بازرگانیم له گه ل خوای خوم کرد”داستان”
هه‌ستى به ئازارێک ئه‌کرد له‌ناو دڵیدا، بۆیه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر کردن ڕۆیشته شارى له‌نده‌ن و پاش پشکنینى- معاینه و آزمایش- زۆر، پزیشکه‌کان بینیان یه‌کێک له خوێنبه‌ره‌کانى دڵى ته‌سک بووه‌ته‌وه و پێویسته نه‌شته‌رگه‌رییه‌کى بۆ بکرێت بۆ بلێوکردنهوهى ئه‌و خوێنبه‌ره، ئه‌ویش گه‌ڕایه‌وه بۆ قاهیره و پێش گه‌ڕانه‌وه‌ى جارێکى تر بوَ له‌نده‌ن به سێ رۆژ، له‌گه‌ڵ براده‌رێکى دانیشتبوو، له‌به‌رانبه‌ریشدا قه‌سابخانه‌یه‌کى لێ‌بوو، ئافره‌تێکى بینى پاشماوه‌ى گۆشت و ئێسقان له‌وێ کۆده‌کاته‌وه، ئه‌ویش ڕۆیشت و پرسیارى لێکرد که بۆچى ئه‌و کاره ده‌کات، ئافره‌ته‌که له وه‌لامدا وتى: مێرده‌که‌م مردووه و شه‌ش کچم هه‌یه چه‌ند مانگێکه تامى گۆشتیان نه‌کردووه.
پیاوه‌که به‌وه زۆر خه‌مبار بوو داواى له قه‌سابه‌که کرد هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک بڕێک گۆشت به‌و ئافره‌ته بدات و پاره که ش ئه و ئه یدات ، ئینجا ئافره‌ته‌که نزا و پاڕانه‌وه‌یه‌کى ڕاسته‌قینه‌ى له‌دڵه‌وه بۆ کرد، پیاوه نه‌خۆشه‌که گه‌ڕایه‌وه ماڵى خۆى و هه‌ستى به خۆشى و چالاکیه‌ک کرد له لاشه‌یدا، ته‌نانه‌ت بیرى له‌وه‌ش کرده‌وه که نه‌چێته له‌نده‌ن بۆ نه‌شته‌رگه‌رى ، به‌ڵام پاش سووربوونى خێزان و مناڵه‌کانى بڕیارى گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ له‌نده‌ن، له‌وێ گوێى له هه‌واڵێکى سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو…نه‌خۆشییه‌که به‌ته‌واوه‌تى چاک بووه‌ته‌وه و پێویستى به چاره‌سه‌ر نه‌ماوه!
پیاوه‌که به کوڵ ده‌ستى به‌گریان کرد و وتى: بازرگانیم له‌گه‌ڵ خواى خۆم کرد.
بهڵىَ ئه‌و پیاوه بازرگانی له‌گه‌ل په‌روه‌ردگارى کرد، بازرگانییه‌ک که ڕزگاربوونى دونیا و دواڕۆژى تێدابوو، چاکه کردن خه‌سڵه‌تێکى زۆر به‌رز و سیفه‌تێکى زۆر جوانه، چاکه کردن له‌گه‌ڵ به‌نده‌کانى خوا به ماڵ، یان به‌یارمه‌تى، یان به زانست، به‌خشین و چاکه له‌گه‌ل دایک و باوک و قهرزبژاردن بۆ خه‌ڵکى و ناوبژى کردن له‌نێوان ناکۆکه‌کان و سه‌ردانى نه‌خۆش و ڕاپه‌ڕاندنى کاروبارى خه‌ڵکى، هه‌موو ئه‌م سیفه‌تانه خۆشبه‌ختى دونیا و دواڕۆژى تێدایه.
(ابو هریره) ڕه‌زاى خواى لێبێت له پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌گێڕێته‌وه فه‌رموویه‌تى: (لا تحقرن جاره لجارتها ولو فرسن شاه) متفق علیه.
واته ئه‌ى ئافره‌ته موسوڵمانه‌کان هیچ شتێک بۆ دراوسێکه‌تان به‌که‌م مه‌زانن، ئه‌گه‌ر پێى مه‌ڕێکیش بێت.
هه‌روه‌ها له (جابر بن عبدالله)ه‌وه هاتووه که پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تى: (کل معروف صدقه) متفق علیه. واته: هه‌موو چاکه‌یه‌ک سه‌ده‌قه‌یه.
هه‌روه‌ها عه‌بدوڵلاى کوڕى موباره‌ک له‌ماڵى خۆى ده‌به‌خشێته زانایان، که‌سێکیش له خه‌ڵکى (مه‌رو) بیویستایه حه‌ج بکات له‌پاره‌ى عه‌بدوڵلاى کوڕى موباره‌ک حه‌جى ده‌کرد، ئینجا قه‌رزى قهرزارانیشى ده‌بژارد و مه‌رجی له‌گه‌ڵ ده‌کرد که ناوى نه‌هێنێت.
هه‌ندێک له زانایان فه‌رموویانه: گه‌وره‌ترین کاره‌سات ئه‌وه‌یه تواناى چاکه و به‌خشینت هه‌بێت و نه‌یکه‌یت.
بۆچوونى پزیشکى: (الان لیکس) به‌ڕێوبه‌رى پێشووى په‌یمانگاى (النهوض بالصحه) له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا ده‌ڵێت: هاوکارى کردنى خه‌ڵکى یارمه‌تیده‌ره بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى فشارى دڵ و ده‌روون، چونکه کۆمه‌ککردنى خاوه‌ن پێویستى بیرکردنه‌وه له خه‌م و گرفته که‌سایه‌تیه‌کان که‌م ده‌کاته‌وه و ده‌بێته مایه‌ى هه‌ستکردن به ئاسووده‌یى، هه‌روه‌ها ئه‌و توێژه‌ره‌وه وتوویه‌تى: مرۆڤ ناچار نییه ده‌ستى یارمه‌تى بۆ خاوه‌ن پێویستیه نامۆکان درێژ بکات ،به‌ڵکو ئازاده له دان و نه‌دانى ئه‌و بڕیاره، هه‌ر ئه‌و ئازادییه‌شه له بڕیارداندا که ده‌بێته هۆکارێک بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌ره‌نجامى ده‌روونى چاک بۆ ئه‌وکه‌سه‌ى یارمه‌تییه‌که پێشکه‌ش ده‌کات، به‌لام به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بینى مرۆڤ ناچاره یارمه‌تى که‌س و کار و براکانى بدات.
له هه‌ندێ توێژینه‌وه‌شدا ده‌رکه‌وتووه که لێبووردن و چاوپۆشی کردن له خه‌ڵکى و تووڕه‌نه‌بوون گرنگى زۆرى هه‌یه بۆ چاککردنه‌وه‌ى لێهاتووى سیسته‌مى به‌رگرى (مه‌ناعه) له مرۆڤ و پاراستن له جۆره‌کانى نه‌خۆشى، ده‌کرێتیش بڵێین هه‌موو کردارێکى چاکه له‌وانه‌یه ببێته مایه‌ى چاکبوونى حاڵى ده‌روونى وبه‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى مه‌ناعه له له‌شدا له‌دژ نه‌خۆشى و تێکچوونى بارى ده‌روونى مرۆڤ.
ئیحسان بورهانه ددین