سعدی مرادی
بەتایبەت لەم ڕۆژگاری داخستنی مزگەوتەکانا، زۆرێک لە ئەهلی مزگەوت لە گەنج و پیر، لە پیاو و ئافرەت ئەپرسن ئەم ڕەمەزانە چۆن تەڕاویح بکەین؟ بۆ وەڵامیان پێشەکییهک لە نوێژی سوننەتی تەڕاویح ئەنووسین، دواتر چۆن خوێندنی نوێژەکەش ئەنووسین بە یارمەتی خوای گەورە.
لە کتێبی (الفقەالاسلامی و ادلته + مغنی المحتاج) دەڵێ: نوێژە سوننەتەکان دوو بەشن:
۱- بەشێکیان بە کۆمەڵ ناخوێندرێن، وەک؛ ڕواتبی پێش و دوای نوێژە فەڕزەکان، وەک نوێژی وەتر، چێشتەنگاو (صلاة الضحی)، چوونهمزگەوت (تحیةالمسجد).
۲- بەشێکی تریان سوننەتە بە کۆمەڵ بکرێن کە حەوت دانەن، وەک؛ نوێژی جەژنەکان، مانگ و ڕۆژگیران، باران بارین، تەڕاویح، وەتر لە دوای تەڕاویح. [سوننەتی وەتر بەس لە دوای تەڕاویح بە کۆمەڵ ئەخوێندرێ، دەنا باسمان کرد کە بەکۆمەڵ ناخوێندرێ].
التطوع: یانی بەجێهێنانی تاعەت، نوێژی تەتووع واتە؛ خوێندنی نوێژی سوننەت بێجگە لە فەڕزەکان.
ـالنوافل: زیادەبوون، بریتییە لە کارێکی ڕەوا نە فەڕزە، نە واجبە، نە سوننەتە. بەلای شافعییەکانەوە؛ جگه له فەڕزەکانە.
نێوان زانایان ناکۆکی هەیە لەسەر ئەوەی نوێژی تەڕاویح باشترە بەتەنیا بخوێندرێ یا بە کۆمەڵ؟ بۆیە پێشەوا نەوەوی بۆ نەمانی ئەم دووبەرەکییە دەفەرموێ: (والاصح ان الجماعة تسن فی التراویح). یانی باشترە بە کۆمەڵ بەخوێندرێ نەک بە تەنیایی، یانی هەتا دەکرێ بە تانیا نەکرێت، ئەگەر کەسانێک نەیانتوانی بێنە مزگەوت، وەک کرێکار و ئەوانەی ماندوون و… کێشە نییە لە ماڵه‌وه بیخوێنن.
چۆنیەتی خوێندنی نوێژی تەڕاویح
سەرەتا ڕوونکردنەوە بکەم لەسەر ئەوەی که ئەمساڵ لە ماڵه‌وه بیانخوێنین چۆنە؟
۱ـ بزانین پێغەمبەری ئازیز(د.خ) چوار شەو لە مزگەوت خوێندی و بیستوشهشه شەوەکەی تر لە ماڵه‌وه خوێندی.
۲ـ سەردەمی خەلیفەی یه‌که‌م، ئەبووبەکری ڕاستگۆ(ڕخ) هەر لە ماڵه‌وه خوێندرا.
۳ـ تا سەردەمی جێنشینی دووهەم، پێشەوا عومەر(ڕخ) کاتێ بینی یاران لە مزگەوت، هەریەک بۆخۆی تەڕاویح دەکا و لە سووچێکه‌وه خەریکن، وای بەباش زانی لەسەر یەک بەرنوێژ خڕیان کاته‌وه، یانی لە سه‌رده‌می ئەوا بوو که به‌کۆمەڵ و لە مزگەوتا خوێندرا.
٤ـ لەسەردەمی گەورەمان مووسا پێغەمبەر(د.خ) لەترسی فیرعەون یا بەڵای ئەو ڕۆژگارە، لە ماڵ مانەوە و نەهاتنەدەر! خوای گەورە نیگاری کردە لای نوێنەرەکەی: «وَأَوْحَيْنَا إِلَي مُوسَي وَأَخِيهِ أَن تَبَوَّءَا لِقَوْمِكُمَا بِمِصْرَ بُيُوتاً وَاجْعَلُواْ بُيُوتَكُمْ قِبْلَةً وَأَقِيمُواْ الصَّلاَةَ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ: (یوونس:87) خوای گه‌وره وه‌حی بۆ موسى و هاڕوونی برای نارد له میسڕ، که بۆ قه‌ومه‌كه‌ی خۆتان ماڵ دروست بكه‌ن و ماڵه‌كانتان بكه‌ن به مزگه‌وت و ڕوو بكه‌ن له قیبله كه بهتولموقهددهس بووه، یاخود وتراوه: كه‌عبه‌ی پیرۆز بووه. چونكه له فیرعه‌ون ده‌ترسان، فه‌رمانیان پێ كرا له ماڵه‌كانیان نوێژ و عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن، یان كاتێك كه به‌ڵا و سزایان سه‌خت بوو، فه‌رمانیان پێ كرا نوێژ بخوێنن، چونكه دڵنه‌واییه و هۆكاره بۆ لابردنى به‌ڵا و خه‌م و خه‌فه‌ت و نوێژه‌كانتان بكه‌ن و موژده بده به باوه‌ڕداران به‌پاداشتى زۆر و سه‌ركه‌وتنى نزیك.
ئەمە ئاماژەیێکی دڵخۆشکەرە کە ئێمەی موسوڵمانیش ئەم ڕەمەزانە یا هەر دۆخێکی ناسەقامگیر هاتە پێش، ئاوا لە ماڵه‌وه نوێژ بکەین.
کەوابوو جێی خەفەت نییە بۆ پاراستنی خۆمان و کۆمەڵگا و بەجێهێنانی ڕێنمایی بێهداشت و کارناسان، بە دڵی دامەزراو چاتر لە جاران، ماڵه‌کانمان بکەینە نوێژگە و تەڕاویح و نوێژی بەکۆمەڵی تیا بکەین.
هەروەها سووڕێکی فێرکاری بێ بۆ خاوخێزانمان، بەتایبەت مناڵە چاوگەشەکان کە دین و عیبادەتیان لا شیرین و زەریف بێت و ڕابێن لەگەڵ دڕوشمە ئایینییەکان.
خوێندنی تەڕاویح لە یازدە ڕه‌که‌عه‌ت تا بیستوسێ ڕه‌که‌عه‌ت و تا سیوشەش ڕه‌که‌عه‌تی هاتووە و لە مێژووی ئیسلامی‌دا خوێندراوە. بەس ئێستا بە زۆری دووانیان کە ژمارە ۱۱و ۲۳کەیە دەخوێندرێ، کامیانت توانی بیخوێنە، ١١ ڕه‌که‌عه‌تی، ۸ ڕه‌که‌عه‌تی تەڕاویحە ۳ یان وەترە.
نییەتەکەی ئاوایە: نییەتمە دوو ڕه‌که‌عه‌ت نوێژی تەڕاویح ده‌خوێنم بۆ خوای گەورە «اللەاکبر». دوو ڕه‌که‌عه‌ت به‌جێ دێنی و دوای سڵاودانەوە تا هەشت ڕه‌که‌عه‌ت ئاوا دەیخوێنی. ئیتر ویرد و زیکری ناوێ وەک «سبحان القائم الدائم و…» گەر زانیت بیخوێنە، نەشت زانی نایهەوێ.
دوایی هەستە بۆ وەترەکان، دەڵێی: نییەتمە دوو ڕه‌که‌عه‌ت نوێژی وەتر دەکەم بۆ خوا «اللەاکبر»، دوای دوو ڕهکهعهتهکه ئینجا هەستە یەک ڕه‌که‌عه‌ت بکە. دوایی دوعا و قوڕئانخوێندن و… چیت زانی بیخوێنە.
قوڕئان خوێندنی زۆر شەرت نییە، وەک یەک جوزء بخوێندرێ! چەندت توانی ئەوندە بخوێنە، کەسێک دەتوانێ لە ڕووی قوڕئان و یا لەبەر جزوێ زیاتر یا کەمتر بخوێنێ ئیرادی نییە.
چۆنییەتی خوێندنی بەکۆمەڵ (جەماعەت) ئاوایە: بەرنوێژ بەدەنگی بەرز دەیخوێنێ، وەک نوێژی شێوان چون پێشینە چاکەکان ئاوایان خوێندووە. شوێنکه‌وتووانیش ئاوا لەوانهوه وەریانگرتووە. سوننەتە دەسپێکی تەڕاویح، سووڕەی عەلەق بێ، چون هەوەڵ سووڕەیە دابەزیوە.
کاتی نوێژی تەڕاویح درێژەی هەیە تا نوێژی بەیانی، واتە دەکرێ دوایی بخرێ بۆ نیوەشەو. هەرچەند شەرع دەفەرموێ لە مزگەوت بخوێندرێ خێرترە، بەڵام لەم هەلومەرجەی ئیستادا لە ماڵه‌وه بکرێ باشترە.
نوێژی وەتر دوو جۆر ئەخوێندرێ:
۱ـ کەسێ بە درێژایی ساڵ شەونوێژی بووە و وەترەکانی لە شەونوێژا خوێندووە، ئەوە سوننەتە دوایخات بۆ کاتی نیوەشەو و شەونوێژەکەی.
۲ـ کەسێکیش وەتری نەکردووە بە درێژای ساڵ وەک زۆرینەمان واین، ئەوە لە دوای تەڕاویحەکان بیانخوێنێ تا خێری جەماعەتەکەی لەکیس نەچێ.
ئەتوانن هەر ماڵێ بۆ خۆیان نوێژەکان بە کۆمەڵ بخوێنن.
ئاماده‌کردن: سەعدی موڕادی بڵەسەن
سۆزی میحڕاب