
له سۆزی میحڕابه‌وه
به‌ره‌و خودای بێ نیاز و چاره‌ساز
????????????????????
ئه‌ی بێ نیاز و چاره‌ساز
ئه‌ی مه‌حڕه‌می ڕاز و نیاز
ئه‌ی هه‌ست بزێو و هه‌ست ڕهمێن
ئه‌ی شادیهێن و غه‌مڕه‌وێن
ئه‌ی دڵڕوێن و دانهڕوێن
بوون و نه‌بوون هه‌ر تۆی هه‌وێن
????????????????
چاره بێ تۆ بێچاره‌یه
پێت دێته جێ چی چاره‌یه
بێ نیازی له هه‌رچی نیازه
هه‌رچی نیازه به تۆی نیازه
????????????????
چاره‌ی چاری چارم هه‌ر تۆی
دڵ ئارامیم هه‌وێنی تۆی
خۆت فه‌رمووته وه‌پاڕێن لێم
له هه‌رکوێ بن، من وا له‌وێم
????????????????
داوا هه‌ر لای تۆ ڕه‌وایه
نیازن داوای تۆی ده‌وایه
تۆی هه‌ستی هه‌ر هه‌ستان ده‌که‌ی
یاریده‌ی هه‌ر هه‌ستان ده‌که‌ی
سۆزم سۆزی تۆی داوایه
سۆزان هه‌ر بۆ تۆ ڕه‌وایه
????????????????
سۆز له ڕوحا دێ‌و ده‌ده‌مێ
سۆز ده‌مێن سا تۆی هه‌ر ده‌مێ
ده‌با بسۆزێ سۆزی میحڕاب
تا دێته لات ڕوح بێ حجات
با هه‌ر بگرێ تا گڕ ده‌گرێ
به گڕی میحڕاب دڵ دادهمرێ
????????????
عومه‌ر عه‌بده و عه‌بدی خۆته
بادراو و پێچراوه‌ی خۆته
هونەر : عومەر مودەرریسی . مەهاباد