
شاعێرێکی عرب فەرمویەتی:
تزود من التقوى فانك لا تدري،
اذا جن ليلا هل تعيش الى الفجرِ…..
ترس نانت نەبێ!!!
تەقوایخۆداتبێ،چونکە نازانی
شەو هات ئەمێنی،هەتا بەیانـی..
لەغەفڵەت مەبە،رێراسی بگرە..
مۆئمنبە خۆداو،بە رۆزی دانی..
ترس نانت نەبێ،چونکە اللەیە
تێر کەر باڵنـدەو،بێچوەکانـــی..
هەرگیزای هەرگیز،مەترسە لە ژین
خوایە کەفیلــی ، کەونو مەکانــی
ئەر رزقو ڕۆزی، بە قۆدرەت بوایا
بێچـــوو نەئەژیا، لە ناو هێـــلانی..
چەندە نەخـــۆشو، دەردەدار ژیا
گەنجولەشساغمرد، لە بەر بیانی
چەندە شەوورۆژ،سەرخۆشبو گەنجێ
کفنـــی دوورا بوو، بە خۆی نەزانـــی..
چەن بووک رازاوە، لەبۆ زاواکەی
کە چی نەما بوو، بەشـــی ژیانی..
چەن منداڵ ساوا،هیوای مانی بوو
لاشەی بوو مێوان،قەبری زۆڵمانی..
چەنقەسرنشین،شەوان سەرخۆش بوو
بـەیانـــی مـــردن ، بوو بـە مێـــوانــی..
چەن سەرمایەدار، ژینیلێ سنرا..
ماڵەکەی جێما، بۆ ژێر دەستانی..
چەنخۆ بەزل زان،ئەجەل یەخەی گرت
وە فـــریای نەکەوت، ماڵو ســـامانـــی!
ئەگەر هـەزار ســاڵ، ژیانت ببـــێ..
سەرئەنجام بەشی، کرمی قەبرانی
ئەهلی ئیخلاسو،کەردەی چاکە بە
ژین دەس تۆ نیە، مان و نەمانــــی
دەوامت ببێ، لــە ســەر بەندەگـــی..
وەر ئەگری ئەجرو، خەیرو ئێحسانی
(غەریب) لە بیری،نەجاتی خۆ بە
خـــۆت لەم قانونە، جیا نەزانـــی
ئەجەل هاتە پێش، ناگەڕێتەوە..
ئەگەرخاک نشین، یا لە شاهانی!
ئیســـتا لە بیـری،مـاڵــی ئاخــر بە
ئەوکات بێ کەڵکە،بۆت پەشیمانی
3 / 6 / 1400 هەتاوی.
ئیسماعیل رزائی (غەریب) کرماشان حێکمەت ئاوا