بێزم دێ لەحقوق و مافی بەشەر بەجارێ
چوونکە لەیاساو قسەیان،خۆێن وزووخاو دەبارێ
بۆنی مەرگ هەڵدەستێ لەجووتەی سووری عەییار
چوون گۆشت خۆرو خوێن ڕێژن،بەوێنەی دێڵە کەمتیار
لێم بوونە ئاغا و کوێخا هیچ و پووچی زەمانە
بڕیاری شەو وڕوژیان، قاتی و قڕی و نەمانە
گەمەدەکەن بەگیانی کوردی فەقیرو هەژار
شەڕوان و ئازاو دلێر،گەلی بێ دەعیەو دەمار
بۆدڵۆپێک ئاوی ڕەش، قڕدەکەن ماڵ ومناڵ
جەردەو دزن هەموویان،نەزان و مێشک بەتاڵ
بەڕواڵەت بنیادەم وبەرووح وێنەی ورچی هار
بێزارم لەقسەی زل و ئیفادە و دەعیەو دەمار
ماف پارێزن بەزارو بەڵام خوێن ڕێژن هەردوو
کەوتوونە گیانی کوردان،وێنەی تۆفان و ڕنوو
جارێک بەناوی ئەنفال،جارێک دەپژێنن دەرمان
بەقسە هەڵدەپرووزێنن، ریشەو دەماری کوردان
کوردناترسێ لەگرمەی رەقیبی خوێڕی و زۆردار
قایم ترە لەکێو و داربەروو و بەردو پلار
سەدجاری دیش بمهاڕن وێنەی ئاردی ناو بەرداش
هەرکوردم جێ ناهێڵم، زێدو خاکم بەبەلاش
مێژوو دەڵێ گڕی گەل، بەفوو ناکووژێتەوە
لق و پەلی دار بسووتێ، ڕیشەکەی دەردێتەوە
????????????????????????????????????????????????????
سەردەشت ـ جەهانگیرـخەزەڵوەری ۹٨