بـهردهڕهش وا دهربـهدهر هـاتــۆتــهوه ده‌سـتی ئــازاری لـه ئـێـخهی بـۆتهوه
ژانـی ئـازارێ لـه‌گــه‌ڵ خـۆی بـردبـووی کۆچی لێره‌ی که‌ی به خۆشی کردبووی
ئــه‌و بـه‌ڵێنی مـانـهوهی لـێرهی هـه‌بـوو قـه‌ت له دڵیا بێ دڵیی ئێوه‌ی نه‌بـوو
گوند‌و مزگه‌وت و گه‌لی ئێره‌ی ده‌ویست بۆیه لێکی بۆ جودا نه‌کران نه‌ویست
ترس و تانه و پۆست و پاره و زۆر و ژان چۆن ده‌ڕۆستی هاوبهڵێنان دێ ئه‌مان
ئـێـوه ئـه‌ی هــاو گـونـدیـانی دهربـهدهر وا بـه‌رامـبه‌ر ئـێوه گـفـتی بــردهسـهر
حـاجـی مــامـۆستای هـهتـایـیـتـانـــه هـــه‌ر ڕێی دڵی ئه‌م خاکه‌شی گرتـۆتـه بـه‌ر
خاکی ڕه‌ش هێواشی باوه‌ش که‌ی له‌وێ حاجی مـامـۆستـات لـه لا بـا بـسرهوێ
ئه‌و له فێربوون و له فێرکاری بوو هه‌ر ئــه‌و بـه تـێـکـۆشان ژیـانـی برده سه‌ر
خـزمـه‌تی دیـن و گـه‌ل و خـاکی ده‌کرد ئه‌رکی چاک و پاک و بێ باکی ده‌کرد
لانی خواوه‌ندی له بۆ گه‌ل ده‌رده‌خست پێشڕه‌وی ئه‌و ڕێیه بوو خۆی بست به بست
ڕێـبه‌ری ڕێـبازی خـوا خوازی بـوو ئـه‌و چه‌ند له گه‌ڵ خوا بوو له پـهیمانا پته‌و
خـاکی زێـدهش تـۆ بـی ئـامێزی گـه‌رم ئـــاوهڵا بـــۆ تـهرمــی کــه دایـنێ نـــه‌رم
ئـه‌و کـه مـامـۆستا بوو بـۆ ئـاکاری شاز ئــــاوهڵا کــه بــــۆ لـــــهشی ئـامـێـزی نــاز
حـاجـی مـامـۆستا بـــهرهو خــوا دێـتـــهوه هــه‌ر لـه‌وه و بـۆ لای خـودا دهشنـێـتهوه
خه‌ڵک و مزگه‌وت و فه‌قێی جێ هێشتوه زهحـمـهتـی زۆری لــه پـێـنـاو چـێـشـتـووه
حـوجرهکـهی بــا ئــاوهدان بـێ بـۆ فه‌قێ بـا مـهلای لـێ بـێ لــه مینبه‌ر نیشته جێ
چـاوی هیوای پـێـیه بـۆ زانستی دیـن به‌ڵکوو خه‌ڵکی پێی بده‌ن ســامان به ژین
چاوه ڕێیی دۆعا له باوه‌ڕدار ئــــهکـا چــاوهڕێـی ئـــامـیـن لـه ئـــامـۆژیـــار ئــهکــا
نـــایــهوێ ڕازانــــهوهی بـــۆ کـۆتــهڵی نــایــهوێ شینێ بـکـه‌ن بــۆی کــۆمـــهڵـــی
ژیــن و مـان و مردنی خوایی ده‌وێ سـهرفــرازی گـشـتــی بـــۆ دوایـــی ده‌وێ
به‌خته‌وه‌ر بوونی له لای خوا پێ هه‌وه دێ مــهگـهر دهستـێـکی تـر؟ لای کـێههوه
بــۆ پـهرێـشـان گـازه کـێ وا بـیـسـهره کـێ لـه فـریا کـهوتنت وه‌ک خـوا ؟ وه‌ره
غه‌یری بۆ خوا نووزه یا گازه‌نده بۆ جـوێ له به‌ر ئاستانهکهی خوا به‌نده بـۆ ؟
نایه‌وێ غه‌یری خوا‌و خواخوازی قه‌ت نایه‌وێ غه‌یری خه‌تی خوا شوێن و خه‌ت
ڕێبه‌ری ڕێگه‌ی به‌ره و خـوا ڕۆشـتنه غـــهیـری ئـــه‌و ڕێبازه ڕێـگــهی تـــر ونـــه
ئه‌ی خودا لێی خۆش بی لـه‌و ڕێناسه بــا وێــنــهشـی بـن دیــن بـکـه‌ن پـێـنـاســـه بــــا
شـارهزاترکهی خودا ئێمه‌ش له دین بـهڵـکوو ئـهنجـامـی بـهخێرمان بێ له ژین
سۆران حوسێنی – بانه
ڕێبه‌ندانی ۱۳۸۹