
یونس سلیمان زاده
١- ئیسلام بەرنامەیەکە لەلایان پەروەردگارەوە ڕەوانە کراوە هەتاکوو ببێتە ڕەحمەتێک بۆ هەموو بونەوەر و هەستی و لەسایەی بەڕێوەبردنی ئەو یاساو حوکم و قانوونەدا جیهان و جیهانیان بحەسێنەوە و ئۆقرە بگرن .
خودای بەدیهێنەر دەفەرموێ : “وَ مٰا أَرْسَلْنٰاكَ إِلاّٰ رَحْمَةً لِلْعٰالَمِينَ ” [انبیاء/١٠٧]
(ئهی محمد صلی الله علیه وسلم) ئێمه تۆمان ڕهوانه نهکردووه تهنها بۆ ئهوه نهبێت که ببیته ڕهحمهت و بهرهکهت بۆ ههموو جیهانهکان (جیهانی ئادهمیزاد و گیاندار و ڕووهک و پهری و… هتد)
بەپێی ئەو ئایەتە پیرۆزە ، پێغەمبەر(د.خ) و بەرنامەی ئیسلام وەک ڕەحمەت و بەرەکەتێک دەناسێندرێ و ئەو یاساو قانوونە بێجگە لە ڕەحمەت نابێ هیچ شتێکی دی لێبوەشێتەوە و ئەوەی بۆنی ڕەحمەت و سۆزی لێ نەیە دەبێ گومانمان تێیدا بێ کە لە ئیسلامە و پێیەوە نالکێ و بەسەر خاوەنەکەیدا دەدرێتەوە .
وەک دەڵێن : “ماڵی قەڵب سەر بەساحەبێتی”
٢- ئەو ئایین و بەرنامەیە دەبێ لەڕووی بەڵگەو بەچاو ڕوونی هەڵبژێردرێ و ئەو کەسەی دێتە نێو بازنەی ئیسلامەوە پێویستە بەبێ زۆر لێکردن و (اکراە) و بە ویستی دڵ و دەروون و لەسەر ئیمان و باوەڕی تەواوو بەو ڕێبازە ، قبووڵی کردبێ دەنا لێی وەرناگیرێ .
وەک خودای گەورە دەفەرموێ : “وَ لاٰ تَقْفُ مٰا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ اَلسَّمْعَ وَ اَلْبَصَرَ وَ اَلْفُؤٰادَ كُلُّ أُولٰئِكَ كٰانَ عَنْهُ مَسْؤُلاً “[الاسرا/٣٦](ئهی ئینسان) له شتێك مهدوێ و شوێنی شتێك مهکهوه که زانست و زانیاریت دهربارهی نیه، چونکه بهڕاستی دهزگاکانی بیستن و بینین و تێگهیشتن ههر ههمووی، بهر پرسیاره له بهرامبهریهوه.
٣- حیجاب و باڵاپۆشی لەلایان خودای پەروەردگارەوە لە بەرنامەی ئیسلامدا دیاری کراوە وەک لە سورە ی نور ئایەتی (٣١ )دا دەفەرموێ : ” وَ قُلْ لِلْمُؤْمِنٰاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصٰارِهِنَّ وَ يَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَ لاٰ يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلاّٰ مٰا ظَهَرَ مِنْهٰا وَ لْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلىٰ جُيُوبِهِنَّ “
به ئافرهتانی ئیمانداریش بڵێ: چاویان بپارێزن (له تهماشای نامهحرهم) داوێنی خۆیان بپارێزن له گوناهو جوانی خۆیان دهرنهخهن جگه لهوهی که دیاره (وهك دهم و چاوو دهست) با سهرپۆشهکانیان بدهن بهسهر سینهو ملیانداو جوانی و زینهتی خۆیان دهرنهخهن …
وە لەسورەی (احزاب) ئایەتی (٥٩ )دا دەفەرموێ : “يٰا أَيُّهَا اَلنَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوٰاجِكَ وَ بَنٰاتِكَ وَ نِسٰاءِ اَلْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلاَبِيبِهِنَّ ذٰلِكَ أَدْنىٰ أَنْ يُعْرَفْنَ فَلاٰ يُؤْذَيْنَ وَ كٰانَ اَللّٰهُ غَفُوراً رَحِيماً “
ئهی پێغهمبهر (صلی الله علیه و سلم) به هاوسهرانت و کچهکانت و ئافرهتانی ئیماندار بڵێ: که به پۆشاکی باڵا پۆش خۆیان داپۆشن ئهوه لهبارترین شته که پێی بناسرێن، تا ئازار نهدرێن و (توشی گیروگرفت نهبن)، ههمیشهو بهردهوام خوا لێخۆشبوو میهرهبانه (له کهم و کووڕی ڕابوردووتان خۆش دهبێت).
٤- باڵاپۆشی بە پێی ئەو ئایەتە پێرۆزانە لە سەر ئافرەتانی باوەڕدار بە حوکم و یاسای ئیسلام ، فەرزو واجب کراوە و باقی ژنەکانی دی ئەو واجب و فەرزە نایانگرێتەوە .
٥- ئەو حوکم و قانوونە هەر لەبەر بەرژەوەندی تاکەکان – چ ژن و چ پیاو – و کۆمەڵگا داندراوە و بە ئەنجامدانی ئەو حوکم و دەستورە خۆیان لەقارانجی بەهرەمەند دەبن :
الف : کەرامەت و کەسایەتی ئافرەتانی مسوڵمان دەپارێزرێ و ئەوان دەناسێندرێن بە کۆمەڵگا .
“ذٰلِكَ أَدْنىٰ أَنْ يُعْرَفْنَ”
ب : بۆ ئەوەی ئازار نەدرێن و لە مەتەڵەک و تۆمەت و هەڕەشەو پیلانی پیاوانی هەرزەو هەوسباز و نەفس نزم لەئەمان دابن و بپارێزرێن . “فَلاٰ يُؤْذَيْنَ”
چونکە سەرچاوەی زۆریەک لە ئازارو ئەزیەتەکانی ئافرەت لە لایان پیاوانی هەوەسباز و دڵنەخۆشەوە دەگەڕێتەوە بۆ پۆشتە نەبوون و دەرخستنی جوانی و زینەتی ژنان . “وَ لاٰ يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلاّٰ مٰا ظَهَرَ مِنْهٰا”
ج: دڵ و دەرونی پیاوان تووشی قەلەقی و هەواو ئارەزوو و نەخۆشی نایەن . “فَلاٰ تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ اَلَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ وَ قُلْنَ قَوْلاً مَعْرُوفاً” [احزاب/٣٢]قسه بهناسكی و شێوهیهك مهکهن، نهوهکو ئهوهی دڵی نهخۆشه بووروژێت و نیازی خراپ بکات
٦- لەو ئایەتانە ڕووی قسەی خودای گەورە لە پێغەمبەرە (د.خ) و دەفەرموێ : “يٰا أَيُّهَا اَلنَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوٰاجِكَ وَ بَنٰاتِكَ وَ نِسٰاءِ اَلْمُؤْمِنِينَ ” واتە : بڵێ . ..
ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی : بۆ پۆشینی حیجاب ، تەنها دەبێ لە ڕێگای قسەو ئامۆژگاری و نەسیحەتەوە وارید بین و نابێ ئەوکارە هاوڕابێ لەگەڵ توندو تیژی و هەڕەشەو چاوسور کردن و ترساندن و تۆقاندن و کوشتن و بڕین !!
٧- ئەو کەسەی ئەمرەکە دەکا و خەریکی ئامۆژگارییە ، پێویستە لە خۆیەوە دەست پێ بکا و بنەماڵەی پۆشتە و باڵاپۆش بێ لە پاشان ڕوو بکاتە خەڵکی . “قُلْ لِأَزْوٰاجِكَ وَ بَنٰاتِكَ وَ نِسٰاءِ اَلْمُؤْمِنِينَ “
٨- حیجاب و باڵاپۆشی پێمان دەڵێ : ئیسلام دەڕوانێتە نێو ڕووح و نێوەڕۆکی بابەتەکان و دەیهەوێ بە هۆی باڵاپۆشێ ئافرەتی مسوڵمان ، پیاوان پابەندکا بەوەی کە تەنها لە چوارچێوەی ماڵێی و لە ناو بازنەی یاسا و قانوونی هاوسەرگیری هاڕا لەگەڵ کۆمەڵێک عەهدو پەیمان و گرێبەستی قورس دەتوانێ لەژنان بەهرەو چێژ وەرگرێ و لە دەرەوەی ئەو بازنە و سنورەدا هەموو جۆرە چێژ و بەهرەیەک لە ژنان قەدەغە و یاساغە و بۆ ژنیش هەر وەتر .
لە کوتایدا پێویستە بزانین نەبوونی باڵاپۆشی و حیجاب لە کۆمەڵگادا هۆکارە بۆ توشبوون بە کۆمەڵێک ئافەت و گرفت و ناڕەحەتی . بۆ نمونە :
١- پەرەگرتن و ڕەونەقی چاو بڕکێ و هەوەسبازی پیاوان
٢– بڵاو بونەوەی فەساد و فەحشا و بەد ڕەوشتی و داوێن پیسی
٣- سەرهەڵدانی نەخۆشیە جوراو جۆرەکان وەک نەخۆشی ڕووحی و نەخۆشیە جەستەیەکان بە بۆنەی لێک نزیک بوونەوەی ناشەرعی ژنان و پیاوان
٤- خۆ کوشتن و هەڵاتن لە ماڵەوە لەبەر ئابڕو چوون و شەرمەساری
٥- ئەزییەت و ئازار دانی ئافرەتان و دەستدرێژی کردنە سەریان
٦- سارد بوونەوەی مەحەببەت و سۆز و خۆشەویستی نێوان هاوسەرەکان
٧- چوونە سەرەوەی ڕێژەی تەڵاق و جودا بونەوەی ژن و پیاوەکان
٨- تێکچوون و ڕوخانی هێلانی گەرمی بنەماڵە لە منداڵەکان
٩- پەیدا بوونی دڵەڕاوکێ و ناڕەحەتی بۆ بنەماڵە پاک داوێنەکان
١٠-کێبەرکێ و ڕەقابەت لە خۆ جوان کردن ژنان و زیادە ڕۆیی لەو کارەدا
١١- بەزایە دان و ئیسرافێکی زۆر لە خەرج کردنی ماڵ و سامان
١٢- بڵاو بونەوەی مۆد و مۆدگەرایی و چاولێکەری لە داب و فەرهەنگی بێگانە
نوسینی: یونس سولەیمان زادە