دعوت اسلامیرمضان

دیاریی شەوانی مانگی ڕەمەزان (٣٠-٨)

دیاریی شەوانی مانگی ڕەمەزان

ئەركەكانمان بەرامبەر قورئانی پیرۆز

ڕەمەزان مانگی قورئانە: (شهرُ رمضانَ الذي أُنزِلَ فيه القرآنُ، هُدىً للناسِ وَبّيناتٍ مِن الهُدى والفُرقان)، بۆیە دەبێت لەم مانگەدا یەکەم بایەخمان بە قورئان بێت، بەم شێوەیەی خوارەوە:
1ـ بڕواهێنان بەوەی كە قورئانی پیرۆز پەیامی خوای خاوەن و پەروەردگارمانەو دەبێت تەنها ئەومان بە پرۆگرامی سەرەكیی ژیانمان قبوڵ بێت، چونكە تەنها مافی بەدیهێنەرە كە فەرمانڕەواشمان بێت: (ألا له الخلق والأمر). (الأعراف/54).
2ـ ئەوانەمان كە شارەزای خوێندنەوەی قورئانین، بە پێی توانا بەردەوام قورئان بخوێنینەوە، ئەوە پێی دەگوترێ حەقی (تلاوە) لەسەرمان: (الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَتْلُونَهُ حَقَّ تِلَاوَتِهِ أُولَئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِ) (البقرة/121).
3ـ ئەوانەمان كە شارەزای زمانی عەرەبین، خوێندنەوەی تایبەتمان هەبێت بۆ قورئان، هاوڕێ لەگەڵ تێڕامانی واتاكانی و بیركردنەوە لە مەدلولەكانی. ئەوەش پێی دەگوترێ حەقی (تدبر)ى قورئان لەسەرمان: (كتابٌ أنزلناهُ إليكَ مُبارَك لِيدّبّروا آياتِهِ وِليتذكّر أولوا الألباب) (ص/29).
4ـ ئەوانەمان كە قورئان نازانین، هەوڵ بدەین فێری ببین: پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر) فەرموویەتی: (خیركم من تعلم القرآن وعلمه).
5ـ ئەوانەمان كە شارەزای قورئانين، هەوڵ بدەین كەسانی تر فێر بكەین و پەيامەكانى بە خەڵكى بگەيەنين: (بلغوا عنی ولو آية).
6 ـ ئەوانەمان خوێندەوارین، بەڵام عەرەبی نازانین، سوود لە تەفسیرە كوردییەكان وەربگرین، بۆ تێگەیشتن لە مانای قورئان.
7ـ هەركات گوێمان لە دەنگی قورئان بوو، گوێ بگرین و بێ دەنگ بین: (وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنْصِتُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ) الأعراف/204. 8ـ بینا لەسەر ئەو خاڵانەی سەرەوە، پێویستە لە ڕێی خوێندنەوەو پرسین و شارەزا بوونەوە، لەم قورئانەوە سێ شتی سەرەكیی وەرگرین ـ كە كۆی بابەتەكنی قورئانن ـ :
اـ جیهانبینیی و بۆچوونەكانمان سەبارەت بە مرۆڤ و گەردون و دونیاو ئەركمان تیایدا، لەبەر ڕۆشنایی قورئاندا راست بكەینەوە.
ب ـ ئاحكانەكانی شەریعەتمان لەوەوە وەرگرین و لە حەڵاڵ و حەرامەكان دڵنیا ببینەوە.
ج ـ تەواوی قیەم و ئاكارو ڕەوشتە چاكەكان، لە قورئانەوە وەربگرین، بۆ هەموو ڕەهەندەكانی ژیانمان: چونكە قورئان بنەماكانی هەموو سیستمەكانی كۆمەڵایەتیی و ئابوریی و سیاسی تێدایە.
9ـ باشتر وایە بۆ ڕاهاتن لەگەڵ تەدەببورو وردبوونەوەو تێڕامان لە ماناكانی قورئان، دەفتەرێكمان هەبێت و هەركات خاتیرەو مانایەكی تایبەت هات بە زیهنماندا یەكسەر بینووسین تا لەبیرمان نەچێتەوە.
10ـ هۆكاری پشتیوان بۆ تێگەیشتن و وێناكردنی تەواوی ئەو خاڵانەی سەرەوە، ئاشنابوونە بە سوننەت و ژیاننامەی پێغەمبەری خواو یارانی درودی خوایان لەسەر بێت، هەروەها جۆری مامەڵەكردنیانە لەگەڵ قورئان.
بۆیە براو خوشكی خوێنەر! هەوڵ بدە دەرفەتی ڕەمەزان لەدەست نەدەیت، تا هاتنی جەژن لەم لایەنانەوە دەسكەوت دەستی خۆت بخەو دۆعایەكی خێریش بۆ ئێمە بكە.

✍️#مامۆستاعمرعبدالعزیز

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا