چیروکی نێوان ئێمە و خــوا
خوای گەورە فەرمووی : ئەی بەندەکەم ! شەونوێژبکە ، ئەوەش بزانە کە شەونوێژ یازدەڕکاتە.
بەندەکەی وڵامی دایەوە : خـوایەگیان ! شەکەت و ماندووم، ناتوانم.
خوای گەورە فەرمووی: بەندەکەم ! دوو ڕکات نوێژی{ شەفع} و یەک ڕکات نوێژی {ویتر}بخوێنە .
بەندەکەی وڵا می دایەوە : خــوایەگیان ! شەکەت و ماندووم و سەخت و دژوارە بەلامەوە کە نیوە شەو بەخەبەربێم و لەخەو هەستم.
خـوای گەورە فـەرمووی : ئـەی بەندەکەم ! کەوابوو بەر لەخەوتن ئەم سێ ڕکاتە بخوێنە.
بەندە کەی وەڵامی دایەوە : خـوایەگیان ! سێ ڕکات زۆرە .
خـوای گەورە فـەرمـووی : بەندەکەم ! دەی تەنها یەک ڕکات نوێژی { ویتر} بخوینە.
بەندەکەی وڵامی دایەوە : خـوایەگیان ! ئەمڕۆشەکەت و ماندووم، ئایا ڕێگەیەکی دیکە یان شتێکی دیکە نییەکە ئه نجامی بدەم؟!
خوای گەورە فـەرمووی: ئەی بەندەکەم ! کەوابوو بەر لەخەوتن دەستنوێژ بگرە و ڕوو بکەرە ئاسمان و بڵێ : یاالله .
بەندەکەی وڵامی دایەوە : خوایەگیان ! من لەناو جیگەدام، ئەگەر لەناو جیگە بێمە دەر و هەڵسمەوە ، خەوەکەم تێک ئەچی.
خوای گەورە فـەرمـووی: دەی بەندەکەم ! هەر لەو شوێنەی کە ڕاکشاوی ، تەیەمموم بـکە و بڵێ : یاالله.
بەندەکەی وڵامی دایەوە : خـوایەگیان ! هەوا ساردە و ناتوانم دەستەکانم لەژێر بەتانییەکەبهێنمە دەرەوە.
خـوای گەورە فـەرمـووی : ئەی بەندەکەم! دەی کە وابوو هەر لە دڵتدا بڵێ : { یاالله } من بە شەونوێژ بۆت هەژمار دەکەم……..
بەندەکەی گوێ ناداتێ و بایەخ بە فەرمایشتە کانی خـوای میهرەبان نادات و دەخەوێت.
خـوای گەورە ڕووی کردە فریشتەکانی و فەرمووی : ئەی فریشتەکانم! ببینن و تەماشابکەن ، ئەها من { بەندایەتی و خواپەرەستیم} چەندە بەئاسان گرتوە ، بەڵام بەندەکەم خەوتوە، زۆری نەماوەبۆکاتی بانگی بەیانی، خەبەری بکەنەوە و لەخەو هەڵیستێنن، من دڵم تەنگە بـووە بۆی، ئاخر ئەو ئەمشەو قسـەی لەگەڵ نەکردووم……
فریشتەکان وڵامیان دایەوە : ئەی خوایەگیان ! دووبارە بەخەبەرمان هینایەوە ، بەڵام ئەودیسان خەوتەوە .
خـوای گەورە فەرمووی : ئەی فریشتەکانم ! لە بن گوێکانی بەندەکەمدا دەنگ بەرزکەنەوە و پێی بڵێن کە : ” پەروەردگارەکەت چاوەڕوانی تۆیە….. !! فریشتەکان وەڵامیان دایەوە : خوایەگیان ! دیسانیش هەڵناستێت و بەخەبەر نایەتەوە.
خـوای گەورە فـەرمووی : ئەوە بانگی بەیانی دەفەرمـوون ، کاتی گزنگ و خۆرهەڵاتنە، ئەی بەندەکەم هـەڵسە و بەخەبەر بێ، دەنا نوێژی بەیانیت دەفەوتێ و مەگەر قەزای بکەیتەوە.
فریشتەکان وڵامیان دایەوە : خـــوایەگیان ئایا تۆ هێشتا ناتەوێ لەم بەندەیەت زویر و عاجز بزی و دەستی لێهەڵگری!؟
خوای گەورە فەرمووی : ئاخر ئەو بێجگە لە من هیچ کەسێکی دیکەی نییە…… لەوانەیە پەشیمان ببێتەوە…..
دواجار خوای گەورە بانگی کردە بەندەکەیی و فەرمووی : ئەی بەندەکەم! کاتێک تو ڕادەوەستی و نوێژ دەکەیت، من بەشێوەیەک گوێت بۆ دەگرم ، وەک بڵێ تەنها ئەم تاکە بەندەیەم هەیە کە بەندایەتیم بۆ بکات ، بەڵام تۆ بەشێوەیەک غافڵ و بێ ئاگایت لەمن، وەک بڵێ سەدان خوای دیکەت هەیە !!
سەرچاوە ؛ مجلەی راە موفقیت
? عەبدوڵڵاعەلیپور