شینیک بو کولبه رانی بی نازی کورد
کوردستانم، ئه‌ی مه‌کۆی گشت ئازار و ژان
دیسان دڵتیان بۆ پاروێ نان، خستە هەژان
به بیستنی هەواڵی نوێی کۆڵبه‌رانی سه‌رما بردوو
هەواڵی بێ دەنگ و ڕەنگی باوکانی بۆنان مردوو
ده‌ردی بێ نانی و بێ که‌سی و ژانی ئه وجار
تین و توان و هێزی بڕی له جەستەی گەلم بهیەکجار
جوان ببینن بێ دڵانی سه‌ده‌ی سهرکەوتن و فڕین
ده‌سەڵاتدارانی درۆ و ئازار و کوشتن و بڕین
له مردنی ڕۆڵەکانی کاسب کاری ڕووت و برسی
گەلی کوردی ژێرچەپۆکی دڵ پڕ لە زامیان نەپرسی
ئاگا‌و لێ بو بۆ پلاسکۆی جەرگ بر‌ژاو چ ها کرا!
ئه‌ی بۆ ژانی شه‌هیدانی ڕنوی بێوران کوا چ کرا؟!
ئاە و نزای حاڵی گەلم تەنیا، ده‌به‌مه لای خوا
چون شک نابه‌م کەس بکا دادی ئه‌و گه‌له غه‌یری خوا
“بابۆڵی” ش چی پێ نییه بۆتان جگە له شێعرێکی کاڵ
ئه‌ویش ده‌یکا به خەڵات و له‌گەڵ ئێوە ده‌یخاتە چاڵ
هونەر: عبدالواحدرحمت الە(بابۆڵی نەڵۆسی)
پێشکەش به شه‌هیدانی هەڵوەدای نان