رمضانفتاویفقه

ڕۆژووگرتنی ئافرەتی دووگیان!

ڕۆژووگرتنی ئافرەتی دووگیان!

الحمدلله رب العالمين

برایان و خوشکانی بەرێزم السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته

بـابەتی ئەمجارەشمان بریتیە لە ڕۆژووگرتنی ئافرەتی دووگیان یان ئافرەتێک کە شیر بدات بە منداڵ .

پێشەکی دەبێت بزانین ئەو ئافرەتانەی کە دووگیانن یان شیر دەدەن بە منداڵ ئەگەر رۆژوو زەرەر و زیانی بۆ خۆی یان منداڵەکەی نەبوو ئەوا واجبە بەڕۆژووبن و جائیز نیە بەڕۆژوو نەبن ، چونکە ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان ڕوکنی ئیسلامە و واجبە لەسەر هەموو تاکێکی موسوڵمانی عاقڵ و باڵغ کە بەڕۆژوو بێت مەگەر یەکێک لە عوزرەکانی هەبێت.

بەڵام ئەگەر دکتۆرێکی موسوڵمانی عادل پێیان بڵێت کە رۆژوو زەرەر و زیانی بۆ خۆیان یان منداڵەکەیان هەیە ، ئەوکات بە پێی فەتوای هەر چوار ئیمامەکە ( ابو حنيفة – مالك – شافعي – احمد ) ڕەحمەت و ڕەزای خودایان لێبێت بەڕۆژوو نابن بەڵام واجبە لەسەریان لەپاش ڕەمەزان ڕۆژووەکەیان بگرنەوە ،

سەرەڕای گرتنەوەی ڕۆژووەکەیان هەندێک لە زانایان پێیان وایە کە دەبێت فیدیەش بدەن ، بەڵام ئەوەی کە مەبەستمانە لێرەدا رۆژوو گرتنەوەکەیەتی بە(قضاء) کە واجبە لەسەری بەبەڵگەی ئەوەی کە خودای گەورە دەفەرموێت:

﴿ فَمَن كانَ مِنكم مَرِيضًا أوْ عَلى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِن أيّامٍ أُخَر)
واتە : هەرکەسێک لە ئێوە نەخۆش بوون یان لە سەفەردا بوون ئەوا پێویستە بە ئەندازەی ئەو ڕۆژووانەی کە بەڕۆژوو نەبووە ، ڕۆژووەکان بگرێتەوە لە ڕۆژانی تردا .

کەوابوو زانایان سەبارەت بەو ئافرەتانەی کە دووگیانن یان ئافرەتێک کە شیر بدات بە منداڵ حوکمیان وەک حوکمی کەسێکی نەخۆشە کە کەسی نەخۆشیش واجبە ڕۆژووەکانی بگرێتەوە .

قَالَ الْحَسَنُ وَإِبْرَاهِيمُ فِي الْمُرْضِعِ أَوْ الْحَامِلِ إِذَا خَافَتَا عَلَى أَنْفُسِهِمَا أَوْ وَلَدَيْهِمَا يُفْطِرَانِ ثُمَّ يَقْضِيَانِ, (صحیح البخاري)

واتا : ئیمامی( حسن البصرى و إبراهيم النخعي ) فەرموویانە هەر ئافرەتێک شیر بدات یان دووگیان بێت ئەگەر رۆژوو زەرەری بۆ خۆیان یان منداڵەیەیان هەبوو ( تفطران ثم تقضیان ) ئەوا ڕۆژوو ناگرن بەڵام دواتر بە قەزا دەیگێڕنەوە . (صحیح البخاري)

وعن أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ قَالَ :
قالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : إِنَّ اللَّهَ وَضَعَ عَنِ الْمُسَافِرِ الصَّوْمَ ، وَشَطْرَ الصَّلاَةِ ، وَعَنِ الْحُبْلَى وَالْمُرْضِعِ..حسنه الالباني.

واتا ئەنەس فەرموویەتی پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت : { بەراستی خودای پەروەردگار نیوەی نوێژ و رۆژووی هەڵگرتووە لەسەر کەسی مسافر و نەخۆش هەروەها ئافرەتێک کە دووگیان بێت یان ئافرەتێک کە شیر بدات }

هەروەها شێخ ابن باز دەفەرموێت ئەو ئافرەتانەی کە دووگیانن یان شیر دەدەن حوکمیان حوکمی ئافرەتی نەخۆشە جا ئەگەر ڕۆژووگرتن قورسبوو لەسەریان ڕێگەپێدراون کە ڕۆژوو نەگرن بەڵام پێویستە لەسەریان لەکاتی توانایاندا ڕۆژووەکانیان بە قەزا بگێڕنەوە وەک کەسی نەخۆش .

(أقول قولي هذا وأستغفر الله لي ولكم والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاتە )

✍️ دلێر گەرمیانی

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا