فلچه و سیواک(داستان)
فڵچه و سیواک
فلچه‌ی ددان: پاش هه‌ر ژه‌مه خواردنێ شتێ له پاشماوه‌ی خواردنه‌که له‌نێوان ددانه‌کاندا ده‌مێنێته‌وه، خه‌ڵکی گورج په‌نا ده‌به‌نه به‌ر فڵچه‌ی ددان، یا سیواک یا هه‌رشتێ له‌وانه‌ی ده‌م وددان پاک ده‌کاته‌وه.. خۆ ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ک پشتگوێ یان خست بۆی بۆگه‌ن وئازاری به‌سوێی واده‌که‌ن به‌ناچاری بڕوات پاکیان بکاته‌وه.. ئه‌ها له‌سه‌ر فڵچه‌ی ددانه‌کان چ ده‌رسێ نووسراوه!! ئێمه ئه‌وه‌ند بایه‌خ به‌پاکردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی گۆشتی پاک له نێو زار‌و ددانمان ده‌ده‌ین، که‌چی خۆمان لهپاکرنهوهی له‌گۆشتی بۆگه‌ن ده‌خافڵێنین..
له‌وانه‌یه ئێستا ئه‌و وێنه‌یه‌ی قورئان له‌م ئایه‌ته‌دا کێشاویه‌تی له زه‌ین(ذهن)تا دروست بووبێ:” وَلا یَغْتَبْ بَعْضُکُمْ بَعْضًا أَیُحِبُّ أَحَدُکُمْ أَنْ یَأْکُلَ لَحْمَ أَخِیهِ مَیْتًا فَکَرِهْتُمُوهُ “(۸). چه‌ند گۆشتی خه‌ڵکی ده‌خۆین به‌قسه‌کردن له‌باره‌یانه‌وه که پێیان ناخۆشه، یا چه‌نده‌ها وشه‌ی چه‌په‌ڵ و ناشیاو بهدهممانا دێت!!
باپێکه‌وه ئه‌م دیمه‌نه سه‌رسوڕهێنه‌ره سه‌یر بکه‌ین له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا: عن أبی هریره- رضی الله عنه- قال ” جا‌ء الأسلمیُّ إلى نبیّ اللّه صلى اللّه علیه وسلم فشهد على نفسه أنه أصاب امرأه حراماً أربع مرات، کل ذلک یعرض عنه النبی صلى اللّه علیه وسلم فأقبل فی الخامسه فقال: “أنکتها؟ ” قال: نعم، قال: “حتى غاب ذلک منک فی ذلک منها؟ ” قال: نعم، قال: “کما یغیب المرود فی المکحله والرِّشاء فی البئر ” قال: نعم قال: “هل تدری ما الزِّنا؟ ” قال: نعم أتیت منها حراماً ما یأتی الرجل من امرأته حلالاً، قال: “فما ترید بهذا القول؟ ” قال: أرید أن تطَهِّرنی، فأمر به فرجم، فسمع النبیُّ صلى اللّه علیه وسلم رجلین من أصحابه یقول أحدهما لصاحبه: أنظر إلى هذا الذی ستر اللّه علیه فلم تدعه نفسه حتى رجم رجم الکلب، فسکت عنهما، ثم سار ساعهً حتى مرَّ بجیفه حمار شائل برجله فقال: “أین فلانٌ وفلانٌ؟ ” فقالا: نحن ذان یارسول اللّه، قال: ” انزلا فکلا من جیفه هذا الحمار ” فقالا: یا نبی اللّه، من یأکل من هذا؟ قال: “فما نلتما من عرض أخیکما آنفاً أشدٌّ من أکلٍ منه، والذی نفسی بیده إنه الآن لفی أنهار الجنه یَنْقَمِسُ فیها ” .(
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماعیز ددانی به زیناکردنا نابوو، پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ فه‌رمانی بهرهجم کردنی دا، پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ گوێی له دو پیاو بوو له‌هاوه‌ڵه‌کان، یه‌کێکیان به‌وی تریانی گوت: سه‌یری ئه‌مه بکه، خوا سڕی پۆشیبوو که‌چی وازی له‌خۆی نه‌هێنا، تا وه‌ک سه‌گ تۆپاندیان! پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ ماوه‌یه‌ک لێیان بێده‌نگ بوو، تا به‌لای که‌رێکی مردارۆبووی ههڵئاوساودا تێپه‌ڕی و فه‌رمووی: ئه‌وه فڵان و فڵان له‌کوێن؟ عه‌رزیان کرد قوربان! ئه‌وه ئێمه‌ین. فه‌رمووی: دابه‌زن له‌لاکی ئه‌و که‌ره بخۆن! ئه‌وانیش عه‌رزیان کرد: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا! کێ ده‌توانێ له‌و مردارۆبووه بخوات؟! فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و برایهتانهوه که‌مێ له‌مه‌وبه‌ر باستان کرد، له‌خواردنی ئه‌وه سه‌خت تربوو.
براکه‌م! خۆ دیت ئه‌وقسانه‌ی ئێمه له‌باره‌ی خه‌ڵکییه‌وه ئه‌یان که‌ین چه‌ند گوناح و تاوانن؟! له‌وانه‌یه یه‌کێک له‌ئێمه پاساو بۆ قسه‌که‌ی بێنێته‌وه‌و بڵێت: وه‌نه‌بێ من شتێکم بۆ هه‌ڵبه‌ستبێ، به‌ڵکو شتێکم وتووه که له‌وا هه‌بووه. عه‌یبێکم باسکردووه که تیایا هه‌بووه!! به‌و برایه ده‌ڵێم: فه‌رموو گوێ له پێغه‌ممه‌ری ئازیزمان h بگره بزانه چی ده‌فه‌رموێ:” قیل یا رسول الله ما الغیبه؟ قال ذکرک أخاک بما یکره، قال أرأیت إن کان فیه ما أقول؟ قال إن کان فیه ما تقول فقد اغتبته، وإن لم یکن فیه ما تقول فقد به‌ته .” .(۱۰) واته: عه‌رزی پێغه‌ممه‌ریان کرد: قوربان غه‌یبه‌ت چییه؟ فه‌رمووی: باسکردنی که‌سێکه به‌شتێک که پێی ناخۆش بێت. عه‌رزیان کرد: ئه‌گه‌ر ئه‌و شتهیشی تیابێ؟ فه‌رمووی ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی تیایا هه‌بوو غه‌یبه‌تت کردووه، ده‌نا ئه‌گه‌ر تیایا نه‌بوو ئه‌وه بوختانت بۆ کردووه!!
هه‌ندێ وشه هه‌یه ئێمه هه‌روا لهزارمانا ده‌یگێڕین بێ ئه‌وه‌ی بایه‌خێکی پێ بده‌ین که چۆن غه‌زه‌بی خوا دێنێته جۆش، و به‌هۆیه‌وه خوا خاوه‌نه‌که‌ی ده‌خاته بنکڕی چهههننهمهوه، ئیمامی بوخاری به‌ره‌حمه‌ت بێ بۆمان ریوایه‌ت ده‌کات که پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ فه‌رموویه‌تی:” إن العبد لیتکلم بالکلمه من رضوان الله، لا یلقی لها بالاً، یرفع الله بها درجات، وإن العبد لیتکلم بالکلمه من سخط الله، لا یلقی لها بالاً، یه‌وی بها فی جهنم” .(۱۱) واته: پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ فه‌رمووی: واده‌بێ پیاو له‌باره‌ی ره‌زامه‌ندی خواوه قسه‌یه‌ک ده‌کات، گوێ ناداتێ ئه‌وه چهندخێری زۆره، و خوا به‌وقسه‌یه چه‌ند پله‌یه‌ک به‌رزی ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها پیاو قسه‌یه‌کی وا ده‌کات که خوا پێی ناخۆشه، وگوێ ناداتێ چه‌ند گوناحی زۆره و، به‌و قسه‌یه خه‌شم وتوو ڕه‌یی خوا بۆخۆی ده‌نووسێ و پێی ده‌چێته بنکڕی جه‌هه‌ننه‌م.
ئه‌گه‌ر سیواک یا فڵچهیهکت به‌ده‌سته‌وه گرتووه و ده‌ته‌وێ ده‌م و ددانه‌کانتی پێ پاک بکه‌یته‌وه، باش بێته‌وه خه‌یاڵت که پێویسته له گوناح وتاوانهکانیش ئاوه‌ها پاکیان بکه‌یته‌وه..
حه سه ن پینجوینی