له بەهاری تازە و سەرسەوز دڵ و دەرونمان تازە کەینەوە
بە هاتنی وەرزی بەهار ، هەموو شتێک تازە دەبێتەوە و ڕەنگ و بۆنێکی نوێ بەخۆی دەگرێ.
دەرسێک کە دەتوانین لەو وەرزە سەر سەوزوو پاک و خاوێنە بیگرین ئەوەیە کە هەروەک چۆن ئاڵو وگۆڕ بەسەر وڵات دادێ و بارانی بەهاری دەبێتە هۆی سەرسەوز بوون و رازاوەیی ژینگە، ئاواش ئێمە ئاڵوگۆر بەسەر خۆمان دابێنین و خۆمان تازەکەینەوەو ژەنگ و ژار و خڵتەی تاوان و گوناح لەسەرخۆمان لابەرین و دڵ و دەرونمان پاک کەینەوە و بە ئاوی پەشیمانی و تۆبە،ڕەنگ و بۆنێکی تازە بە ژیانمان بدەین.
پێناسەی تۆبەو گەڕانەوە:
“دڵتەنگ بوون و پەشیمان بوونەوە لەهەڵەو گوناحەکان لەبەر خودا و دەست لێهەڵگرتنیان و بڕیاردان لەسەر نەگەڕانەوە سەریان و هەوڵدان بۆ پرکردنەوەو قەرەبۆ کردنی کەلێنی رابردوو “
ئەوەنەش بە چی دەکرێ❓
بە لەخودا ترسان و شەرم لێکردنی و تێکۆشان بۆ بەدەست هێنانی رەزامەندی پەروەردگار .
✔️تۆبە کردن و گه ڕانەوە لە گوناح واجبە :
خودای گەورە دەفەرمۆێ :
“یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَهً نَّصُوحاً عَسَى رَبُّکُمْ أَن یُکَفِّرَ عَنکُمْ سَیِّئَاتِکُمْ وَیُدْخِلَکُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِی مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ…” [تحریم/ ۸](ئەی ئەوانەی ئیمانتان هێناوە ، بگەڕێنەوە بۆ لای خودا بە گەڕانەوەیەکی راستەقینە و یەکجاری ، هیوایە پەروەردگار ، تاوانەکانتان بسرێتەوە و لێتان خۆش بێ و بتانخاتە ناو باخانێک کە روبار و (جۆگەلەئاو) بە ژێر دارەکانیدا رەوان و جاری دەبێ .)
هەروەها دەفەرموێ :
“… وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِیعاً أَیُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّکُمْ تُفْلِحُونَ ” [نور/۳۱](ئەی خاوەن باوەران تێکرا بەرەو خودا بگەرێنەوە ، بەو هیوایەی رزگار بن .)
پێغەمبەری خۆشەویستیش (د.خ) دەفەرموێ :
[عن الأغر المزنی أبی مالک:] “یا أَیُّها النّاسُ تُوبُواإلى اللهِ، فإنِّی أَتُوبُ، فی الیَومِ إلَیْهِ مِئَهَ، مَرَّهٍ.”
مسلم (٢۶١ هـ)، صحیح مسلم ٢٧٠٢ • [صحیح] دەفەرموێ : ” ئەی خەلکینە بگەرێنەوە بۆ لای خودا ، چونکە بەڕاستی من لەرۆژدا سەد بار لە بارەگای خودا دا تۆبە دەکەم .”
یان دەفەرموێ :
“یا أیُّها النّاسُ توبوا إلى ربِّکم فوالَّذی نفسی بیدِهِ إنِّی لأستغفِرُ اللَّهَ وأتوبُ إلیهِ فی الیومِ أَکثرَ من سبعینَ مرَّهٍ”
ابن تیمیه (٧٢٨ هـ)، مجموع الفتاوى ٣/١٢٠ • صحیح
“ئەی خەڵکینە بگەرێنەوە بۆ لەی خودا ، سوێند بەو کەسەی نەفسی منی بەدەستە بێگومان من داوای لێ خۆش بوون لە خودا دەکەم و دەگەرێمەوە بۆ لای لەرۆژدا زیاتر لە حەفتا کەرەت “
ئەو ئایات و فەرمودانە بەڵگەو دەلیلن لەسەر واجب بوونی تۆبەو گەڕانەوە بۆلای خودا و بەخۆ داچوونەوە و خۆتازەکردنەو.
ئیبنو قودامەی مەقدیسی دەفەرموێ : “زنایانی موسڵمان یەکدەنگ و کۆکن لەسەر ئەوەی کە ئیماندار پێویستە لەسەری کە تۆبە بکا لەگوناحەکانی ، چونکە گوناح و تاوان مایەی نابوودی و دووری ئینسانە لە خودا ، بۆیە پێویستە هەرچی زووتر لەبەری هەڵێ و بگەرێتەوە بۆ لای خودا”[کورتەی منهاج القاصدین]
ئەگەر کەسێکی وەک خۆشەویست (د.خ) کە خودای گەورە لەگوناحی ئەوەڵ و ئاخری خۆش بووە بفەرموێ : “من رۆژانە زیاتر لە حەفتا بار داوای لێ خۆشبون لەخودا دەکەم و دەگەرێمەوە بۆلای!”
ئەی دەبێ حاڵی ئێمەی ئێنسان چۆن بێ ،کەبە تێکرایی ئەگەری تووش بوون بە تاوان و گوناحمان هەیە ، وەک رەسولی ئەکرەم دەفەرموێ :
[عن أنس بن مالک:]” کلُّ ابنِ آدمَ خطّاءٌ، وخیرُ الخطّائینَ التَّوّابونَ”
ابن القطان (۶٢٨ هـ)، الوهم والإیهام ۵/۴١۴ • صحیح • أخرجه الترمذی (٢۴٩٩)، وأحمد (١٣٠۴٩) واللفظ لهما، وابن ماجه (۴٢۵١) باختلاف یسیر.
واته : “هەموو ئینسانێک تووشی گوناح و خەتا دێ و باشترین خەتاکار و تاوانبار ئەو کەسانن کەزۆر تۆبە دەکەن “
قازانچ و بەرهەمی تۆبەو گەڕانەوە
۱- تۆبە دەبێتە هۆی پاک بوونەوە ی تاوانەکان :
لەفەرمودەی نێردراوی خودا موحەممەد (س) دا هاتوە دەفەرموێ:
“التّائبُ من الذَّنبِ کمن لا ذنبَ له”
جامع الصغیر:۱/۵۳۲ آلبانی [صحیح] “هەرکەسێکت تۆبە بکا و بگەرێتەوە وک ئەو کەسە وایە کە گوناحی نەکردبێ .”
خوداش دەفەرموێ : “إِنَّ الْحَسَنَاتِ یُذْهِبْنَ السَّیِّئَاتِ … ” [ هود/۱۱۴]”بەڕاستی چاکەکان خراپەکان لادەبەن(پاکی دەکەنەوە)”
۲- تۆبە گوناحەکان بەچاکە وەردەگێرێ :
خودای گەورە دەفەرموێ :
“إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلاً صَالِحاً فَأُوْلَئِکَ یُبَدِّلُ اللَّهُ سَیِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ…” [فرقان/۷۰]”مەگەر کەسێک تۆبە بکا و ئیمان بێنێ و کاری چاک ئەنجام بدا ، ئە ئەوانە خودا خراپەکانیان بۆ دەکا بە چاکە”
۳- دەبێتە هۆی پاک و خاوێن بۆنەوەی دڵی ئینسان :
موحەممەدی ئەمین (د.خ) دەفەرموێ :
” ئەگەر کەسێک گوناحێک بکا ، خاڵێکی رەش لە دڵی دا نەقش دەبەستێ ، هەرکات تۆبەی کرد و گەراوە لێی ، ئەو خاڵە رەشە پاک دەبێتەوە “
۴- تۆبە دەبێتە هۆی ڕزگاری ئینسان لە دونیا و دوارۆژدا :
خودای باڵادەست دەفەرموێ : “فَأَمَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحاً فَعَسَى أَن یَکُونَ مِنَ الْمُفْلِحِینَ ”[قصص/۶۷] “بڵام ئەوەی تۆبەی کرد و ئیمانی هێنا و کاری چاکی کردبێ ، هیوایە لەدەستەی رزگاربۆکان بە حیساب بێ “
✳️ مەرجەکانی تۆبە :
۱- پەشیمان بوونەوە لە تاوان و گوناحەکە :
[عن عبدالله بن مسعود:] “النَّدمُ توبهٌ”
ابن حبان (٣۵۴ هـ)، صحیح ابن حبان ۶١۴ • أخرجه فی صحیحه
۲- تەرکی گوناح و تاوانەکە
۳ – عەزم و ئیرادەی بوون لە سەر نەگەرانەوە بۆ سەر گوناحەکە
۴- قەرەبۆ کردنەوەی مافی خەڵک، ئەگەر پێشێل کرابوو
لە کۆتایی دا ئۆمێدواربوون بەرەحمەت و لێ خۆشبوونی خودای میهرەبان پێویستە بۆ بابای تۆبەکار و نابێ به هیچ شێوەیەک لە لوتف و بەزەیی خودا نائومێد ببێ .
خودای خاوەن بەزەیی دەفەرموێ :
“قُلْ یَا عِبَادِیَ الَّذِینَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَهِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ یَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِیعاً إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِیمُ ”[زمر/۵۳]
” ئهی پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: خوا دهفهرموێت: ئهی بهندهکانم.. ئهوانهی که خۆتان گوناهبار کردووه و ههڵهتان زۆره، نائومێد مهبن له ڕهحمهتی خوا، چونکه بهڕاستی ئهگهر ئێوه تهوبهی ڕاست و دروست بکهن، خوا لهههموو گوناهو ههڵهکانتان خۆش دهبێت، چونکه بێگومان ئهو خوایه زۆر لێخۆشبوو لێبوردهیه و زۆر به سۆزو میهرهبانیشه.”
جا مادام تۆبەو گەڕانەوە بۆلای خودا واجب و پێویستەو و ئەمرو فەرمانی خودای میهرەبانە و ئەو هەموە بەرهەمو قازانجانەی تێدایە ، دی جا با تێکرا بگەرێنەوە بۆ لای خاوەنەکەمان و تۆبەیەکی بەحەق و ڕاستەقینە لە تاوانەکانمان بکەین و دووبارە نەچینەوە سەریان و وەک ئەو بەهارە رەنگین و رازاوەیە ، دڵ و دەروونمان پاک و خاوێن کەینەوە و بەرگ و پۆشاێکی جوانی بەسەر دا هەڵکێشین ، بەو هیوایەی کە لە ریزی رزگاربووانی دەرگای خوداوەند ئەژماردە بکرێین .
✍️ یونس سولێمان زادە
سەرچاوەکان :
٭تۆبە و گەرانەوە بۆ لای خودا / مامۆستا عەلی باپیر
٭توبه/ دکتۆر قرضاوی
٭تەفسیری نور / دکتۆر خرم دل