کاتی گیاندانم نارەحەت و پەرێشان نیم و بایەخێک بە تەرمی ویشک و ساردم نادەم ، چونکە برادەرە دینیەکانم ئەوەی پێویست بێ لەگەڵی ئەنجام دەدەن ؛ ئەوەان :
????۱- لیباسەکانم لە لەشم دادەکەنن …
????۲- دەم شۆن (غوسڵم دەکەن)…
????۳-کفنم دەکەن…
????۴- لەماڵی خۆم دورم دەخەنەوەو بەرەو ماڵی تازە و ئەبەدی (قەبر) دەمگۆزنەوە …
????۵- کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵکی دێن بۆ ناشتنم … زۆرێک لەو خەڵکانە بۆ دفن و شاردنەوەم کاروباریان ڕادەگرن و قەرارو بریارکانیان وەدوا دەخەن .
ئەوە لە حاڵێک دایە کە بەشێکی زۆر لەوکەسانە بۆ جارێکیش لەفکری نەسیحەت و رێنموییم دانەبوون !!
????۶- لەهەموو کەلوپەلەکانم دوور دەخرێمەوە …
????کلیلەکانم…
????کتێبەکانم…
????جانتاو کیفەکەم…
????لیباسەکانم…
????و …
لەوانەیە بنەماڵەکەم بەخاتری من ، ئەو کەلوپەلانە بکەنە سەدەقە و خێرات .
????جا دڵنیا بن دونیا شینم بۆ ناگێرێ و بەمەرگی من لەوەستان ناکەوێ …
????چەرخی ئابووری بە گەڕانی خۆی درێژە دەدا …
????کارەکەم بە کەسێکی دی دەسپێرن (کەسێکی دی جێم پڕ دەکاتەوە)…
????سەروەت و سامانەکەم دەدرێتە میراتگرانم ، بەڵام( قورسایی) حیساب و کێتابەکەی لەسەر شانی خۆم دەمێنێتەوە … (زیادی و کەمیی و گەورەیی بچووکی)
????یەکەم شتێک کە دوای مەرگم لێم دەستێندرێتەوە ، ناسناوەکەمە !!!
????کاتێک مردم دەلێن : “کوا تەرمی مردوەکە”؟
هیچ کات بە ناوی خۆم بانگ ناکرێم…
????کاتێک دەیان هەوێ نوێژم لەسەر بخۆێنن ، دەڵێن : “مەیتەکە بێنن”
لێرەش ناوی خۆم ناهێنن!!
????کاتێک دەیان هەوێ بمخەنە ناو گۆڕەوە ، دەڵێن : “مەیتەکە نزیک بخەنەوە ” … دیسان ناوی خۆم بەسەر زمان ناهێنن !!!
هەر بۆیە هیچ کات فریوی نەسەب و تاییفەو مەقام و شۆرەتم نەخۆاردوە.
ئای ئەو دونیایە چەندە چکۆلەیە و دەرەنجام و عاقیبەتی ئێمەش چەدندە گەورە و سەختە!
????ئەی ئەو کەسەی ئێستا زیندووی :
بزانە بەسێ جۆر(ئەگەر مردی ) بۆت غەمبار دەبن :
????۱- کەسانێک کە بەڕواڵەت دەتناسن (دوای مەرگت) دەڵێن : ” بێچارە مرد.
????۲- دۆستانت چەند کاتژمێر یان چەند رۆژێک غەمبار دەبن بۆت و لەپاشان سەرقاڵی کاری ڕۆژانە و خەندە و پێکەنینی خۆیان دەبن .
????۳- ماتەمینی قورس لە ناو ماڵەکەت دایە ؛ بنەماڵەکەت غەمت بۆ دەخۆن … یەک هەفتە … دوو هەفتە … ، یەک مانگ … دوو مانگ … یان یەک ساڵ …
دوای ئەوە تۆ دەسپێرنە ئاڵبۆمی بیرەوەرێکانی خۆیان …
بەو شێوەیە چیرۆکی ژیانی تۆ لەنێو خەڵکیدا کۆتایی پێدێ .
????بەڵام (بزانە):
چیرۆکی ڕاستەقینەی تۆ کە هەمان رۆژی دواییە دەست پێدەکا …
جوانی ، دەوڵەمەندی ، سڵامەتی و لەش ساغی ، ماڵ و خێزان ، سەروەت و سامان، کۆشک و هاوسەرت لە تۆ جودا بونەتەوە …
تەنها کردەوەکانت لە پاڵ تۆن (لەگەڵتن)…
ژیانی ڕاستەقینە دەستی پێکردوە ..
????پرسیاری (گرنگ) ئەوەیە :
تا ئێستا بۆ قەبر و قیامەتت چیت ئامادە کردووە؟!
ئەوە ڕاستیەکە کە پێویستی بە تێفکرین هەیە .
هەر بۆیە سوور بە (لەسەر ):
????فەرزەکان…
????سوننەتەکان…
????خێرو خێراتی نهێنی …
????چاکەکاری و کردەوەی باش…
????چاکە لەگەڵ دایک و باب …
????خوێندنەوەی قورئان …
????هاتوچۆی خزمان…
????شەۆ نوێژ…
لەوانەیە ڕزگار بی .
ئەگەر توانیت لە ژیانی خۆت دا بەو نوسینە خەڵکانێک ئاگادار کەیەوە ، بە خێرایی قازانج و ئاسەوای ئەو کارەت لە دوارۆژدا لە نێو تەرازووی کردەوەکانت دەبینێەوە .
[وذڪر فٳن الذڪری تنفع المٶمنین]
????خودای گەورە دەفەرموێ : ئینسان دوای مەرگی داوای گەڕانەوە دەکا بۆ دونیا ، تا(صدقه)و خێرات ئەنجام بدا (رب لولاٲخرتنی ٳلی ٲجل قریب فٲصدق )
????پرسیار :
به ڕاستی بۆ مردوو بۆ گەرانەوەی خۆی (صدقه ) هەڵدەبژێرێ و ناڵێ : بگەرێمەوە تا (عمره) یەک ئەنجام بدەم یان نوێژێک بەجێ بگەیەنم یان بەڕۆژوو بم ؟؟
????زانایان فەرمویانە :
مردوو چونکە قازانج و بەرهەمی بێ ئەژماری (صدقه) لە دوای مەرگی دەبینێ ، (صدقه) هەڵدەبژێرێ .
جا بۆیە زۆر خێرو خێرات و (صدقه) بدەن .
(صدقه)یەک کە هەر ئێستا دەتوانی بیدەی ئەوەیە کە دە چرکەسات لە وەختت بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو نوسراوە بە نییەتی ڕەزامەندی خودای تاقانە تەرخان کەی و بڵاوی کەیەوە .
????????چونکە قسەی باش و بەسوودیش خۆی (صدقه)یه .????????
✍️ نوسەر : خودا لێ خۆشبوو (عبداللە الجار اللە ) خەڵکی کویت .
✍️وەرگێر لە فارسیەوە بۆ کوردی : یوونس سولێمان زادە / قەڵاجۆغە