زه‌کاتی سه‌رفیتره به‌و شیوه‌ی که له سوننه‌تدا هاتووه
زه‌کاتی سه‌رفیتره به‌و شێوه‌ی که له سوننه‌تدا هاتووه
به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه باس له زه‌کاتی سه‌رفیتره ده‌که‌ین
یه‌که‌م: حوکمی سه‌رفیتره‌و حیکمه‌ته‌کانی.
دووه‌م: ئه‌و شته‌ی که ده‌بێت بدرێ له سه‌رفیتره‌دا.
سێیه‌م: ئه‌ندازه‌که‌ی.
چواره‌م: کاتی ده‌رکردنی زه‌کاتی سه‌رفیتره.
پێنجه‌م: شوێنی ده‌رکردنی زه‌کاتی سه‌رفیتره.
یه‌که‌م/ حوکمی سه‌رفیتره: ده‌رکردنی سه‌رفیتره فه‌رزه‌و پێغه‌مبه‌ری خوا “صلی الله علیه وآله وسلم” له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌که‌ی فه‌رز کردووه، وه‌ک له فه‌رمووده‌ی “عبدالله کوڕی عومه‌ر”دا هاتووه “ره‌زای خوای له‌سه‌ربێت” ده‌ڵێ: ((فرض رسول الله “صلی الله علیه وآله وسلم” زکاه الفطر صاعا من تمر، أو صاعا من شعیر)). رواه البخاری. واته: پێغه‌مبه‌ری خوا “درودی خوای له‌سه‌ر” زه‌کاتی سه‌رفیتره‌ی له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌که‌ی فه‌رز کرد، به ده‌رکردنی مه‌نێک له خورما، یان مه‌نێک له جۆ.
هه‌روه‌ها ئه‌بو سه‌عید “ره‌زای خوای له‌سه‌ر” ده‌ڵێ: ((کنا نخرجها علی عهد الرسول “صلی الله علیه وآله وسلم” صاعا من طعام، وکان طعامنا التمر، والشعیر، والزبیب، والأقط)). رواه البخاری. واته: ئێمه زه‌کاتی سه‌رفیتره‌مان ده‌ر ده‌کرد له زه‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ری خوادا “دروودو سلاَوی خوای له‌سه‌ر” به بری مه‌نێک له خواردن، وه خواردنی ئێمه‌ش بریتیی بوو له: خورما، جۆ، مێووژ، شیری وشکه‌وه بوو وقاڵب کراوه، که ئێستا پێی ده‌ڵێن: که‌شک.
ئه‌مه حوکمی سه‌ر فیتره بوو که فه‌رزه له‌سه‌ر تاکه تاکه‌ی هه‌موو موسڵمانێکی ئه‌م گۆی زه‌وییه، به مناڵ و گه‌وره‌و پیرو گه‌نج و ژن و پیاویه‌وه، بهلاَم ئه‌و مناڵه‌ی که هێشتا له سکی دایکیدایهو له داییک نه‌بووه، ئه‌وه له‌سه‌ری واجیب نییه که سه‌رفیتره‌ی بۆ بدرێ، هه‌ر چه‌نده ئه‌گه‌ر مرۆڤی موسوڵمان له بری ئه‌و مناڵه‌یش که هێشتا له داییک نه‌بووه سه‌رفیتره بدات ئه‌وه کارێکی باشی کردووه‌و به قازانجی فه‌قیرو هه‌ژار ده‌شکێته‌وه، وه‌ک له ریوایه‌تدا هاتووه که ئه‌میری موسوڵمانان عوسمانی کوڕی عفان “ره‌زای خوای له‌سه‌ر” ئه‌و کاره‌ی کردووه.
وه حیکمه‌تی سه‌رفیتره‌ش: له فه‌رمووده‌ی راست و درووستدا هاتووه که ئیبن عباس دهیگێرێتهوهو ده‌فه‌رموێ: ((فرض رسول الله “صلی الله علیه وآله وسلم” زکاه الفطر طهره للصائم من اللغو والرفث، وطعمه للمساکین)). رواه أبوداود وابن ماجه، وصححه الالبانی. واته: حیکمه‌تی فه‌رزکردنی زه‌کاتی سه‌رفیتره بۆ پاککردنه‌وه‌ی رۆژووه‌وانه له هه‌ر قسه‌و باسێک که هاتبێ به دهمیاو کردبێتی، چونکه بێگومان هیچ کات مرۆڤ بێ هه‌ڵه‌و په‌ڵه نییه، بۆیه ئه‌م زه‌کاتی سه‌رفیتره‌یه که‌فاره‌تی ئه‌و شتانه ده‌بێ که تووشی مرۆڤه‌کان ده‌بێت له‌و مانگه پیرۆزه‌دا، وه خواردنه‌که ش ده‌بێته خێر‌و قازانجی هه‌ژارانیشی تێدایه.
دووه‌م/ ئه‌و شته‌ی که ده‌بێت بدرێ له سه‌رفیتره‌دا: ئه‌و شته‌ی که ده‌بێت له سه‌رفیتره‌دا بدرێت “طعمه”یه، واته: خوادرنه، وه‌ک له‌فه‌رمووده‌که‌ی ئه‌بوو سه‌عید دا هاتبوو. جا هه‌ر بۆیه “ئیبن عومه‌ر”یش “ره‌زای خوای له‌سه‌ر” به واجیبیی داناوه که ده‌بێ هه‌ر خواردن بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی که له فه‌رمووده‌که‌ی پێغه‌مبه‌ری خوادا هاتووه، شێخ عوسه‌یمینیش “به‌ره‌حمه‌ت بێت” له‌م باره‌وه قسه‌و باسی خۆی هه‌یه‌و ده‌ڵێ: له‌سه‌ر ده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا “دروودی خوای له‌سه‌ر” پاره‌و ئاڵتون و زیو هه‌بووه، بهلاَم که خۆی فه‌رموویه‌تی مه‌نێک له خورماو جۆ، یان مێووژو شیری وشکه‌وه بوو بۆ سه‌ر فیتره ده‌ربکه‌ن، ئیتر ئه‌مه‌یان قسه‌ی تێدا نییه‌و وته‌ی پێغه‌مبه‌ر “دروودی خوای له‌سه‌ر” له‌سه‌رووی هه‌موو وتهیهکهوهیه.. بۆیه به‌لای زۆرینه‌ی زانایانهوهو به هه‌ر چوار مهزههبهکهشهوه، “بێجگه له هه‌ندێک زانایانی دواتری مه‌زهه‌بی ئه‌بوو حه‌نیفه” ئه‌وه‌ی که واجیبه ده‌ربکرێ بۆ سه‌رفیتره ده‌بێت خواردن بێت، نه‌ک پاره.
سێیه‌م/ ئه‌ندازه‌که‌ی: وه‌ک ئه‌وه‌ی ئیبن عومه‌ر “ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر” له فه‌رمووده‌که‌دا باسی کرد که ئه‌ندازه‌که‌ی “صاع”ـه، واته: بۆ هه‌ر که‌سێک یه‌ک ساع له خواردن، وه جۆری خواردنه‌که‌ش بریتیی بوو له: (خورما، مێوژ، جۆ، شیری وشکه‌وه بوو و قاڵب کراو- که‌شک-)، هه‌ر بۆیه زانایان هه‌ر ساعێکیان “صاع” خهملاَندووه به (۲۴۰۰) دوو کیلۆو چوارسه‌د غه‌رام له خواردن، وه زۆرترینی خواردنی ئێستای ناوچه‌ی خۆیشمان برنجه، که ئێستا باشترین برنج کیلۆی به (۲۰۰۰) هه‌زار دیناره. واته: بۆ هه‌ر که‌سێک دووکیلۆو چوارسه‌د غرام برنجی باش، زۆر گونجاوو شیاوه..
چواره‌م/ کاتی ده‌رکردنی زه‌کاتی سه‌رفیتره: کاته‌که‌ی رۆژی جه‌ژنه‌و پێش نوێژکردنی رۆژی جه‌ژنه، وه‌ک له فه‌رمووده‌که‌ی ئیبن عومه‌ردا هاتووه: ((وأمر ان تؤدی قبل خروج الناس للصلاه)). رواه البخاری ومسلم. واته: پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌مری کرد که سه‌رفیتره ده‌ربکه‌ین پێش چوونمان بۆ نوێژی جه‌ژن، وه ئه‌م کاته بۆ دانی سه‌رفیتره باشترین کاته، بهلاَم درووسته رۆژێک یان دوو رۆرژ پێش جه‌ژن سه‌رفیتره بدرێت، بهلاَم به هیچ شێوه‌یه‌ک درووست نییه سێ رۆژ پێش جه‌ژن یان زیاتر، یان بخرێته شه‌وی (۲۷) ی ره‌مه‌زان یان (۲۹) ی ره‌مه‌زان، ته‌نها دوو رۆژ پێش جه‌ژن ڕه‌وایه سه‌رفیتره بدرێت و نابێ له‌وه زیاتر پێش بخرێت.. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌ویش به پێی مانگی ره‌مه‌زان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر مانگ (۲۹) بوو، واته: درووسته سه‌رفیتره بدرێت له (۲۸ و ۲۹) دا، ئه‌گه‌ر مانگیش (۳۰) ی ته‌واو بوو، ئه‌وه ته‌نها له رۆژی (۲۹ و ۳۰) دا ده‌توانرێ سه‌رفیتره ده‌ربکرێت.. بهلاَم ئه‌گه‌ر هاتوو خرایه دوای نوێژی جه‌ژن به‌بێ هیچ عوزرێک، ئه‌وه کارێکی حه‌رامه‌وه‌و فهرزییهتی سه‌رفیتره‌که‌ی له کۆڵ نابێته‌وه، بهلاَم ئه‌گه‌ر عوزری هه‌بوو بۆ نموونه: له بیری چوو بوو یان له‌و کاته‌دا له ده‌ستیا نه‌بوو، ئه‌وه دواتر ده‌توانێ سه‌رفیتره بداته‌وه..
پێنجه‌م/ شوێنی ده‌رکردنی زه‌کاتی سه‌رفیتره: شوێنی ده‌رکردنی زه‌کاتی سه‌رفیتره ئه‌و شوێنه ده‌بێت که تۆی تێدایه‌و له‌وێ نیشته جێی، له‌و رۆژه‌دا که رۆژی جه‌ژنه تۆ له کوێ بوویت و له‌کۆێ نیشته جێ بووی، ئه‌وه شوێنی تۆیه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفیتره بده‌یت، ئه‌گونجێ ئه‌و رۆژه تۆ له مه‌ککه‌ی پیرۆز بیت، یان له ولاَتێکی تر جه‌ژن بکه‌ی، ئه‌و شوێنه به شوێنی تۆ داده‌نرێت.
عرفان ئەحمەد کاکە مەحموود
منبع : یه کگرتوی خوشکان