ده توانی به چاکه خراپه بسریته وه (داستان عبرت آمیز برای زن و شوهر های جوان
وه‌ک خێزانی ئه‌م دادوه‌ره:
هه‌ڵاڵه خێزانی دادوه‌رێکه وسنووری خۆی نازانێ و زۆر جار ده‌ست ده‌خاته کاروباری دادگاوه‌و ئه‌مه‌ش مێرده‌که‌ی زویر ده‌کات.. وای لێ دێت هه‌ڕه‌شه‌ی لێ بکات ئه‌گه‌ر جارێکی تر خۆی له‌کاروباری دادگا ههلقورتێنێ وازی لێ بێنێ و بینێرێته‌وه بۆ ماڵی باوکی..
به‌ڵام ئه‌م ئافره‌ته‌ی ئهوخووهی گرتووه زۆر پێی زه‌حمه‌ته وازی لێ بێنێ، بۆیه که دوو پیاو ده‌یانه‌وێ بێن بۆلای قازی و له باره‌ی میراتێکه‌وه که‌بۆیان جێماوه داوه‌ری بکات، و مافی هه‌ریه‌ک له‌و دووبرایه دیاری بکات.. داوه‌ر له‌ماڵ نابێت.. و ئه‌وانیش له په‌نای ماڵیانا ده‌وه‌ستن به‌و هێوایه‌ی داوه‌ر بێته‌وه.. له‌نێو خۆیانا دبێته ده‌مه‌قاڵه‌یان و یه‌کێکیان ده‌ڵێ: کاکه گیان! ئه‌و زه‌وییه‌ی به‌شمان کردووه بیره‌که که‌وتۆته ناو به‌شه‌که‌ی منه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه بیره‌که ده‌بێته ماڵی من..
ئه‌ویشیان ده‌ڵێ: برام ئێمه زه‌وییه‌که‌مان کردووه به دووبه‌شه‌وه منیش وه‌ک تۆ له بیره‌که‌دا به‌شم ده‌که‌وێ.. زۆر ته‌ماعکار مه‌به، قازیش پیاوێکی دادگه‌ره‌و به‌پێی دادگه‌ری خۆی حوکم له‌نێوانماندا ده‌کات. ئه‌ویش پێی ده‌ڵێ کاکه! تۆیش ته‌ماعکار مه‌به به‌شی زۆری بیره‌که ده‌که‌وێته به‌شه‌که‌ی منه‌وه، براکه‌شی پێی ده‌ڵێ: برام هه‌موو ئه‌و جۆگانه‌ی زه‌وییه‌که ئاودێری ده‌که‌ن کهوتووونه ناو به‌شه‌که‌ی منه‌وه ..
هه‌ڵاڵه یش گوێی له‌م باس و خواسهیانهوه ده‌بێ، داوه‌ریش پاش ماوه‌یه‌ک دێته‌وه و هه‌ڵاڵه ی خێزانیشی به رووی خۆشه‌وه پێشوازی ده‌کات، و عاره‌قی نێوچاوی ده‌سڕێت و جێگه‌ی بۆ داده‌خات.. و ئینجا باسی ئه‌و دوو برایه‌ی بۆده‌کات که له‌سه‌ر میراته‌که‌یان ناکۆکن.. دادوه‌ریش لێی ده‌پرسێ: هیچت لێ پرسیون؟
ده‌ڵێ: نه‌خێر .. به‌ڵام هه‌ر له‌م چێشتخانه‌وه گوێم لێیان بووه.. ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر وابێ باشه.. پێیان بڵێ با بچنه دیوانه‌که‌وه تا خۆم ده‌گۆڕم.. ئه‌وانیش ده‌چنه ناو دیوان و پاش ماوه‌یه‌ک دادوه‌ریش ده‌چێته دیوانه‌وه..
داوایان لێ ده‌کات دابنیشن و بابه‌ته‌که‌یان بۆ دادوه‌ر باس بکه‌ن.. به‌دوورو درێژی مه‌سه‌له‌که‌یان بۆ دادوه‌ر باس ده‌که‌ن، و ئه‌ویش پێیان ده‌ڵێ: ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌و بیر لێکردنه‌وه هه‌یه.. ئێستا بڕۆن و سبه‌ینێ وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه. به‌ڵام پێم خۆشه ئێوه رێبکه‌ون پێش ئه‌وه‌ی من حوکمی خۆم بده‌م!! بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌کێکتان حوکمه‌که‌ی به‌دڵ نه‌بوو په‌شیمان نه‌بێته‌وه بۆچ کارێکی وای نه‌کرد؟!
براکان ده‌ستیان به‌پێکه‌نین کرد و رۆیشتنه ده‌ره‌وه, بهقازییان راگه‌یاند و جه‌ختیشیان له‌سه‌ر ده‌کرده‌وه که ئه‌و هه‌ر حوکمێک ده‌ربکات پێی رازی ده‌بن!! پاش ئه‌وه که ئه‌وان رۆیشتنه ده‌ره‌وه خێزانی دادوه‌ر له مێرده‌که‌ی پرسی: چۆن حوکمه‌که‌ت بۆ کردن؟! ئه‌ویش پێی ده‌ڵێ: پێم گوتوون: سبه‌ینێ وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه چونکه مه‌سه‌له‌که‌تان که‌مێ ئاڵۆزه!!
ژنه‌که‌ش ده‌ڵێ: جه‌نابی قازی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌ویست، ئهوبیره به‌ر براگه‌وره‌که ده‌که‌وت چونکه ئه‌وه له‌به‌شی زۆری ناو زه‌ویه‌که‌ی ئه‌ودایه! قازی پێی ده‌ڵێ: ئاخر خاتوون ! تۆ چۆنت زانی؟!
ئه‌ویش ده‌ڵێ: من له چێشتخانه‌که‌مدا کارم ده‌کرد و ئه‌وان له‌نێو خۆیاندا ده‌مه‌قاڵه‌و ناکۆکییان بوو له‌بره‌ی زهوییهکهیانهوه، که منیش به‌بێ گوێگرتن گوێم لێ بوو.. مێرده‌که‌شی پێی ده‌ڵێ: زۆر باشه، به‌ڵام باش بزانه تۆ کارت به‌سه‌ر ئه‌و ناکۆکییه‌وه نییه‌و ئه‌گه‌ر بزانم له‌لایه‌ن تۆوه هه‌ر ده‌س تێوه‌ردانێک هه‌بێت..ئه‌وه‌ی پێم گوتوویت جێبه‌جێی ده‌که‌م..!!
هه‌ڵاڵه یش ده‌ڵێ: مێردی خۆشه‌ویست! بیره‌که له‌زه‌وی براگهورهکهدایه و ئه‌ویش به‌رپرسه له ئاوداشته کردن.. تۆیش هه‌روا حوکمیان بۆ بده..!! ئه‌ویش به‌تووڕه‌ییه‌وه پێی ده‌ڵێ: نه، نه ، شتی وا ماقووڵ نیه.. مادام تۆ سووریت له‌سه‌ر ئه‌و مه‌به‌سته نابێ ئه‌مڕۆ له‌م ماڵه‌دا بیت!! ئێستا ئه‌و دوو که‌سه‌ش ده‌رده‌که‌م و نامه‌وێ جارێکی تر بێنه‌وه بۆ ئێره، وتۆش ده‌به‌مه‌وه بۆ ماڵ باوکت.. هه‌ڵاڵه ده‌ست به‌گریان ده‌کات و له مێرده‌که‌ی ده‌پاڕێته‌وه ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی جێبه‌جێ نه‌کات.. به‌ڵام ئه‌و هه‌رسوور ده‌بێ له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌که‌ی و پێی ده‌ڵێ: خۆت بپێچهرهوهوئامادهبه، یه‌ڵڵا هه‌سته، ئیتر نامه‌وێ گوێم لهدهنگتهوه بێت.. دادوه‌ر رۆیشت بۆلای دوو براکه و پێی گوتن: که زه‌وییه‌که به‌نیوه‌یی وه‌ک یه‌ک له‌نێو خۆتانا به‌شی ده‌که‌ن و بیره‌که‌ش هی هه‌ردووکتانه..و ئاوداشتنهکهشی به هاوبه‌شی دابه‌ش ده‌که‌ن له‌نێوانتانا.. وبایه‌خ بهوزهوییه بده‌ن که لهباوکتانهوه بۆتان ماوه‌ته‌وه..چۆون باوکتان له‌ژیانیا بایه‌خی پێده‌دا ئێوه‌ش ئاوه‌ها بایه‌خی پێ بده‌ن، ئیتر واز له‌ناکۆکی و ئاژاوه بێنن.. ئاوداشتنهکهو بیره‌که به‌بێ ناکۆکی نیوهییتانه.. ده‌بڕۆن ئیتر جارێکی تر به‌ناکۆکی نه‌تان بینمه‌وه ..
دوو براکه به‌حوکمه‌که‌ی داوه‌ر قایل ده‌بن وبهشادییهوه ده‌ڕۆنه ده‌ره‌وه، داوه‌ریش دێته‌وه بۆلای خێزانی و پێی ده‌ڵێ: ئه‌وا ناکۆکییه‌که‌ی نێوان ئه‌وانم نه‌هێشت و رزگاریان بوو، ئایا تۆ خۆت حازر کردووه؟ ئه‌ویش تکای لێ ده‌کات و لێی ده‌پاڕێته‌وه که رێی بدات چێشتێکی بۆ لێ بنێ و بۆ دواین جار نانێکی بۆ ئاماده بکات و گران به‌هاترین شت له‌گه‌ڵ خۆ‌یا بۆماڵ باوکی ببات، ئه‌ویش دڵی نه‌رم ده‌بێ و ده‌ڵێ باشه.. به‌ڵام شه‌وێ ده‌تبه‌مه‌وه بۆ ماڵ باوکت و ئیتر جارێکی تر ناگه‌ڕێیته‌وه بۆ ئه‌م ماڵه!!
ئه‌ویش ده‌چێته چێشتخانه‌که‌وه و چێشتێک له‌وانه‌ی زۆر خۆشه‌ویسته لای مێرده‌که‌ی بۆی ئاماده ده‌کات، و خوانی بۆ ده‌ڕازێنێته‌وه خواردنی به‌چێژی پێشکه‌ش ده‌کات، ئه‌ویش تا توانی تێری خوارد و که‌م که‌م شل بوو، که‌وته وه‌نه‌وزدان و له‌سه‌ر کورسییه‌که‌ی خۆی خه‌وی لێکه‌وت، ئه‌ویش په‌تێکی هێناو توند مێرده‌که‌ی به کورسییه‌که‌وه به‌سته‌وه، داوای له پاسه‌وانی خانووه‌که‌یان کرد: مێرده‌که‌ی بهکورسییهکهوه هه‌ڵبگرێ بۆناو ئه‌و ترومبێلهی که ده‌یانبات بۆ ماڵ باوکی و له‌وێ داینێ، وه‌ڕێ که‌وتن، ئه‌ویش له‌خه‌وه‌که‌یا نقوم ببوو، هه‌ستی به‌هیچ شتێک له‌وکارانه‌ی خێزانی نه‌ده‌کرد، تاگهیاندییه ماڵ باوکی و له ژووری خه‌وه‌که‌ی ماڵ باوکی‌دا رای کێشا، ئه‌ویش تا به‌یانی خه‌به‌ری نه‌بووه‌وه، خێزانیشی چاودێری ده‌کرد، نه‌وه‌ک له‌ناکاودا خه‌به‌ری بێته‌وه‌و تووڕه ببێت!!
له‌ده‌مه‌و به‌یانا خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه‌و ده‌بینێ له ژوورێکدایه که ژووره‌که‌ی خۆی نییه، و له‌سه‌ر جێگایه‌کدایه که جێگه‌ی خۆی نییه، ده‌بینێ خێزانه‌که‌شی له‌سه‌ر کورسیه‌ک به‌رامبه‌ری دانیشتووه، و خه‌و زۆری بۆ هێناوه‌و وه‌نه‌وز ده‌دات!! ئه‌میش له‌سه‌ر جێگه‌که‌ی راده‌په‌ڕێ و به‌په‌له به‌ره‌و رووی ده‌ڕوات، خێزانیشی راده‌چڵه‌کێ و ده‌بینێ وا مێرده‌که‌ی به‌رامبه‌ری راوه‌ستاوه ترسێکی لێ ده‌نیشێ!! مێرده‌که‌ی ده‌قیڕێنێ به‌سه‌ریا و ده‌ڵێ: من چۆن گه‌یشتومه ته ئێره؟!
ئه‌ویش له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک ته‌ڵاقی بدات به‌له‌رزه له‌رزێکه‌وه ده‌ڵێ: من پێم نه‌گوتی: به‌نرخترین شتی ناو ئه‌م خانووه له‌ته‌ک خۆما ده‌به‌م، و تۆیش رازی بوویت؟! تۆ به‌نرخترین شتی له‌لای من بۆیه تۆم له‌ته‌ک خۆما هه‌ڵگرت بۆ ماڵ باوکم.. دادوه‌ر کاتێ ئه‌م قسه‌یه له‌ده‌می خێزانی ده‌بیستێ زۆر دڵی پێ خۆش ده‌بێ ، بۆیه پێی ده‌ڵێ: تۆیش به‌نرخترین شتی لای من.. به‌ڵام به‌ڵێنم بده‌یێ ده‌ست نه‌خه‌یته ناو کار و باری دادگاوه.. و پێکه‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ماڵ، ئه‌ویش له خۆشیا هه‌موو گیانی پێده‌که‌نێ.. و به‌په‌له ده‌روات بۆلای دایک و باوکی تا مه‌سه‌له‌که‌یان بۆ بگێڕێته‌وه‌و هه‌واڵه دڵخۆشکه‌ره‌که‌ی دواینیشیان پێ بدات.. ئیتر له‌ورۆژه‌وه هه‌ڵاڵه خۆی له‌کارو باری داوه‌ریدا هه‌ڵنه‌ده‌قورتاند.. و پێکه‌وه به‌خته‌وه‌ر ده‌ژیان.. هه‌ریه‌که‌یان ئه‌وی تری خۆش ده‌ویست و کارێکیان نه‌ده‌کرد دڵی یه‌کتر بڕه‌نجێنن!!
حه سه ن پینجوینی