خاڵە گیان(دلنوشته ای در سومین سالگرد فوت کاک جلیل محمدیان)

خاڵە گیان
دوو ساڵه ڕوخساری جوان و گه‌شت نابینم
دوو ساڵه له باوه‌شی گه‌رم و پڕسۆزت بێبه‌شم
دوو ساڵه ڕوو ده‌که‌مه هه‌ر لاوه
له تۆ ده‌گه‌ڕێم و ناتدۆزمه‌وه
دڵم ئوقره‌ی نامێنێ له تاوانت
مات و حه‌زین ده‌ڕوانمه‌وه که‌شکه‌ڵانی ئاسمان
به‌ڵام خاڵه گیان
بۆن و به‌رامه‌ی تۆ له هه‌موو لاوه هه‌ست پێ ده‌که‌م
له هه‌ر شوێنێکه‌وه ده‌ڕۆم، یادی تۆ ده‌بینم
یادی وته جوانه‌کانت
یادی بزه‌ی سه‌ر لێوانت
یادی میهره‌بانییه‌کانت
له‌گه‌ڵ مناڵان، له‌گه‌ڵ لاوان و پیران
وه‌ک چرۆیه‌کی سه‌رسه‌وز
ئومێد و هیوا له دڵی ژاکاومدا ده‌ڕوێنیته‌وه
خاڵه گیان
تۆ بروسکه‌یه‌ک بووی له هێوا و له هێمنایه‌تی
تۆ تیشکێک بووی
وه‌ک تیشکی خۆره‌تاو له سۆز و ئه‌وین و خۆشه‌ویستی
خاڵه گیان
تۆ بووی که به‌رهه‌مت هێنام
تۆ بووی که ڕێت نیشان دام
له هیوا، له تێکۆشان
له ڕوانگه‌یه‌کی جوان بۆ ژیان
خاڵه گیان
هه‌رچه‌ند لێم دوور بی
هه‌رچه‌ند ده‌نگم پێت نه‌گات
هه‌رچه‌ند که هه‌رچی بینووسم،
تۆ نه‌یخوێنیته‌وه
به‌س بزانه هه‌ر خۆشم ده‌وێیت
و هه‌ر بیرت ده‌که‌م
خاڵه گیان
که‌متر ڕۆژ هه‌یه نه‌چمه سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی نامه‌کانت
و سڵاوت لێ نه‌که‌م
کورته نامه‌یه‌کت بۆ نه‌نێرم
قاوت لێ نه‌که‌م… خاڵه گیان؟
به‌ڵام وه‌ڵامێک نابیستمه‌وه
چیبکه‌م زۆر بیرت ده‌که‌م زۆر
چیبکه‌م ناتوانم له یادت بکه‌م
بۆ ساته‌وه‌ختێکیش ناچی له بیرم
وامده‌زانی دوای ڕۆیشتنت
بۆ ماوه‌یه‌ک خه‌مبار و به‌په‌رۆش ده‌بم
نه‌مده‌زانی بیرت ئه‌وه‌نده له دڵمدا قوڵه
وا دوو ساڵه، وه‌ک دوو ڕۆژه‌ی یه‌که‌مه
دڵم تاسه‌ی تۆیەتی
هیچ کات له‌بیرم ناچی خاڵه گیان
ئاخر خاڵه گیان
په‌ند و ئامۆژگارییه‌کانی تۆ بوو
ئێستاش هیوا له دڵم ده‌ڕوێنیت
خاڵه گیان
نموونه‌ی کرده‌وه جوانه‌کانی تۆ بوو
که‌وا ئێستاش هانده‌رمه
پته‌و هه‌نگاو بنێمه‌وه
به‌سه‌ر پێده‌شتی سه‌رسه‌وزی ژیان
چونکه تۆ ژیر بووی
ئازا و بوێر و نه‌ترس بووی
وه‌ک چیایەکی به‌رز سه‌رت هه‌ڵدا
تا به‌رز بوویته‌وه به‌ره‌و ئاسمان
خوشکه زای به په روشت ؛ کولسوم حه سه ن زاده