حوکمی قوربانی…ئایا واجبه یا سوننه ته؟
حــــوکــــمـــی قـــــوربـــانـــــی ….ئــــایـــه واجـــبــــه یـــــا ســـونـــنـــهتـــه ؟
وادیاره زانایان جیاوازی بۆچونیان هه‌یه له‌سه‌ر واجب بوون یان سوننه‌تدا، هه‌ندێکیان ده‌ڵێن واجبه ئه‌گه‌ر له توانای دابێت وه‌کوو ربیعه و لیث بن سعد و أبو حنیفه و الأوزاعی و شیخ الإسلام ابن تیمیه وه‌هه‌روه‌ها له‌زانایانی سه‌رده میش وه‌ک ابن العثیمین وه هیتریش رحمهم الله تعالى ، ئه‌مانه‌ش به‌ڵگه‌کانیانه.
۱ : ابی هریره خوای لێ رازی بێت ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای له‌سه‌ر بێت فه‌رمووی [مَنْ وَجَدَ سَعَهً فَلَمْ یُضَحِّ فَلاَ یَقْرَبَنَّ مُصَلاَّنَا { رواه أحمد، وابن ماجه، وصححه الألبانی فِی “صحیح الجامع” برقم ۶۴۹۰}
واتا : ئه‌وه‌ی توانای قوربانیدانی هه‌یه و قوربانی نه‌داوه با نه‌یه‌ته شوێن نوێژی ئێمه .
ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت واجبێکی واز هێناوه توانای بووه قوربانی بکات و نه‌یکردوه ئینجا که‌وازی له‌م واجبه هێناوه بۆ بۆ واجبی نوێژی جه‌ماعه‌ت دێت.
۲ : گوفتاری پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت که وه‌ستابوو له عه‌ره‌فه [یا أیها الناس على أهل کل بیت فی کل عام أضحیه…. ] رواه أبو داود وحسّنه الحافظ فِی الفتح ( ۱۰/۶ ) والألبانی فِی “صحیح أبی داود” ( ۲۴۲۱ ) .واتا : خه‌ڵکینه هه‌موو خاوه‌ن ماڵێک له‌هه‌موو ساڵێک ده‌بێت قوربانیه‌ک بدات،
۳ : جوندوبی کوڕی عبدالله‌ی به‌جه‌لی فه‌رمووی پێغه‌مبه‌رم بینی دروودی خوای له‌سه‌ربێت ڕۆژی قوربانی ده‌یفه‌رموو [من کان ذبح قبل أن یصلی فلیذبح مکانها أخرى، ومن کان لم یذبح فلیذبح باسم الله ] متفق علیه ، واتا : ئه‌وه‌ی پێش نوێژی جه‌ژن بکات، قوربانی داوه با دانه‌یه‌کی تر بکات به قوربانی له شوێنیا، وه هه‌رکه‌سێک قوربانی نه‌کردوه باقوربانیه‌که‌ی بکات و ناوی خوای لێ بێنێت .
زانایان ده‌فه‌رموون ئه‌وه‌ی ڕوونه ئه‌مرێکه بۆ واجب بوون چونکه فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت به شێوه‌ی ئه‌مره، ده‌بێت قوربانی تر بدات له شوێنی قوربانیه‌که‌ی یه‌که‌می چونکه له کاتی دیاریکراوی قوربانیدا نه‌بووه
@زانایانی تر ده‌فه‌رموون سوننه‌ته،وه‌ک جمهور العلما‌ء پێیان وایه سوننه‌ته وه ئه‌مه مه‌زهه‌بی ئیمام شافعی و ماڵکی و احمده.
@ ئه‌مه به‌ڵگه‌که‌یانه :
پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت [إذا دخل العشر، فأراد أحدکم أن یضحی فلا یمس من شعره ولا من بَشَره شیئًا ] رواه مسلم ۷۷۹۱
واتا : ئه‌گه‌ر ده ڕۆژه‌که‌ی حاجیان ده‌ستی پێ‌کرد،هه‌ر یه‌کێکتان ویستی قوربانی بکات با هیچ ده‌ستکاری قژی و پێستی نه‌کات.
ئه‌و زانایانه ده‌فه‌رموون واجب نیه ئه‌گه‌ر واجب بوایه پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت نه‌یده‌فه‌رموو هه‌ر یه‌کێکتان ویستی قوربانی بکات واتا ئه‌گه‌ر واجب بووایه نه‌یده‌خسته به‌ر ویستی هه‌رکه‌سێک که بیه‌وێت.
@له وه‌ڵامی ئه‌مه‌وه شیخ الإسلام ابن تیمیه ده‌فه‌رمووێت
که‌واته ئه‌وه‌ی ڕوون و دیاره واجبه جا هه‌رکه‌سێک له توانایدابێت و قوربانی ئه‌نجام نه‌دات تاوان باره چونکه خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان لکاندوویه‌تی به نوێژ { فَصَلِّ لِرَبِّکَ وَانْحَرْ } وه‌هه‌روه‌ها { قُلْ إِنَّ صَلاَتِی وَنُسُکِی..} هه‌روه‌ها خوای په‌روه‌ردگار له سووڕه‌تی [ الحج ] چۆنیه‌تی و سودی قوربانی هێناوه‌ته‌وه و باسی لێوه کردووه شتێکیش به‌و جۆره خوای گه‌وره باسی لێوه کردبێت ده‌بێت واجب بێت .
@وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت ئه‌وزانایانه‌ی که ده‌فه‌رموون واجب نیه ئه‌م فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر به‌ڵگه‌یانه [..هه‌ر یه‌کێکتان ویستی..] مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت واجب نه‌بێت چونکه خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت [إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاَهِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَکُمْ وَأَیْدِیَکُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ ] المائده:۶ واتا: ئه‌گه‌ر ویستان نوێژ بکه‌ن… مانای وانییه نوێژ واجب نه‌بێت
@وه‌هه‌روه‌ها [إِنْ هُوَ إِلاَّ ذِکْرٌ لِلْعَالَمِینَ (۲۷) لِمَنْ شَاءَ مِنْکُمْ أَنْ یَسْتَقِیمَ ] التکویر
واتا : ئه‌م قوڕئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م دانیشتوانی زه‌وه‌ی [ له جنۆکه‌و ئاده‌میزاد له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا ] بۆ ئه‌وانه‌تانه که‌ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه به‌ر .
@بۆ، گرتنه‌به‌ری ڕێبازی راست و دروست واجب نیه ؟؟؟؟
وه‌هه‌روه‌ها خوای په‌روه‌ردیگار ده‌فه‌رمووێت [فَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ فَاسْتَعِذْ بِاللّهِ مِنَ الشَّیْطَانِ الرَّجِیمِ ]النحل (۹۸
واتا : ئه‌گه‌ر ویستت قوڕئان بخوێنیت ئه‌وه په‌نا بگره به‌خوا له شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو.
بۆ، قورئان خوێندن له‌نێو نوێژدا واجب نیه ؟؟؟؟؟
@ وه‌هه‌روه‌ها هه‌موو که‌سێک قوربانی له‌سه‌ر واجب نابێت مه‌گه‌ر له توانای دابێت
پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت [من أراد الحج فلیتعجل،..] واتا : ئه‌وه‌ی بیه‌وێت حه‌ج بکات با په‌له بکات .
ئینجا حه‌ج واجبه له‌سه‌ر ئه‌وکه‌سه‌ی له توانایدا بێت .
ئینجا ئه‌وفه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت که ده‌فه‌رمووێت [فأراد أحدکم أن یضحی… ] وه‌ک ئه‌و فه‌رمووده‌یه که ده‌فه‌رمووێت [من أراد الحج… ]
که‌واته قوربانی واجبه به‌ڵام به مه‌رج، له‌سه‌ر ئه‌وکه‌سه‌ی توانای هه‌بێت دوای پێداویسته سه‌ره‌کیه‌کانی ژیانی . [مجموع الفتاوى ۳۲/۲۶۱ـ۴۶۱]
(وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم)
ئاماده کردنی : کوری پاک (ئیسلام پیک)