جیاوازی نیوان « الصـیام ، الصـوم»
ئەگەر لە قورئانی پیرۆزدا چەن ئایەتێک یان ووشەیەکی هاو واتا یان دووبارە بووەتان بینی دڵنیا بن مەبەستی جیاوازی لە پشتەوە هەیە…
بۆ نموونە ئەم دوو ووشە ( الصـیام ، الصـوم ) کە پەیوەندی بەم کاتانەی خۆمانەوە هەیە با بزانین جیاوازیان چیە لەکاتێکدا مورادیفی یەکترن..
مەبەست لە ووشەی ( الصـیام ) لە قورئانی پیرۆزدا خۆگرتنەوەیە لە خواردن و خواردنەوە و هەرشتێک کە ڕۆژوو ئەشکێنێت لە بەیانیەوە تا ئێوارە.. واتە : ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان هەروەک خوای گەورە دەفەرموێت :
( یا أیها الذین آمنوا کـتب علیکم الصـیام ) واتە : ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە ( الصـیام ) ڕۆژووتان لەسەر فەز کراوە…
نەی فەرمووە [ کـتب علیکم الصـوم ] .
بەڵام ووشەی ( الصـوم ) : ئەمەیان تایبەتە بە بەڕۆژوو بوونی زمان نەک خۆگرتنەوە لە خواردن و خواردنەوە ..واتە : بە زمانت بە ڕۆژوو بیت و هیچ گوناه و تاوانێکی پێ ئەنجام نەدەیت وەک درۆ و غەیبەت و بوهتان و ووتەی ناڕەوا و ….هتد چ لە ڕەمەزاندا و چ لە کاتەکانیتردا . واتە ( الصوم ) لەگەڵ ( الصـیام ) و دوای ئەویشدا دێت یعنی هەموو کاتێک.
بەڵگەش لەسەر ئەوەی کە ( الصـوم ) پەیوەندی بە خۆگرتنەوە لە خواردن و خواردنەوەوە نیە ئەوەیە کە خوای گەورە لە بەسەرهاتی مریمی دایکی عیسی دا سەلامی خوایان لێبێت دەفەرموێت :
( فَکُلِی وَاشْرَبِی وَقَرِّی عَیْنًا ۖ فَإِمَّا تَرَیِنَّ مِنَ الْبَشَرِ أَحَدًا فَقُولِی إِنِّی نَذَرْتُ لِلرَّحْمَٰنِ صَوْمًا فَلَنْ أُکَلِّمَ الْیَوْمَ إِنسِیًّا )
واتە : بخۆ، و بخۆرهوه، خهمیشت نهبێت، ئهگهر کهسێکت له خهڵکی بینی و (پرسیاری لێ کردی)، ئهوه به ئیشارهت تێی بگهیهنه پێی بڵێ: بهڕاستی من بڕیارمداوه و نهزرم کردووه به ڕۆژوو بم بۆ خوای میهرهبانم، لهبهر ئهوه ئهمڕۆ من ههرگیز قسه لهگهڵ کهسدا ناکهم.
مەبەست مەریەمە کە نەزری کردووە ( الصـوم ) بەڕۆژوو بێت و قسە لگەڵ کەس نەکات بەڵام بخوات و بخواتەوە..
وە [ الصـیام ] خۆی بەتەنها بەبێ [ الصـوم ] بە هێچ شێوەیەک مەبەستی داواکراو کە خوای گەورە لێمانی داوا دەکات ناپێکێت بە پێی ئەو فەرموودەیەی کە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم دەفەرموێت :
( مَـنْ لمْ یدعْ قول الزور و العمـل بـه فلیس لله حاجـه فی أنْ یدع طعامـه و شـرابـه )
واتە ئەوەی واز لە قسەی ناڕەوا و خراپ نەهێنێت و کاری پێ بکات ، ئەوا خوای گەورە هیچ پێویستیەکی بەوە نیە خۆی لە خواردن و خوارنە بگرێتەوە بۆی و بەناو بە ڕۆژوو بێت…
کەواتە پێویستە [ الصوم ] لەگەڵ [ الصیام ] دابێت ئەوکات ڕۆژووەکە دروستە..
کارێکی ئاسانە بۆ مرۆڤ کە بتوانێ تەحەمولی برسێتی و تینوێتی بکات لە بەیانیەوە تا ئێوارە بەڵام زۆر گرانە کە بتوانێ زمانی خۆی ڕاگرێت و قسەی ناڕەوای پێ نەکات … لەبەر ئەوە خۆڕاگرتنی دروست لە تەعامول کردن لگەڵ خەڵکدا دەردەکەوێت..
گرنگترین شت کە پیویستە لێرەدا ئاماژەی پێ بکەم ئەو فەرموودە قودسیەیە کە پێویستە جوان و وورد لە ووشەکانی بڕوانین و لێی تێ بگەین وەک خوای گەورە دەفەرموێت :
( کـلّ عمـل ابن آدم لـه إﻻً الصـوم فإنّـه لـی و أنـا أجـزی بـه ) .
واتە : هەموو کردەوەی ئادەمیزاد بۆ خۆیەتی تەنها ( الصـوم ) ڕۆژوو نەبێت کە ئەو بۆ منە و خۆمیش پاداشتی دەدەمەوە.
خوای گەورە فەرموویەتی [ الصـوم ] نەی فەرمووە [ الصـیام ] لەبەر ئەوەی بە [ الصـوم ] هەموو تاوانەکان کۆتاییان پێ دێت و ڕۆژوو لەگەڵ کردەوە و قسەی خراپدا هیچ سوودێکی نابێت ،لەبەرئەوە گرنگە و بەڵکو پێویستە پێش هەموو شتێک زمانمان بەڕۆژوو بێت..
لە دوعا و نزاکانتان بێ بەشمان مەکەن
ابراهیم زمناکۆیی ۸ ڕەمەزان .. ۱۳ / ۶ / ۲۰۱۶