ادبیات

پر به دل ئاش بینه وه بو سالی نوی(شعر)

 عومەر کامووسی

بۆ دە‌بێ لێک تێنە‌گە‌ین، ئێمە‌ی مرۆ

وا لە‌گەڵ یێکتر بکە‌ین، فێڵ و درۆ

 

خۆ هەموون بۆ ماشە‌رێکین تار و پۆ

بۆ سە‌رێکین زار و لێو ، چاو و برۆ

 

پاشە‌کەوتی دایک و بابێکین، هە‌موو

لاگری خۆشبە‌ختی یێکین، لە‌کنە خۆ

 

با سەری ساڵێ بکەینە دەرفەتێک

بۆ بە خۆدا چوونە‌وە و گفت و گۆ

 

با لەگەڵ ژینگە و سروشت و گیانلە‌بەر

پڕ بە دڵ ئاش بینەوە بۆ ساڵی نۆ

 

گەشتی کێو و باڵندەی دەرێ

من دەپارێزن لە سەکتە و سێبەڕۆ

 

لا دەبەم باقەی لە سەر وێنجەی سەرم

با گەشەی بێ مێشکی‌میش وەک ژیلەمۆ

 

نامهەوێ ئاوی بە کۆخەی کۆخی یەخ

پر دەکەم گۆزەم لە ئاوی کانی جۆ

 

چای بە داران و بە کەتری لێدەنێم

شێوە حاجیلێک و دەسخۆر و فرۆ

 

ساز دەکەم چەند قاپی گڵ و کەچکی دار

نانی پر کەپەک، خۆش تام و بۆ

 

شەرتە نوشابە و کۆنە ماسی نەخۆم

وەک قەدیمیان دەچمەوە سەر ماست و دۆ

 

لەو وەتاغ و هاڵی بەستە خەستەمە

دەچمە سەربان و بلندان ، وەک هەڵۆ

 

دەتهەوێ بادار نەبی و دیسکت نەبێ

دوو لبادی بەرگن و بەرگیان پەڕۆ

 

گەر خەلک خورجێن لە خاریج پر دەکەن

(چەختی) تۆ، گۆشتی ڕەفیچکەی خۆت بخۆ

 

 

شیعر:

 

 عومەر کامووسی / پێشنوێژ و وتارخوێنی ئاوایی گەرگوولی خوارێ پیرانشار

برچسب ها
نمایش بیشتر

عمر کاموسی

@نویسنده و مترجم و شاعر @ آذزبایجان غربی - پیرانشهر @ شغل : امام جماعت و خطیب

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن