ادبیات
شه وی قه در
رۆسته‌م خامۆش
یارانی شه‌یدا وه‌رن خێرا که‌ن
بۆ رۆژی عوقبا ڕوو له ته‌قوا که‌ن
وه‌ک نمه‌ی باران بڕێژن ئه‌سرین
با دڵتان پڕبێ له شه‌وقی ئه‌وین
ئه‌ی عاشقانی ئه‌وینی خودا
وه‌رن بۆ نزای رۆشنایی هودا
سهرلهکڕنووش که‌ن پڕهۆش وفیکر
ڕۆح ئاشنا بکه‌ن به جوانی زیکر
وه‌رن با ئه‌مشه‌و بۆ عیشقی باری
له مزگه‌وت و ماڵ بکه‌ین بێداری
با له ئامێزی ئه‌م شه‌وی قه‌در
بگرین بۆ رۆژی عوریانی مه‌حشه‌ر
ئه‌وانه‌ی ئه‌مشه‌و دیده بێ خه‌ون
بۆ نوێژ و نزا هاوده‌می شه‌ون
له‌چاویان ده‌ڕژێ نمه‌ی ئه‌شکی سوور
تێشوو کۆ ده‌که‌ن بۆ سه‌فه‌ری دوور
*لەسایتی بزاڤ وەرگیراوە