شعرکوردی

پەیامی کورتە پەیجی نەو بەهاران

پەیامی کورتە پەیجی نەو بەهاران

شیدا محمودی

 

پەیامی کورتە پەیجی نەو بەهاران
لە کۆڵمەی گوڵ دەمێکە ماچی باران

مەزەی سەوزی دەچێژی چاوی چەپگەرد
کە سەرمەستی بەهارانن کەژ و هەرد

هەواداری هەوای هەور و برووسکەم
حەریرێک نازخەیاڵێک لێرە چێکەم

چنینی گوڵ لە چێنک و بەرقەدی شاخ
لە نەرمانێ لە مێرگ و مەرقەدی باخ

هەڵۆخێژی لە هەوراز و ڕەوەزدا
هەواری کوردەواری کۆز و پەزدا

بەراتی کاڵ و ئاڵ و ترش و نۆشی
گیاوگۆڵی سەفا و سەیرانی خۆشی

زراڤە بەژنی کەژوانانی کەوشەن
کەوی کوێستانە کیژی جوانی گوڵشەن

شەتاوی مەست و هەڵدێری نەواڵی
شنەی نەرم و شەڕانخێوی شەماڵی

پەسیو و لێڕەواری نیشتمانم
هەوێن و هانه بۆ فەوتان و مانم

شەیدا مەحموودی شنۆ

نمایش بیشتر

شیدا محمودی

@ استان آذربایجان غربی - اشنویه @@ نویسنده ، شاعر و مترجم @ فعال مدنی و اجتماعی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا