له وه‌سفی گه‌وره پیاوی هه‌ر دوو عاله‌م

به ناوی خواوه‌ندی ئاسمان
به‌دی هێنه‌ری ئه‌رزو رۆژو شه‌و هه‌موو ئه‌ستێره‌گه‌شه‌کان
خواوه‌ندی خراپان و چاکان ، به‌هه‌شت و جه‌هه‌نه‌م، هه‌موو فریشته جوانه‌کان
ده‌که‌م وه‌سفت له چه‌ن به‌یتان به قه‌له‌می کورتم و لالی زووبان
هاتنت رووناکی کرد لێمان جیهان په‌یامی سوڵحی هینا بۆ هه‌موو مرۆڤان
تیکدهری بیری نامۆ به قورئان به هێز و هه‌ڵمه‌تت به عیلم، هه‌موو جههلهکان
گه‌ر زووڵم نه‌که‌م، رات نهبوێرم له ئاستان
سه‌روه‌ری دوو جیهانی، ئینسان و جین و فریشته‌کانی
له سۆز و رووحمت بۆ ئومه‌تی ئیسلام
“و ما ارسلناک الا رحمة للعالمین” م هینا ریزی شاهیدان
تۆ نوری، چرای، له زووڵمه‌تی شه‌وان
تۆ جامیعی و پڕ له هه‌موو ووشهجوانهکانی
تۆ مه‌عنای خه‌باتی، چالاکی، بۆ ئۆمهتان(ئوممه‌تان)
بۆ رزگاری گه‌لان له جه‌وری زاڵمان
گه‌ر زووڵم نه‌که‌م رات نهبوێرم له ئاستان
سه‌روه‌ری دوو جیهانی، ئینسان و جین و فریشته‌کان
تو سۆزی، سروودی خۆشه‌ویستی بۆمان
تۆ په‌ناهی، تۆ باوکی بۆ هه‌موو یه‌تیمان
تۆ نمونه‌ی هاوسه‌ری، پێک هێنه‌ری ژیان
ناگاته تۆ هیچ مرۆڤێک له عه‌شق بۆ خێزان
تۆ لایقی سڵاواتی هه‌ر رۆژ و هه‌موو جوومعان
صلَی الله علیک دائماً یا نبی الإسلام فاروق راک