یادی له دایک بوونی پیغه مبه ر
یادی له دایک بوونی پێغه مبه ر(د.خ)
«به نێوی خوا»
ئەی پێغەمبەری مزگێنی و ئاوات @ له سەر گیانت بێ هەزار سڵاوات
ئەی خۆشەویستی بەرزی جیهانی @ ئەی ئەوەی هەموو خۆشیەکت هانی
وەی سۆزو رەحمەت بۆ گش بونەوەر @ بۆ هەموو چین و تاقمی بەشەر
پیرۆز بێ یادی له دایکت بوونت @ هەر بەردەوام بێ رێبازی روونت
بۆوەی بۆ خەڵک ببی به چرا @ بەر له هاتنت کارت بۆ کرا
دوعای بۆ کردی ئیبراهیم خەلیل @ که وا بت نێرێ خواوەندی جەلیل
«أنا دعوةُ أبــــــــی إبراهــــــــیم» @ بۆخۆت فەرمووته به نەسسی قەدیم
پیرۆز بێ یادی له دایک بوونت @ بۆ گه ل زۆر سوتا دڵ و ده روونت
تەورات و ئینجیل مزگێنیان پێدای @ کەوا هەر دێی و ئێستا له رێدای
«أنا بشارة عیــــسی» حەدیـــــــسه @ «من بعدی اسمه أحـــمد» ببــــــیسه
«بارقلیط»،« فاران»، له ئینجیلا هەن @ باس له ئەحمەدو وەڵاتی مەککەن
پیرۆز بێ یادی له دایک بوونت @ دۆستت هەر شاد بێ و دوژمن زەبوونت
عومری منداڵیت گورج تێ پەڕاند @ بەرگی بێ کاریت له کارا دڕاند
بووی به شوان و چوویه کاروانی @ تا قەدری ماندوو و رەنجدەر بزانی
زانای یەهوودی و مەسیحی یەکسەر @ زانیان که وا تۆی دەبیه پێغەمبەر
پیرۆز بێ یادی له دایک بوونت @ بە تام و چیژه رێبازی روونت
(بوحەیرا) دیتی لەگەڵ کاروانی @ هەورێک لسەری دەڕوا به جوانی
بۆیە ئەوانی بانگ هێشته لای خۆی @ تاکوو بە روونی مەعلووم ببێ بۆی
وەک ئینجیل دەڵێ وا نیشانتدا @ مۆری نبووەت لە نێوشانت دا
پیرۆز بێ یادی له دایک بوونت @ مسۆگەر کرا پێغەمبەربوونت
پیش پێغەمبەریش هەر چاک و پاک بووی @ قەت بۆ لای ئیشی نالەبار نەچووی
لەگەڵ گەورانا ژیای به مەردی @ گرفتی خۆیان پێ حەل دەکردی
به لوتفی خودای ئاسمان و زەمین @ نێویان لێنابووی مومحەممەد ئەمین
پیرۆز بێ یادی له دایک بوونت @ ده رمانی دەرده بیر و بۆچوونت
«داوود»، «ئەشعیا»،«حیزقیل»یش به کۆ @ مزگینیان داوه به هاتنی تۆ
له دەوروبەری هاتنه سەر دنیات @ ئەستێرەی ئاسمان نەیانما قنیات
بۆ ئەولاو ئەولا راخزین خوشین @ جنۆکه دایان له گریان و شین
پیرۆز بێ یادی له دایک بوونت @ دیاره کۆششی بێ چەند و چوونت
باپیرت خەونی چاڵی زەمزەمی @ دیت و دیتیەوه به خاترجەمی
وەک رێخۆشکردن بۆ هاتنی تۆ @ جەیشی حەبەش مان بێ رایەڵ و پۆ
هیچیان پێ نەکرا به لشکەری فیل @ شکان بە بەردی تەیڕەن ئەبابیل
پیرۆز بێ یادی له دایک بوونت @ گەلێ نامەرد بون دوژمنی دوونت
له ساڵی فیلا هاتیه سەر دنیا @ بێ باب و برا و خوشک، به تەنیا
تەمەن شەش ساڵە دایکیشت نەما @ لەلای مامۆت و له باوەش خەما
له چل ساڵیدا بووی به پێغەمبەر @ رێگای خزمەتی خەڵکت گرته بەر
پیرۆز بێ یادی له دایک بوونت @ قەت نەیهەژاندی فەقر و نەبوونت
ته مەن بیست و پێنج هێنات خەدیجه @ لەو زەماوەندەش گرتت نەتیجه
بێوه ژنێکی خاوەن کەماڵ بوو @ تەمە ن سی و پێنج تاکو چل ساڵ بوو
خەدیجه بۆخۆی خوازبێنی دەکرد @ بۆ ژینی یەکتر بوون به پشت و پرد
پیرۆز بێ یادی له دایک بوونت @ هاتەوه ئەمجا وا هەڵەسوونت
بەینێک نهێنی و پاشان ئاشکرا @ دین له بۆ جینن و ئینسان باس کرا
دوژمن ئەوەنده دڵی لە داغ بوو @ رێی ماڵی خودات لە سەر یاساغ بوو
بۆ ئازاردان و سەندنی تۆڵه @ خرا سەر ملت ورگ و ریخۆڵه
پیرۆز بێ یادی له دایک بوونت @ هه م خۆڕاگری و ماندوو نه بوونت
هەروا له رێگای دەعوەتی دینی @ کێ لەگەڵتا بوو ئەزیەتی بینی
برسێتی لێدان کوچک پێدادان @ شەهید بوون بێسووچ بەدەس بێدادان
ئەزیەتی زۆریان دای لەسەر تەبلیغ @ خودا هەر فەرمووی «أنذِر»و«بلِّغ»
پیرۆز بێ یادی له دایک بوونت @ مەحاڵ بوو لەسەر رێگه لاچوونت
لەشار دەرکرای سێ ساڵ بە ناهەق @ جێگه ی ژیانت تاشه به ردی ره ق
بێکەس و بێدەر بێ خەو و خواردن @ مام و خێزانت هەر لەوێ مردن
ئەمجا خوداوەند بۆی ناردی یاری @ رێگەیان پێدای بێیەوه شاری
پیرۆز بێ یادی له دایک بوونت @ هەروا به زاڵم تەسلیم نەبوونت
ده ستت کرده وه به ته بلیغاتێ @ داته به ر رێگه ی هات و نه هاتێ
تا تەمایان گرت زاڵمانی ئەوێ @ به دەسته جەمعی بتکوژن شەوێ
خوا نەجاتی دای بۆ لای مەدینه @ کۆچت کرد لەبەر بەرزی ئەم دینه
پیرۆز بێ یادی له دایک بوونت @ گرینگ بوو لەدەس دوژمن دەرچوونت
عەلی ئامۆزات لەجێتا خەوت @ بوبەکری (صدیق)رەگەڵت کەوت
سێ شەو لە غاری «ثەور» مایەوه @ له بن پێی دوژمن نەدۆزرایەوه
لەگەڵ یاری غار رێگەتان پێوا @ دوژمنی زوردار سەری لێشێوا
پیرۆز بێ یادی له دایک بوونت @ هیجرەت و بۆلای مەدینەچوونت
لەمەدینەدا بەکرد و کوشت @ کرا مزگەوتی قوبا و هی خۆشت
هەروا لەوێدا ئازاو بێ دەربەست @ قەول و پەیمانی برایەتیت بەست
جاڕت دا لەمەڕ حقوقی بەشەر @ بێباک لەناحەز لە تانە و تەشەر
پیرۆز بێ یادی له دایک بوونت @ با دوژمن بکا گاو و گەردوونت
ئەمجا نەیاری زۆر و نەزانت @ هێرشیان هێنا بۆ شکستدانت
خۆت و یارانت گیان له بەر دەستان @ لەرووی ئەوانا مەردانه وێستان
دوژمن هەڵاتن به رێی تەرتەوه @ هەتاکوو شاری مەکەت گرتەوه
پیرۆز بێ یادی له دایک بوونت @ دەرمانی دەرده وتەی مەوزوونت
سێزده ساڵ مەکە جێگای ژینت بوو @ ده ساڵ مەدینه سەرزەمینت بوو
تەمەنت گشتی تێکۆشان و رەنج @ دوژمن رەنجەرو به تۆش بڕا گەنج
دینت راگەیاند تەواو و کەماڵ @ رۆیی وەک بڕوا به سروەی شەماڵ
پیرۆز بێ یادی له دایک بوونت @ جێی شانازییە پێشەوابوونت
له سه ر رێگای هه ق درا ئازارت @ لێت قەدەغە بوو دێهات و شارت
جارێ به شاعیر جارێ دێوانه @ نێویان لێده نای ئەوان دێوانه
بوختانیان هەڵبەست بۆ خانەوادەت @ تاکوو سەر نەگرێ داوات و وادەت
پیرۆز بێ یادی له دایک بوونت @ بڕووخێ کوشکی دژی زەبوونت
ئێستاش ناحەزان که هەڵەوه ڕن @ به خۆت و دینی پاکت دەوەڕن
وا له مەیدانی بەڵگه دا دۆڕان @ لێت دەکێشنەوه کاریکاتۆڕان
تۆمەت له دینت دەدەن له بەر ژین @ دەڵێن له رێی ژین دەبێ به پەرژین
پیرۆز بێ یادی له دایک بوونت @ یادی رێبازی بەرەوخوا چوونت
به م حاڵه ش خەڵک وەخۆ دێنەوه @ بۆ رێگای ئیسلام دەگەرێنەوه
هەرچەند سەد ساڵه دینمان بێ کەسه @ موسوڵمان وەکوو تەیری قەفەسه
وا ورده ورده بەهار هاتەوه @ دین لەم وەرزەدا به کار هاتەوه
پیرۆز بێ یادی له دایک بوونت @ یادی پیرۆزی و مەلاییک بوونت
جا ئەی پێغەمبەر! ئەی نەبی موڕسەل @ ئەی دینت شیرن وەک قەند و عەسەل
ئەی بانگخوازی رێی ڕزگاری بەشەر @ هه ر چه ند له خۆت و دینت دەن ته شەر
رێبازت دەوای دەردی کۆمەڵه @ ئەوەی لالووته کەوتۆتە هەڵه
پیرۆز بێ یادی له دایکت بوونت @ هەر بەردەوام بێ رێبازی روونت
له کۆتایی دا لە خوای بانی سه ر @ ده پارێینەوە وەلابا کە سەر
دینی ئیسلامێ سەربخاتەوه @ هەقمان بستێنێ و وێمانداتەوه
له رۆژی قیامەت ئاگادارمان بێ @ با پێغەمبەریَش تکاکارمان بێ
پیرۆز بێ یادی له دایک بوونت @ شانازی دەکا مێژوو به بوونت
«بریا» زمزیرانی
وسووکه ندی مه هاباد
11/11/91
ماموستا سید مصطفی محمودیان – مهاباد
جزاک الله خیرا
به راستی خۆشو ڕازاوه یه
جزاک الله خیرا ماموستا گیان زور جوانه ده ستو قه له مت هه ر واره نگین بی