ادبیاتدل نوشته

که پیغه مبه ر بوو به میوانم!

که پیغه مبه ر بوو به میوانم!

پێغه‌مبه‌ر(د.خ) بوو به‌ میوانم


هه‌ر وه‌ک جاری جاران نوێژی خه‌وتنان (عیشا) م به‌ په‌له‌ کردو خۆم گه‌یانده‌ کۆنتڕۆڵی ماهواره‌که‌ و هه‌تا توانیم کاناڵاکانی ماهواره‌م گۆڕی و یه‌ک له‌ دوا یه‌ک ره‌قس و سه‌ماکانم سه‌یر کردن، تا ته‌واو ماندوو بووم و به‌ بێ ئه‌وه‌ی ماهواره‌و ته‌له‌فیزۆنه‌که‌ بکوژێنمه‌وه‌ خه‌وم لێ‌که‌وت و ئاگام له‌ خۆ نه‌ما، به‌ڵام وادیار بوو له‌ خه‌ویشمدا هه‌ر ته‌ماشای کاناڵی ره‌قس و سه‌مایانم ده‌کرد.
الله‌ اکبر؛ یه‌ک ناگا گوێم لێ‌بوو که‌ له‌ ده‌رگایاندا، بۆیه‌ به‌ په‌له‌ چووم و گوتم کێ‌یه‌؟
الله‌ اکبر؛ خۆ ده‌ڵێت: من رسول‌الله‌‌م، زۆر به‌ خێرایی و هه‌ناسه‌ بڕکێ گه‌ڕامه‌ و تاوم دایه‌ کۆنتڕۆڵه‌کان و کاناڵه‌کانم گۆڕی و پاشان کوژاندمنه‌وه‌ که‌ مه‌بادا ره‌سولی خوا بزانێت من ئاوا شپرزه‌م، به‌ڵام کاتێ به‌ خۆم دا هاتمه‌و و سه‌یری ژووره‌که‌مم کرد، بینیم که‌ وێنه‌ی زۆرێک له‌ گۆرانی بێژه‌کانم هه‌ڵاوه سیوه‌، ئه‌و گۆرانی‌بێژانه‌ی که‌ یه‌ک گۆرانیشیان بۆ ڕه‌سول الله‌ نه‌گوتووه‌؛ بۆیه‌ زۆر به‌ هه‌ناسه‌ بڕکێ هه‌وڵمدا که‌ لێیان بکه‌مه‌وه‌، به‌ڵام یه‌ک ناگا بۆ جارێکی‌تر گوێم له‌ زه‌نگی ده‌رگایه‌که‌‌ بوو!! ئه‌ی هاوار خوایه‌ گیان یاریم بده‌ که‌ زووتر بتوانم ئه‌م وێنه‌ ڕووتانه‌ لێبکه‌مه‌وه‌.
ئای که‌ ناخۆش بوو که‌ له‌ کاتی لێکردنه‌وه‌ی وێنه‌کاندا سه‌یرم کرد که‌ کاسێت و سی‌دی‌یانێکی زۆریش له‌ سه‌ر مێزی کامپییوته‌ره‌که‌م دانراون که‌ هیچی بایی په‌ناباییه‌ک قسه‌ی خێریان تێدا نیه‌.
هه‌ناسه‌ بڕکێم په‌ره‌ی ساند ئه‌وکاته‌ی که‌ بۆ جاری سێ‌یه‌م گوێم له‌ زه‌نگی ده‌رگاکه‌ بوو؛ ئه وسا به‌هه‌ر حاڵێک بێت ئه‌وانیشم خسته‌ ناو جه‌عبه‌یه‌که‌وه‌ و به‌ خێرایی چووم ده‌رگاکه‌م کرده‌وه‌.
بینیم که‌ پێ‌غه‌مبه‌ر(د.خ) ڕۆییشتووه‌ و چی‌تر نه‌یتوانی‌وه‌ چاوه‌ڕوان بێت، زۆر به‌ شێتانه‌ سه‌یرێکی ده‌وروو به‌ری کۆڵانه‌که‌ی خۆمانم کرد‌، بینیم که‌ هێشتا زۆر دوور نه‌که‌وتووه‌ته‌وه‌.
هاوارم کرد: ئه‌ی خۆشه‌ویست! ده‌رگاکه‌م ئاوه‌ڵا کردووه،‌ فه‌رموو بێره‌ ژووره‌وه‌.
پێغه‌مبه‌ر(د.خ) گه‌رایه‌وه‌و هاته‌ ماڵه‌وه‌، زۆر دانه‌نیشتبوو که‌ موبایله‌که‌م زه‌نگی خوارد، به‌ڵام هه‌ی ‌داخی گرانم زه‌نگی موبایله‌که‌م زۆر جێی شه‌رم بوو، چونکه‌ ئاخرین گۆرانی‌ بوو که‌ له‌ ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ دامبه‌زاندبوو، بۆیه‌ زۆر به‌ خێرایی که‌نسێڵم کرده‌وه‌و جوابم نه‌دایه‌وه‌، چونکه‌ ده‌ترسام له‌وه‌ی که‌ رسول‌الله‌ لێم بپرسێت کێ‌بوو؟ خۆ منیش نه‌م ده‌وێرا ڕاستی‌یه‌که‌ی بڵێم.
ئه‌ی خوا ئه‌م بۆنه‌ ناخۆشه‌ چی‌یه‌ که‌وا خه‌ریکه‌ میوانی ئازیزم لێ دڵ‌نگران ده‌کات؟؟؟ باشه‌ بۆ له‌یادم نه‌بوو که‌ زووتر ژێر سیگاره‌که‌م وه‌شارم و نه‌یه‌ڵم پێغه‌مبه‌ر گیانم چاوی به‌و هه‌موو قونچکه‌ سیگاره‌ بکه‌وێت، ئاره‌قی خه‌جاڵه‌تی ته‌واوی گیانمی داگرت و تنۆک تنۆک له‌ ناوچاوانم هه‌ڵده‌وه‌ری.
چی‌وای نه‌برد که‌ پێغه‌مبه‌ر(د.خ) فه‌رمووی: فڵانی! ئاده‌ی ئه‌و قووڕئانه‌ی ناو گیرفانتم بده‌یه‌ با سه‌یرێکی بکه‌م، له‌وانه‌بوو له‌ خه‌فه‌تان دڵم بتۆقێ که‌ عه‌رزم کرد: ئه‌ی گیانم به‌ قووربانت بێت، ئه‌وه‌ پاکه‌ته‌ سیگاره‌‌که‌مه‌!!!!
فه‌رمووی چه‌ن پرسیارێکت لێ ده‌که‌م: پێم بڵێ بزانم ئاخرین جار که‌ قوڕئانت خوێنده‌وه‌ که‌ی بوو؟!
ئاخرین جار که‌ نوێژی به‌یانیت له‌ کاتی خۆیدا خوێند، که‌ی بوو؟!
چه‌نده‌ سه‌یری ماهواره‌و ته‌له‌فیزۆنی ناو ماڵه‌که‌ت ده‌که‌ی؟!
چه‌نده‌ به‌ ده‌م فه‌رمانی دایکوو بابته‌وه‌ ده‌چیت؟!
چه‌نده‌ بۆ به‌ جێ گه‌یاندنی سیله‌ی ره‌حم ئامه‌ده‌یی ده‌رده‌بڕی؟!
چه‌نده‌ گوێ بۆ گۆرانی و قسه‌و باسی بێ مانا هه‌ڵده‌خه‌ی؟!
چه‌نده‌ت قوڕئان له‌ به‌ر کردووه‌ و چه‌ند سرودی دینی  ده‌زانی له‌ به‌ر بۆ خه‌ڵکی بڵێیته‌وه‌؟!
لێی پرسیم ئه‌زانی که‌ تۆ هه‌ڵگری بارێکی گرانیت که‌ له‌ پیشته‌وه‌ پێ‌غه‌مبه‌ران، شه‌هیدان، سددیقان و پیاوچاکان دیارن؟!
فه‌رمووی: باشه‌ چۆن چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌که‌یت که‌ له‌ ڕۆژی په‌سڵاندا شه‌فاعه‌تت بۆ بکه‌م؟
باشه‌ چۆن چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌که‌یت که‌ له‌ ئاوی حه‌و‌زی که‌وثه‌ر بۆت هه‌ڵێنجم له‌ کاتێکدا که‌ تۆ له‌ ڕێبازه‌که‌ی من لات داوه‌؟
به‌ شه‌رمێکه‌وه‌ سه‌رم به‌رز کرده‌وه‌و ڕوانیم له‌ ڕووخساری دره‌خشانی پێ‌غه‌مبه‌ر (د.خ)، تفی ناو زارم وشک هه‌ڵاتبوو، فرمێسکی چاوانم به‌ر رووناکی چاوانمیان گرتبوو، بۆیه‌ له‌ناکاو ڕاپه‌ڕیم و بینیم که‌ ته‌له‌فزیۆنه‌که‌م به‌رده‌وام گۆرانی ده‌ڵێت و ره‌قسو سه‌ما نیشان ده‌دات.
ئه‌ی خوا، ئه‌م ماڵه‌ی من بۆ وای لێ‌هاتووه‌؟
کاتێک وه‌خه‌بر هاتم زۆر به‌ خێرایی ماهواره‌که‌م کوژانده‌وه‌و وێنه‌کانم دڕاندو کاسێته‌ خراپه‌کانم شکاندن و که‌وتمه‌ یادی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌گه‌ر به‌و هه‌موو شپرزه‌یه‌مه‌وه‌ فریشته‌ی گیان کێشان واته‌ عیزرائیل بهاتایه‌، چ داهاتوویه‌ک چاوه‌ڕوانی ده‌کردم؟
بۆیه‌ بڕیارم دا که‌ چی‌تر کاته‌کانی خۆم به‌ شتی بێ‌ماناو بێ‌که‌ڵک بۆ قیامه‌تم نه‌گوزه‌رێنم و به‌ڵکوو به‌ پیچه‌وانه‌وه‌ هه‌وڵ بده‌م که‌ کاتو ساتی خۆم به‌ جێ‌به‌جێ کردنی فه‌رمانی زاتی باری‌یه‌وه‌ خه‌ریک بکه‌م.
لام وایه که‌ ئه‌مه‌ به‌سه‌رهاتی زۆرێک له‌ ئێمه‌ی موسڵمانه‌ که‌ دنیای مه‌جازی واته‌ ئه‌نته‌رنێت و ماهواره‌ توانیویه‌تی ده‌ست به‌سه‌رمان بکاتوو تێکه‌لاوی بێ به‌ندو باریمان بکات، تا ئه‌و ڕاده‌ی که‌ زۆر کاری دوور له‌ یاسای ئیسلامی ئه‌نجام ده‌ده‌ین و زۆر جار تووشی بێ ئه‌مری خواو پێ‌غه‌مبه‌ره‌که‌مان ده‌بین!!!
به‌و هیوایه‌ی گشت لایه‌کمان بگه‌ڕێنه‌وی سه‌ر ڕاسته‌ شه‌قامی ئیسلامه تی‌و چیتر کات و ساتی خۆمان به‌ شتی بێ ماناوه‌ نه‌گوزه‌رێنین.
منبع : ژینگه

نوسینی: سه‌ردار شه‌مامی

نمایش بیشتر

سردار شمامی

@ کردستان - بانه @ نویسنده - مترجم @ فعال دینی و اجتماعی

نوشته های مشابه

‫3 نظر

  1. چاوپیکوتن بم نسراوه چوواننه براستی دلی انسان تکان ددا بولای خداناسی سوپاس بوبرایانی زحمت کش سرکوتن تان لهوزان دخوازین

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا