نوری دلانه قورئان
سوپاس بۆ خودایه‌ک که نه‌خشی وانه قوڕئان
خه‌ڵاتی به‌رزی خه‌تمی پێغه‌مبه‌رانه قوڕئان
ته‌علیمی ئهڕڕهحمانه بۆ ده‌ردمان ده‌رمانه
یه‌کێک له سووڕه‌کانی سووڕه‌ی لوقمانه قوڕئان
به‌یانگه‌ری ڕه‌وشته ڕه‌وشتی به‌رزی ئینسان
ئینسانی دڵ نه‌مردوو ، بۆ زیندوانه قوڕئان
به‌نرخه پڕمهبهسته مه‌به‌ستی ڕاست و خاوێن
پێشانده‌ری ژیانی هه‌ردوک جیهانه قوڕئان
گفتی په‌روه‌ردگاره قانوونی کردگاره
سرشته وه‌ک به‌هاره به‌هاری گیانه قوڕئان
لابه‌ری ئیختیلافه لاگری ئیتتیحاده
ڕوونه که‌بۆ برایه‌تی بانگ و به‌یانه قوڕئان
دژ به هه‌وا و نه‌وس و دوژمنی زوڵم و زۆره
له‌عنه‌تی زۆر توندی له زاڵمانه قوڕئان
له بیدعه‌ت و خوڕافه و له فاڵ و فێڵ و بوختان
بێزاره دژ به ته‌فره‌ی فریوده‌رانه قوڕئان
له مه‌ڕ خوداشوناسی و ڕه‌وشته به‌رزه‌کانی
هانده‌ری به‌رژه‌وه‌ندی و سرنج دانه قوڕئان
سرنجی ئاسمان و زه‌مین و چی سرشتن
ده‌سکری ئه‌و خودایه‌ن باسی له وانه قوڕئان
پیت و وشه و ئایه‌تی هه‌رچی که وا تیایه‌تی
شیرن و دڵڕفێنن باسی له وانه قوڕئان
ده‌ریای بێسنووره پڕه له دوڕڕ و گه‌وهه‌ر
ویست و مه‌به‌ستی خه‌ڵکی له ههرزهمانه قوڕئان
ئه‌ی کوڕ و کیژه‌کانی ژیر و به بیر و باوه‌ڕ
قوڕئان باش فێر بن به سوودتانه قوڕئان
ئه‌ی دڵڕوناک و تاسوق به حه‌قق و ڕاسته‌قینه
ئه‌ی هه‌ڵوه‌دای ئاوی ژین ئاوی ژیانه قوڕئان
ئه‌ی مه‌غزی پاک و په‌رداغ خاوه‌نی ده‌رک و ده‌ماغ
گه‌ر ده‌ته‌وێ بچیه باغ باغی گوڵانه قوڕئان
ئه‌ی ئه‌قڵی ساغ و دوڕناس به هێزی بیر و به‌ڵگه
بۆ هه‌ر مه‌به‌ست ڕووی هه‌ر دهئاقڵانه قوڕئان
شه‌وی قه‌دری موباره‌ک چاکتر له یه‌ک هه‌زار مانگ
ده‌و دا خودا ده‌فه‌رموێ که ناردومانه قوڕئان
ده‌ستووری دین و ژینه شه‌قامی ڕێبــــواره
پڕشه‌نگی عیلم و نووره نووری دڵانه قوڕئان
ماموستا عبدالکریم ر‌سولی (ریبوار)
سوپاس بو ماموستا سید حسن سید عزیزی زاوای به ریزی خوالیخوشبو، بو ناردنی ئه م هه لبه سته
واقعا زیبا بود دیگه نمی دونم چی بگم عالی عالی دستتون درد نکنه
زور زور خوش بوو سپاستان ده که م
خیلی خیلی زیبا وهیجان انگیزبود دستتان درد نکند