نزای شه وانه
نیـوە شـەوه و وڵات خامــۆش
هەمووی بێدەنگ و بەپەرۆش
دڵی مـن تینووی نەختـێ ڕووناکییه
خوازیاری نووری تۆبه و پەژیوانییه
تینـووی پڕشنـگی نووری خۆرەتاوە
نووری گەڕانەوه بەرەو پەروەردگاره
تینــووی قـومێ ئیمـانی ڕاستەقینە
که مایەی ئارامی دڵ، بڕوا و یەقینه
کاتی تێراوبوون لە سەرچاوەی ژینه
سەرچاوەی دوعا و نزا و پاڕانەوەیە
لەبەر دەرگـەی پەروەرێنـەری دڵۆڤان
دەست بەرز کەمەوە بە چاوی گریان
به ڕشتنـی فرمێسـکی تۆبـه و پەشیمانی
به داوای لێخۆشبوون له زاتی ڕەحمانی
ئای چ کاتێکی شیرین و دەگمەنه
کاتـی نزا له تاریکایی نیوەشەوە
کاتــی دەرباز بـوون له بیابانـی پەستــی تاوان
کاتی ڕوو کردنە بەردەم بارەگای خوای دڵۆڤان
کاتی هەڵفڕیـن بەرەو پلەی بەرزی بەندایـەتی
کاتی پەنابردنه بەر دەرگەهی عەڕشی ئیلاهی
چ ساتێکی جوانه کاتی نزا و پاڕانەوە
کاتـــــی شیـــن و گریــان و ڵاڵانــەوە
بۆ گەشانەوەی ناخی ویشک هەڵاتووم
بــۆ بـــووژانــدنەوەی دڵـــی مــردووم
ئەی تاکه پەروەرێنەری دڵـۆڤان
که بەڕەحمترینی بۆ هەموومان
به چاوی پڕ ئەسرینەوه
به دڵی لهکوڵ گریانەوە
به ناخێکی پڕهیوامەوه
به نــزای شـەوانـەمەوە
دەست بەرز دەکەمـەوە بەرەو تۆ
داوای لێخۆشبوون دەکەم لە تۆ
لێخۆشبوون لە گوناح و تاوانم
له خــەفڵان و کەمتــەرخەمیانم
کولسووم حەسەنزادە