه‌کات؟
یان ئایا له‌سه‌ر ئه‌و ئایه‌تانه‌ى قورئان هه‌ڵوێسته‌مان کردووه که باسی گه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌ر ئه‌کات؟
بێگومان له‌و بواره‌دا ئایه‌ت زۆره، به‌ڵام ئێمه زۆرجار له‌سه‌ریان ناوه‌ستین و له‌گه‌ڵیاندا ناژین، بۆ نموونه
خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ:وَ إذ أخذَ اللهُ میثاقَ النبینَ لماَ ءاتیتکمْ منْ کتابٍ و حکمهٍ ثمَ جآءکمْ رسولٌ مصدقٌ لماَ معکمْ لتؤمننَ بهِ و لتنصرنهُ، قالَ ءأقررتمْ وَ أخذتمْ علىَ ذلکمْ اصری، قالوا أقررناَ قالَ فاشهدوا وَ اناَ معکمْ منَ الشاهدین {ال عمران:٨١}
ئه‌م ئایه‌ته سێ لایه‌نی زۆر گرنگ له‌خۆ ئه‌گرێ:
لایه‌نی یه‌که‌م:
پێش ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر له دایک ببێت خوای گه‌وره په‌یمانی له پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرتووه که هه‌موویان بڕوا به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بکه‌ن و فه‌رمانیشیان به میلله‌ته‌کانیان کردووه که بڕوای پێ بکه‌ن.
پێغه‌مبه‌ر ئه‌فه‌رموێ: (انی عندَ الله لخاتمَ النبینَ و انَ ادمَ لمنجدلٌ فی طینتهِ) واته: من له‌لای خوای گه‌وره کۆتایی پێغه‌مبه‌رانم، له کاتێکا هێشتا ئاده‌م هه‌ر قوڕبوو دروست نه‌کرابوو.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر ئه‌فه‌رموێ: (لو کانَ موسیَ حیاً ما وسعهُ اِلا اَن یتبعنی) واته: ئه‌گه‌ر موساش زیندوو بووایه بۆی نه‌بوو ته‌نها ئه‌بوو شوێنم بکه‌وتایه.
لایه‌نی دووه‌م:
سه‌باره‌ت به ئێمه‌ی مسوڵمانه، ئێمه‌ی ئوممه‌تی ئیسلام تاکه ئوممه‌تین که داوامان لێکراوه هه‌تا ئیمان به هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی پێشوو بهێنین، بۆ نموونه ئایه‌ته‌کانی سه‌ره‌تاو کۆتایی سوره‌تی به‌قهره ئاماژه به‌و ڕاستییه ئه‌که‌ن، که‌واته ئیمان هێنان به پێغه‌مبه‌رو پێغه‌مبه‌رانی پێشووش له ناوه‌ڕۆک و ناخی بیروباوهڕمانهو بۆته خه‌سڵه‌ت و نیشانه‌ی مسوڵمانان و له هیچ ئایبنێکی تردا ئه‌مه نابینی. ئه‌وه‌ش بیروباوه‌ڕى ئوممه‌تی ئیسلامه‌و ئێمه‌ی مسوڵمان ڕازی نابین که‌س به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام یان پێغه‌مبه‌رانی پێشوو بێ حورمه‌تی بکات و ئازاریان بدات.
جێی خۆیه‌تی لێره‌دا ڕوو بکه‌ینه خاوه‌نانی کتێبه‌کان و پێیان بڵێین:
قورئانی پیرۆز ناوی پێغه‌مبه‌رانی ئێوه‌ی هێناوه‌و فه‌رمانیشی به ئێمه کردووه هه‌تا بڕوایان پێ بهێنین، پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش ناوی له هه‌موو کتێب و په‌ڕاوه ئاسمانییه‌کاندا هاتووه ئێوه‌ش له‌سه‌رتانه بڕوا بهێنن.
عه‌بدوڵای کوڕی سه‌لام خوا لێی ڕازی بێت که پێشتر چاکترین و به‌ڕێزترین حیبری جووله‌که‌کان بوو کاتێک مسوڵمان بوو، وتی: هه‌ر که پێغه‌مبه‌رم بینی یه‌کسه‌ر ناسیم و زانیم پێغه‌مبه‌رى خوایه، هه‌روه‌ک چۆن کوڕه‌که‌ی خۆم ده‌ناسی و ئه‌مزانی کوڕی خۆمه.
لایه‌نی سێیه‌م:
هه‌ر کاتێک کۆمه‌ڵێک ئایینی ڕاستی ئیسلامیان نه‌وێ و پێی ڕازی نه‌بن، ئه‌وه په‌یمانی نێوان خوای گه‌وره‌و مرۆڤایه‌تی ئه‌شکێنن و ڕوو ئه‌که‌نه ڕێچکه‌و ڕێبازێک که خوای گه‌وره نایه‌وێ و قه‌بوڵی ناکات.
ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره له‌باره‌ی جوله‌که‌وه ئه‌فه‌رموێ: وَ لماَ جآءهم رسولٌ من عندِ اللهِ مصدقٌ لماَ معهم نبذَ فریقٌ منَ الذینَ اوتوا الکتابَ کتابَ اللهِ ورآءَ ظهورهم کأنهم لا یعلمون {البقره:١٠١} ئه‌م ئایه‌ته ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ کاتێک پێغه‌مبه‌ری خوا هات و به‌وشێوه‌یه نه‌بوو که جووله‌که حه‌زیان پێ ئه‌کرد واته له‌نه‌وه‌ی ئیسحاق نه‌بوو، ئه‌و کاته جووله‌که نه‌ک هه‌ر بڕوایان پێ نه‌کرد به‌ڵکوو هه‌ر وازیان له ئایین و له ته‌وراتیش هێناو شوێن سیحر‌و ئاینی درۆینه که‌وتن.
هه‌روه‌ک خوای گه‌وره له‌و باره‌وه له ئایه‌ته‌که‌ی دواتری سوره‌تی به‌قه‌ره‌دا ئاماژه به‌و ڕاستییه ئه‌کات، هه‌ر کاتێک پێغه‌مبه‌رێک هاتبێ و جوله‌که به دڵیان نه‌بووبێ ئه‌وه وازیان له ئایینی ڕاست هێناوه‌و شوێن سیحر‌و ڕێچکه‌و ڕێبازی ناڕاست که‌وتوون ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ: وَ اتبعوا ما تتلوا الشیاطینُ علىَ ملکِ سلیمانَ، وَ ما کفرَ سلیمانُ ولکنَ الشیاطینَ کفروا…..{البقره :١٠٢} واته: جووله‌که‌کان وازیان له ئایینی ڕاست هێناو شوێن قسه‌و قسه‌لۆکی شه‌یتانه‌کان که‌وتن که بۆ مولکی سوله‌یمانیان دروست ئه‌کرد، گوایه ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی سوله‌یمان هه‌یبوو له ڕێى سیحره‌وه په‌یدای کردبوو، به‌ڵام سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ره‌و کوفر ناکات، به‌ڵکوو شه‌یتانه‌کان کوفریان کردبوو ڕێگه‌ی غه‌یری خوای گه‌وره‌یان گرتووه.
به‌و جۆره جووله‌که به‌هۆی عینادی و حه‌سودییه‌وه وازیان له ئاینی ڕاستی خۆیان هێناو شوێن سیحر‌و جادوو که‌وتن، یه‌که‌م که‌سیش که سیحریان به‌کارهێناو ده‌ستیان دایه جادووگه‌ری جووله‌که بوون هه‌تا مل نه‌ده‌ن بۆ ئایینی ڕاستی خوای گه‌وره.
لێره‌وه خاوه‌نانی کتێبه‌کان به‌تایبه‌تی جوله‌که دوژمنایه‌تی ئێمه‌ی ئوممه‌تی ئیسلام ئه‌که‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی شوێن پێغه‌مبه‌ری ئیسلام موحه‌ممه‌د که‌وتوین.
ئه‌وان ئه‌یانه‌وێ ئێمه واز له ئاینی هه‌ق بهێنین و حه‌سوودی به موحهممهدو شوێن که‌وتووانی ئه‌هێنن، ئازاریان پێ ئه‌گات که ئێمه به مسوڵمانی ئه‌بینن و بڕوا به موحه‌ممه‌د ئه‌که‌ین و پابه‌ندی به به‌رنامه‌ی قورئانه‌وه ئه‌که‌ین، له‌به‌رئه‌وه له دایک بوونی پێغه‌مبه‌ری خوا له دایک بوونی ئوممه‌تێکه ئه‌ویش ئوممه‌تی یه‌کتاپه‌رستی و ئیسلامه.
دوژمنانی ئیسلامیش له ڕێی ڕاست لایان داوه‌و شوێن ڕێچکه‌ی هه‌ڵه که‌وتوون و به‌رده‌وامیش له هه‌وڵدان هه‌تا شوێن که‌وتووانی هه‌ق فریوبده‌ن و له ئیسلام پاشگه‌زیان بکه‌نه‌وه یان ئه‌گه‌ر توانییان ڕوناکی خوای گه‌وره له‌سه‌ر زه‌وی بکوژێننه‌وه.
خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ: ودَ کثیرٌ منْ أهلِ الکتابِ لوْ یردونکمْ منْ بعدِ ایمانکمْ کفاراً حسداً منْ عندِ أنفسهمْ منْ بعدِ ماَ تبینَ لهمُ الحق….. {البقره:١٠٩}. واته: زۆرێک له خاوه‌نانی کتێب له‌لاى خۆیانه‌وه حه‌سوودیتان پێ ئه‌به‌ن، پاش ئه‌وه‌ی هه‌قیشیان بۆ ده‌رکه‌وت ئه‌یانه‌وێت له ئیمانه‌که‌تان بتان گێڕنه‌وه‌و بۆ کوفرتان بگه‌ڕێننه‌وه.
هه‌روه‌ها قورئان له دوو ئایه‌تدا سونه‌تێکی په‌روه‌ردگارمان بۆ دووباره ئه‌کاته‌وه کاتێک ئه‌فه‌رموێ: یریدونَ لیطفؤا نورَ اللهِ بأفواههمْ و اللهُ متمُ نورهِ ولوْ کرهَ الکافرون {الصف:٨}
یریدونَ أنْ یطفؤا نورَ اللهِ بأفواههمْ و یأبىَ اللهُ الآ أنْ یتمَ نورهُ ولوْ کرهَ الکافرونَ {التوبه:٣٢} واتای ئه‌و دوو ئایه‌ته‌ش ئه‌وه‌یه: بێباوه‌ڕان ئه‌یانه‌وێ به ده‌م و لێدوانیان به‌رنامه‌و ڕوناکی خوای گه‌وره نه‌هێڵن، به‌ڵام خوای گه‌وره ئاینی خۆی ته‌واوئه‌کات و به‌ئه‌نجامی ئه‌گه‌یه‌نێ هه‌رچه‌ند بێباوه‌ڕان پێشیان ناخۆش بێت.
ئه‌م دوو ئایه‌ته هاوکێشه‌و سوننه‌تی خوای گه‌وره‌ن و ژیانیان له‌سه‌ر دائه‌مه‌زرێ. بێباوه‌ڕان هه‌وڵی خۆیان ئه‌ده‌ن به نیازی کوژاندنه‌وه‌ی ڕوناکی خوایی به‌ڵام ڕه‌نجه‌ڕۆ ئه‌بن و سه‌رکه‌وتوو نابن و دینی خوای گه‌وره به‌رده‌وام له ده‌رکه‌وتن و زاڵ بووندا ئه‌بێ، له‌وانه‌یه مسوڵمانان له قۆناغێک له قۆناغه‌کانی ژیانیاندا به‌هۆی گوێڕایه‌ڵی نه‌کردنی په‌روه‌ردگارو پابه‌ند نه‌بوون به سوننه‌تی پاکی پێغه‌مبه‌روه دوابکه‌ون، به‌ڵام هه‌میشه ئیسلام له ده‌رکه‌وتن و سه‌رکه‌وتن دا ئه‌بێ، به‌رده‌وام جێی ڕێز‌و حورمه‌ت ئه‌بێ، ئه‌وه‌تا ئه‌بینین هیچ کتێبێک ئه‌وه‌نده‌ی قورئان ناخوێنرێته‌وه، هیچ ئاینێک ئه‌وه‌نده‌ی ئیسلام دیراسه ناکرێ، هیچ پێغه‌مبه‌رێک ئه‌وه‌نده شوێنکه‌وته‌ی دڵسۆزی نییه‌و به‌ڵکو هیچ ساتێک نییه له‌م گه‌ردوونه‌دا باس نه‌کرێ و سه‌ڵات و سه‌لامی له‌سه‌ر نه‌درێ.
دیارترین به‌ڵگه له‌سه‌ر به‌ئه‌نجام گه‌یشتنی ئیسلام
سوره‌تی فیل له قورئاندا له‌وانه‌یه زۆرێک له گه‌وره‌و بچوکی مسوڵمانان له‌به‌ریان بێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه له‌وانه‌یه هه‌موویان به‌سه‌رهاته‌که‌یان بیستبێ، ئه‌و سوره‌ته گه‌وره‌ترین و دیارترین به‌ڵگه‌و به‌سه‌رهاته له‌سه‌ر سه‌رکه‌وتن و ته‌واو بوونی ئایینی ئیسلام.
خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ: ألم تر کیف فعل ربک بأصحاب الفیل، ألم یجعل کیدهم فی تضلیل، و أرسل علیهم طیرا أ‌بابیل، ترمیهم بحجاره من سجیل، فجعلهم کعصف مأکول ئه‌م سوره‌ته ئیعجازێکی خهبهرییهو باسی پێش له دایک بوونی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) ئه‌کات، له کاتێکا مه‌ککه و که‌عبه‌ی پیرۆز پله‌یه‌کی به‌رزو پایه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له نیوه دورگه‌ی عه‌ره‌ب و ده‌ره‌وه‌شیدا وه‌رگرتبوو، فه‌رمانده‌یه‌کی حه‌به‌شی به‌ناوی ئه‌بره‌هه که فه‌رمانڕه‌وایی یه‌مه‌نی ئه‌کرد ویستی ئه‌مه بگۆڕێ و ڕووی خه‌ڵکی بکاته یه‌مه‌ن، هه‌ستا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته که‌نیسه‌یه‌کی گه‌وره‌ی سه‌رنج ڕاکێشی له یه‌مه‌ن درووست کرد، به‌ڵام بێ سوود بوو چونکه ته‌نانه‌ت یه‌مه‌نییه‌کانیش ڕوویان تێ نه‌کرد، ئه‌مه‌ش تینێکی زۆرى کرده سه‌ر ئه‌بره‌هه‌و بڕیاری دا بچێته سه‌ر که‌عبه بیڕوخێنێ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌شکرێکی گه‌وره‌ی کۆکرده‌وه‌و فیلێکی گه‌وره‌شیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد.
به‌ڵام خوای په‌روه‌ردگار ماڵه به‌ڕێزه‌که‌ی پاراست و نزای ئیبراهیمی به‌جێ هێناو سوپای ئه‌بره‌هه‌ی له ناوبرد، ئه‌و ساڵه‌ش به ساڵی فیل ناو ئه‌برێ و زۆرێک له مێژوونوسان پێیان وایه پێغه‌مبه‌ریش هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له دایک بووه.
له‌م سوره‌ته‌دا خوای گه‌وره ئه‌یه‌وێ سه‌رنجی ئێمه بۆ دوو خاڵی گرنگ ڕابکێشێ:
یه‌که‌میان:
موشریکه‌کانی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که که‌عبه خانووی پیرۆزی باووباپیرانیان و جێگای بته‌کانیان و مایه‌ی سه‌ربه‌رزی و جێگای شانازی و حه‌جکردنیان بوو، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ساڵانه کۆبوونه‌وه‌ی گشتییان له‌وێدا بوو، به‌ڵام هیچیان بۆ نه‌کراو مه‌ککه‌یان چۆڵ کرد‌و خۆیان شارده‌وه، به‌ڵام خوای گه‌وره به پۆلێ باڵنده‌ی لاواز به‌ردبارانی کردن و ئه‌و سوپا گه‌وره‌یه‌ی شه‌ل و په‌ت کرد و هه‌تا وه‌کو کای خوراو و گه‌ڵاداری وشکی کون کون‌یان لێ هات و هه‌موویان مردن و له ناوچوون، زۆرێکیش له موشریکه‌کانی مه‌ککه کاتی هاتنی ئه‌و سوره‌ته به‌سه‌رهاته‌که‌یان له‌بیر مابوو.
دووه‌م:
خوای گه‌وره پێش ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) له دایک بێ پاراستی و هه‌روه‌ها به‌شێوه‌ی موعجیزه ئه‌و مه‌ککه‌و کهعبهیهی پاراست که دواتر بووه ڕه‌مزی بانگه‌وازو ئایینه‌که‌ی و دوژمنانی له‌ناو برد‌و ته‌فروتونای کردن.
ده‌بوو عه‌ره‌به موشریکه‌کانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌رو موشریکه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش له‌و ڕاستییه تێبگه‌ن ئه‌وه‌ی هه‌وڵی کوژاندنه‌وه‌ی ڕوناکی خوای گه‌وره بدات چاره‌نووسی وه‌ک ئه‌بره‌هه‌و هاوشێوه‌کانی ئه‌بێ.
ئه‌وه‌ش یاسا‌و سووننه‌تی خوایه له‌سه‌ر زه‌ویدا:
هه‌ر کاتێک کۆمه‌ڵێ ویستبێتی خراپه‌کاری بکات خوای گه‌وره تا ماوه‌یه‌ک مۆڵه‌تیان ئه‌داو لێیان ئه‌گه‌ڕێ هه‌تا ده‌یانه‌وێ له سنوور ده‌ربچن ئه‌و کاته به توانایی خۆی له ناویان ئه‌باو جێی خۆیان ناگرنه‌وه.
والسلام