یــادی خــوا(شعر)
خــــوایا لـه وەســــــفت ، زۆبـانــــــم لاڵه !
گۆنجان ئەوسافت ، له مێشک مەحاڵه !
شــەکم نیه لەوەی ، وجـودت حــەققه
بەڵام چــونیەتیت ، دوور لـه خـەیاڵـه !
نەزمی بـونەوەر ، شـاهێد بوونته !
با مۆنکێرت بــێ ، هەرچی بەتــاڵـه !
زاتــی تۆ دوره ، لــه کـەم و کــۆرتــی
لایــەقــــــی خــــــۆته ، ئـەوەی کـەماڵه
له تولــی مێژو ، عێلمــــی عــــارفــان !
بـۆ ناسـین زاتت ، بـه وێنەی خـاڵـــه !
لـه مـۆڵکــــــی تـۆدا ، مـالک بـــــــــێ مۆڵکــه
مـۆخـتەسسی خۆته ، چی مۆڵک و ماڵه
کـۆمەڵگا به تۆ ، ئـەبــــێ مـونــەززەم
دین بـێ کـەلامت ، هـەر گرم و قاڵه
کۆمەڵ و جەمعـێ ، تۆی نەناسی بـێ
لــه رەفــاهیـــــش بــــــــێ ، ژیانــــــی تـاڵه !
هــەرکـه تۆی ناسی ، با فەقیریش بـــــێ
ساحێبی شــەمس و ، بــەخت و ئێقباڵه
هـەرکه تۆی نـەبێ ، عـالـەمیشـی بێ
ژین لـه بـەرچاوی ، وەهم و خەیاڵه!
زیکـــــرو یادی تــۆ ، بـۆ باخــــــی دڵان
کـۆل کات و ساتـێ ، شنەی شــەماڵه
سا به رەحمی خـۆت(غـەریب) پۆخته کەی
چــــــونکــه نـەپـۆخت و ، نــاڕەس و کاڵــــه !
ئەر رەحمی تۆی بو ، زۆر دەوڵـه مـەنده!
هــەر چـەن پەشــێوو ، ئاشـۆفتـه حاڵـه !
ئیسماعیل ڕەزایی { غەریب } هەتاوی بێستون