نووسینى: علي محمد الصلابي
– وهرگێرِانى: م.عبدالله گه‌رمیانى.
مرۆڤایه‌تى به‌گشتى بێ ئاگایه، له‌بێ ئاگاییه‌كى زۆر سه‌ختدایه له‌باره‌ى به‌رزه‌خه‌وه، ئه‌مه‌و سه‌رباری ئه‌وه‌ى هه‌موو رۆژێ ده‌بینێ له‌مرۆڤه‌كان ئه‌م جیهانه به‌جێده‌هێڵن و ده‌مرن، له‌بێ ده‌سه‌ڵات و زانا و سیاسی و سه‌ربازى و بازرگان و فه‌رمانبه‌ر، ده‌بینێ له‌وانه ده‌مرن، له‌پیاو و ژن و پیر و منداڵ و ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار، خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى:《كُلُّ مَنۡ عَڵیۡهَا فَانْ》 الرحمن: 26،واتا:هه‌موو ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر رووى ئه‌م زه‌وییه‌دا هه‌یه ژیانى سه‌ره‌تایان كۆتایی دێت، پاشان ده‌چنه قۆناغی ژیانى نێوان مردن و رۆژێ لێپرسینه‌وه كه پێیده‌وترێت جیهانى به‌رزه‌خ یان ژیانى نێو گۆڕ یان ده‌لاقه‌ى ئاخیره‌ت. به‌م مهرگهمان ژیانمان كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكو بهژیانێكى نوێوه ده‌ستپێده‌كات، خواى گه‌وره بۆ نه‌مری و مانه‌وه مرۆڤى دروست كردووه نه‌ك بۆ له‌نێوچوون، له‌ماڵێكه‌وه ده‌چنه ماڵێكى تره‌وه، هه‌روه‌ك چۆن تۆوێك بوون و له‌پشتى باوكیانه‌وه چوونه ره‌حمى دایكیانه‌وه، لهرِهحمى دایكیشانهوه بۆ ژیانى دونیا، له‌ژیانى دونیاشه‌وه بۆ ژیانى نێو گۆڕ(جیهانى به‌رزه‌خ)، له‌ژیانى نێو گۆڕیشه‌وه بۆ وه‌ستانى گه‌وره(رۆژى قیامه‌ت) و پاشان بۆ نهمريی له‌به‌هه‌شت یان له‌دۆزه‌خ.
مردن كۆتاییه‌كى سرووشتيیانهى ژیانى دونیاى مرۆڤه، كۆتایی ژیانى دونیاى به‌خۆشی و ناخۆشی و ترش و تاڵیيهوه، بۆیه پێویسته هه‌موو مرۆڤێك ههڵوێستهیهكى دووروودرێژى له‌سه‌ر بكات و بهعهقڵێكى په‌سه‌نده‌وه بیری لێ بكاته‌وه، چونكه مرۆڤ هه‌ر بیروباوهرِێكى هه‌بێ، هه‌میشه له‌خۆی ده‌پرسێ له‌دواى مردن چى هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كه باوه‌ڕداربێ، بێگومان وه‌ڵامه‌كه‌ى عاقڵانه ده‌بێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه دهگهرِێتهوه بۆلاى خواى گه‌وره، ده‌رك به‌وه ده‌كات كه خواى گه‌وره بۆ هه‌میشه‌یی مرۆڤى دروست كردووه نه‌ك بۆ تیاچوون، گه‌ڕانه‌وه لاى خواى گه‌وره، گواستنه‌وه‌یه‌كه لهژیانێكهوه بۆ ژیانێكى تر، جیاكه‌ره‌وه‌ى نێوان هه‌ردوو دونیا له‌ئێمه شاراوه‌یه و زانست به‌وه وه‌ستاوه‌ته‌وه سه‌ر زانستى خواى گه‌وره به‌ته‌واوى بواره‌كانى.
ژیانى به‌رزه‌خ، نێوان ژیانى دونیا و ئاخیره‌ته، له‌ساتى مه‌رگ و روح كێشان و ده‌ركه‌وتنى حه‌قیقه‌ته‌كان له‌به‌رچاوى مرۆڤى مردووه‌وه ده‌ستپێده‌كات: (فَكَشَفْنَا عَنْكَ غِطَاءَكَ فَبَصَرُكَ الْيَوْمَ حَدِيدٌ) سوره ق: 22.
خه‌ڵكیی ده‌بینن مرۆڤه‌كان ده‌ڕژێنه ئه‌م جیهانه، كۆمه‌ڵێ نه‌وه له‌م خاكه‌دا رۆیشتن، كۆمه‌ڵێ ئوممه‌ت و گه‌ل له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه ئاوه‌دانه له‌نێوچوونه و به‌ویست و تواناى خوا رۆیشتوون بۆ جیهانى به‌رزه‌خ.
بیرنه‌كردنه‌وه له‌وه‌ى هه‌نگاوى بۆ هه‌ڵده‌گرین، كاره‌سات و مه‌ینه‌تییه‌كى گه‌وره‌یه، گه‌شتمان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه گومانى تێدا نییه و مانه‌وه‌یه‌كى ماوه كورت ده‌مێنینه‌وه و دهرِۆین، په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى:《وَجَآءَتۡ سَكۡرَة ٱلۡمَوۡتِ بِٱلۡحَقِّۖ ذلِكَ مَا كُنتَ مِنۡهُ تَحِیدُ》ق: 19، سه‌ختترین شه‌وێك كه هه‌موو مرۆڤێك تیایدا ده‌ژی، ئه‌و یه‌كه‌م شه‌وه‌یه كه به‌ته‌نیا له‌گۆڕدا بهرِێیدهكات، له‌و حاڵ و بارانه‌ى به‌رزه‌خ و سه‌ره‌تاى كاروبارانهى ده‌یبینێ و پێشتر پێى ئاشنا نه‌بووه:
-لههاتنهوه یه‌كى گۆڕِ.
-پرسیاری دوو فریشته‌كه.
-چاوهڕوانیكردنى سه‌ره‌نجامى كاروكردهوهى دونیاى.
مرۆڤایه‌تى ئاراسته و تێڕوانینى راسته‌قینه‌ى له‌باره‌ى ئه‌م ژیانه‌وه له‌ده‌ست داوه، خواى گه‌وره لهقورئانهكهى خۆی و فهرموودهكانى پهیامبهرهكهیدا (صلى الله علیه وسلم) ئه‌و حه‌قیقه‌تانه‌ى پاراستووه. به‌قورئان و فه‌رمووده، مرۆڤ ده‌گاته تێڕوانینكردنى جیهانى به‌رزه‌خ و چۆنێتى رزگاربوون له‌و نه‌هامه‌تییانه‌ى لهرِێگهدان. ترسناكترین سات له‌ژیانى مرۆڤدا.
قورئانى پیرۆز له‌باره‌ى ساتى روح كێشانه‌وه قسه‌ى كردووه، زۆر به‌وردیی باسی له‌باره‌وه كردووه، خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى: (..كلَّا إِذَا بَلَغَتِ التَّرَاقِيَ، وَقِيلَ مَنْ رَاقٍ، وَظَنَّ أَنَّهُ الْفِرَاقُ، وَالْتَفَّتِ السَّاقُ بِالسَّاقِ، إِلَى رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ الْمَسَاقُ..) القيامة: ٢٦ – ٣٠ ،واتا: نەخێر (ئاوا ناچێتە سەر بۆتان، جا پەشیمان ببنەوە!) چونکە کاتێك کە گیان گەیشتە گەرو (لەکاتی کێشانیدا). ئەوسا (ھەندێك لەوانەی کە بەدەوریدان) دەڵێن: کەسێك نیە چارەسەری بکات وفریای بکەوێت؟ (ئەو کەسەی گیانی دەکێشرێت) دڵنیایە ئەوەی (تووشی بووە مردن و) جیابوونەوەیە. وە قاچ ولوولاقی بەیەکدا ئاڵا. ڕاپێچکردن لەو ڕۆژەدا بۆ لای پەروەردگارتە.
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى: (حَتّى إذا جاءَ أحَدَهُمُ المَوْتُ قالَ رَبِّ ارْجِعُونِ) المؤمنون: ٩٩،واتا: بێ بڕوایان وەک خۆیان دەمێننەوە) ھەتا کاتی مردن دێت بۆ ھەر کامیان ئەوسا دەڵێ ئەی پەروەردگارم بمگێرەرەوە (بۆ دونیا).
ئا ئه‌وه دیمه‌نى مه‌رگه، ئه‌و مه‌رگه‌ى ده‌بێ هه‌موو زیندوویه‌ك به‌سه‌ریدا بێت و كه‌س ناتوانێ له‌خۆی دووربخاته‌وه، ئه‌و مه‌رگه‌ى كه خۆشه‌ویستان له‌یه‌ك جیاده‌كاته‌وه و به‌ڕێگه‌ى خۆیدا دهرِوات و لاناكاتهوه و وه‌ڵامى هیچ هاوار و حهسرهتێك ناداته‌وه، به‌ده‌م ئاره‌زووى هیچ ئارهزووكهرێك و ترساوێكهوه ناچێ، ئه‌و مه‌رگه‌ى كه زۆر به‌ئاسانى روحى سته‌مكاران ده‌كێشێ، ئه‌و مه‌رگه‌ى كه مرۆڤ هیچ چاره‌یه‌كى له‌به‌رانبه‌ردا بۆ نییه(في ظلال القرآ‌ن، 6/3772).
خواى گه‌وره له‌كتێبه پیرۆزه‌كه‌یدا (قورئان) ئامۆژگاریی به‌نده‌كانى ده‌كات به‌باسكردنى مرۆڤ له‌حاڵه‌تى سه‌ره‌مه‌رگدا، ئه‌و كاته‌ى روحى مرۆڤ گه‌یشتووه‌ته بیناقاقا كه سه‌ختترینه كاته، داواى هه‌ر هۆكارێك ده‌كات رزگاری بكات، بۆیه خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: ((وَقِيلَ مَنْ رَاقٍ))،واتا: كێ هه‌یه چاره‌ى بكات. دیمه‌نێكه وه‌خته خودى خۆی به‌قسه بێ، سه‌ره‌مه‌رگ وێنه‌ى سه‌ختیی ده‌كێشێ، وێنه‌ى تۆقین و په‌ند و وانه و پهلهقاژهكردن و رووبهرِووبوونهوهى حه‌قیقه‌تى سه‌خت و تاڵ كه مرۆڤ له‌به‌رانبه‌ریدا بێ چاره‌یه، پاشان ئه‌و كۆتاییه ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ر ده‌بێ بێت:(( إِلَى رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ الْمَسَاقُ ))،هه‌نگاوه‌كانى گهرِانهوه بۆ لاى خواى گه‌ورەن، ئا له‌وكاته‌دا په‌رده له‌سه‌ر دیمه‌نى ترسناك لاده‌چێ، چاو هه‌موو شتێك ده‌بینێ، هه‌سته‌كان بوونیان هه‌یه و كه‌شێكى بێده‌نگ و ترسناك باڵده‌كێشێ.
ئاخۆ ئێمه ده‌رك به‌و ساته جیاكهرهوهیهى رۆیشتن بۆ به‌رزه‌خ ده‌كه‌ین؟!
ئه‌ى خه‌ڵكى چین ئێوه به‌ره‌و ئه‌و ساته ده‌چن
ئه‌ى خه‌ڵكی هیندستان ئێوه به‌ره‌و ئه‌و ساته ده‌چن
ئه‌ى خه‌ڵكى ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا ئێوه به‌ره‌و ئه‌و ساته ده‌چن، ئێوه بۆ به‌رزه‌خ هه‌نگاو ده‌نێن! ئه‌ى خه‌ڵكانى ئه‌فریقیا ئێوه به‌ره‌و به‌رزه‌خ هه‌نگاو ده‌نێن
ئه‌ى خه‌ڵكى دوورگه‌ى عه‌ره‌ب، ئێوه به‌ره‌و به‌رزه‌خ هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن
ئه‌ى عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م و موسڵمان و گاور و جوله‌كه و مولحیده‌كان، ئێوه به‌ره‌و ئه‌و ساته هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن
چى شتێكتان بۆ ژیانى به‌رزه‌خ ئاماده كردووه یان بۆ ئه‌و قۆناغه‌ى كه مرۆڤ له‌دواى مردن تیایدا ده‌ژی كه یان باخچه‌یه‌كه لهباخچهكانى به‌هه‌شت یان چاڵێكه لهچاڵهكانى دۆزه‌خ؟ چى ئێژن به‌و خالقه گه‌وره‌یه‌ى كه په‌یامبه‌رانى بۆ مرۆڤایه‌تى ناردووه و كتێبه‌كانى دابه‌زاندووه و په‌یامه‌كه‌شی بهموحهممهدى كۆتا په‌یامبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) كۆتایى پێهێناوه؟ ئه‌و خوایه‌ى كه هه‌موو شتێكى گرنگى بۆ به‌نده‌كانى روونكردووه‌ته‌وه لهبیروباوهرِ و په‌رستش و ره‌وشت و موعامه‌له و تێڕوانین و چیرۆك و به‌ڵێن و هه‌ڕه‌شه و پاداشت و سزا و حه‌ڵاڵ و حه‌رام، ئاخۆ هیچ هه‌وڵ و تهقهلایهكتان داوه بۆ ناسینى په‌یامى په‌روه‌ردگارتان كه بۆ ئێوه‌ى ره‌وانه كردووه و ئیسلامى مه‌زنه؟ خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى: (وَأَنْ لَيْسَ لِلْإِنْسَانِ إِلَّا مَا سَعَى * وَأَنَّ سَعْيَهُ سَوْفَ يُرَى * ثُمَّ يُجْزَاهُ الْجَزَاءَ الْأَوْفَى * وَأَنَّ إِلَى رَبِّكَ الْمُنْتَهَى * وَأَنَّهُ هُوَ أَضْحَكَ وَأَبْكَى * وَأَنَّهُ هُوَ أَمَاتَ وَأَحْيَا..) النجم: ٣٩ – ٤٤. واتە: وە بێگومان ئادەمی جگە لەکۆششی خۆی خاوەنی ھیچی تر نیە (لە دواڕۆژدا). و بێگومان ھەوڵ کۆششەکەی لە داھاتوو (لە قیامەت)دا دەبینرێتەوە. پاشان پاداشت دەدرێتەوە بەتێر وتەواوی. وە بەڕاستی ھەموو کارێک سەرەنجامەکەی ھەر بۆ لای پەروەردگارت دەگەڕێتەوە. وە بێگومان ھەر ئەویش بەندەکان دەخاتە گریان وپێکەنین. وە بێگومان ھەر ئەوە دەیانمرێنێت وزیندووشیان دەکاتەوە.
چركه‌كانى زه‌مه‌ن ناوه‌ستن، به‌ڵكو ئه‌وه كاتژمێر و چركه‌كانى ته‌مه‌نه ده‌ژمێردرێن، هه‌ر رۆژێك له‌ته‌مه‌ن تێپه‌ڕببێ، رۆژێك له‌مه‌رگ نزیك ده‌بینه‌وه و به‌هه‌مان ئه‌ندازه له‌دونیا دوورده‌كه‌وینه‌وه.
چاككردنى ژیانى مرۆڤ گره‌وێكه پێویسته لهڕووداوهكانى ژیانى ئاخیره‌ت فێری مرۆڤ بكات، مرۆڤێك كه روون بزانێ بۆ ڕۆژى پاداشتدانهوه، پێویسته هه‌ڵسوكه‌وتى رۆژگاری دونیاى له‌گه‌ڵ خۆی و خه‌ڵكدا باش بكات، به‌ڵام كه‌سێك كه بێ ئاگا بێ لهئاخیرهت و گرنگیی پێ نه‌دات، شتێك نابینێته‌وه بۆی ببێته پاڵنه‌ر مامه‌ڵه‌كردنى خودى خۆی و خه‌ڵكانى تر چاك بكات. (ماهر الصوفي، الموت وعالم البرزخ، 2011م، ص 11 – 12.
پێویسته مرۆڤى باوه‌ڕدار ئاماده‌سازیی بكات بۆ ئه‌و رۆژه‌ى كه ده‌كه‌وێته ریزى مردووان، چونكه مرۆڤ هه‌رچه‌نده ته‌مه‌ن بكات، هه‌ر ده‌بێ مه‌رگ بچێژێ، له‌به‌رده‌م ئه‌م حه‌قیقه‌ته دڵنیایی و رههایهدا پێویسته مرۆڤى باوه‌ڕدار تووێشوو ئاماده بكات، باشترین تووێشوویهكیش بریتییه له له‌خواترسان(ته‌قوا)، به‌رهه‌مى ته‌قواش بریتییه لهكردهوهى چاك، خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى: ( وَتَزَوَّدُوا فَإِنَّ خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَى وَاتَّقُونِ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ) البقرة: ١٩٧ ،واتا: توێشوو (ی پارێزکاری) و لەخواترسان ھەڵبگرن کەباشترین توێشوو لەخوا ترسانە وە لەمن بترسن ئەی ھۆشمەندان.
له‌ئه‌نجامدا، كرداری مرۆڤى باوهرِداڕ له‌وه‌ى خواى گه‌وره فرمانى كردووه ئه‌نجام بدرێت له‌په‌رستش و چاكه‌كاری و به‌خشین و چاكه و ئاشته‌وایی نێوان، خواى گه‌وره ئه‌یكاته یادێك له‌سه‌ر زمانى خه‌ڵكی دواى مرۆڤى مردوو باش باسی بكه‌ن، تكاكارم خواى گه‌وره لێمان ببورێ و سه‌ره‌نجامى باش و ژیانى خۆش و ئارام له‌ژیانى به‌رزه‌خ و ئاخیره‌تدا پێمان ببه‌خشێ.
سه‌رچاوه‌كان:
1- أركان الإیمان .. الإیمان بالیوم الآخر، د. علي محمد الصلابي، دار ابن كثیر، بیروت، ط3 2019م، ص 37 – 40.
2- تیسیر الكریم الرحمن في تفسیر كلام المنان، عبد الرحمن السعدي، السعدي (ت: 1376ه)، مؤسسة الرسالة، 2000م، 1222.
3-في ظلال القرآ‌ن، السید قطب، (6/3772).
4- الموت وعالم البرزخ، ماهر أحمد الصوفي، سلسلة موسوعة الآخرة، المكتبة العصریة، بیروت، 2011م.
5-بۆ ته‌فسیری ئایه‌ته‌كان، سوود وه‌رگیراوه لهپوختهى ته‌فسیری قورئان. وه‌رگێڕ.