دەسپێک
هه‌ر له سه‌رده‌می سه‌له‌فی ساڵحه‌وه تا گه‌یشتووه‌ته ئه‌مڕۆ؛ به سه‌دان – ئه‌گه‌ر هه‌زاران نه‌بێت – لە لایەن زانایان و رۆشنبیران، مێژوو نووس و شاعیران، بە دۆست و دوژمنیشەوە زۆریان لە سەر ئەو زاتە پیرۆزە { درودی خوای لە سەر بێت } په‌ڕتووک و بڵاوکراوه نووسراوه‌و، نووسیوە و دەنووسنەوە، کە بۆ هیچ کەسێکی دیکە کاری وا نەکراوە و ناکرێ، هه‌ندێکی به ورد و درێژی، هه‌ندێکی به کورتی، هه‌ندێکی دیکه‌ی به مامناوه‌ندی، هه‌ر یه‌که و به شێوازێک نووسراوه، ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌ر ده‌وام زیاتریش ده‌نووسرێت، له نێو ئه‌و گه‌نجینه فراوانه‌ی په‌ڕتووکان که له‌و باره‌یه‌وه نووسراوه؛ وێڕای ئەوەی کە زۆر کەسی بلیمەت و شارەزا و دانا بوونیان هەبووە و دەبێ، کە ئەمانە هەمووی بەڵگەی شکۆو پایەداری پێغەمبەرن درودی خوای لە سەر بێت.
ئێمە ناتوانین باسی ئیسلام بکەین بەڵام باسی پێغەمبەر نەکەین، بە پێچەوانەش ناتوانین باسی پێغەمبەر بکەین و باسی ئیسلام نەکەین، ئەو بابەتە زۆر جێی تێڕامان و تێفکرین و وررد بۆنەوەیە کە پەیامێک لە پێغەمبەرێک تا ئەوەندە پێکەوە ئاوێتە بن، بۆبن بەیەک ماهیەت و بۆبن بە یەک شت. واتە ژیان و سیره‌تی پێغه‌مبه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌که له سه‌رچاوه‌کانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، به واتایەکی تر دەکرێ بڵێن کە ژیانی پێغه‌مبه‌رﷺ ڕاڤه‌یه‌کی کرده‌یی و به‌رجه‌سته‌یی یه، لایه‌ن گه‌لێکی زۆرمان بۆ ڕۆشن ده‌کاته‌وه له بنه‌ماکانی شه‌ریعه‌ت و دروشمه‌کانی و به‌رچاو ڕونیمان پێ ده‌به‌خشێ، که‌واته خوێندنه‌وه و وورد بوونه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌رﷺ له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی ئیمانیمان، به‌ر چاو ڕۆشنیشمان ده‌داتێ بۆ گه‌یشتن به هه‌قیقه‌ت و جه‌وهه‌ری ئه‌م دینه پاک و ڕاسته و قوڵ بوونه‌وه له په‌یامی خوایی و وه‌رگرتنی ڕاڤه‌یه‌کی دروست، که قورئان یه‌کێک له واتاکانی په‌یامێکی په‌رستشی یه و ئایه‌ته‌کانی ده‌خوێنینه‌وه له نوێژه‌کانمان و فه‌رمانمان پێ کراوه به خوێندنه‌وه‌و وورد بونه‌وه لێی.
بێگومان ناسینی پێغەمبەر ٍﷺ هەر ئەوە نییە کە بە زمان بڵێن دەیناسین و ناوی { موحەممەدە } و پێغەمبەری خوایە، بەڵکو پێویستە ناسینەکە داخوازی کۆمەڵی شت بکات و سود بە موسڵمانان بگەیەنی، کە وایە با هەموومان پێکه‌وه گەشتێک بکەین بۆ ژیانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست و ئازیزمان، نووری چاومان، پێشه‌وا و ڕابه‌ری مرؤڤایه‌تی ٍﷺ و له خزمه‌تی دابنیشین و لەوا فێری لێبوردەیی، ڕاستگۆیی، خۆڕاگری ، سەبر و پشوودرێژی، پاک و بێگەردی، عیبادەت و پەرەستش، شەرم و حەیایی، هەڵسوکەوت لە گەڵ خێزان، سیاسەت و سەرکردەیی، ڕەفتار لە گەڵ گیانلەبەران، هەڵسوکەوت لە گەڵ ئایینەکانی تر، سیلەی ڕوحم، سۆز و خۆشه‌ویستی و نه‌رمونیانی بین، سا به‌شکه‌م خۆمانی پێ په‌روه‌رده بکه‌ین و له ماڵه‌کانیشماندا پێڕه‌وی بکه‌ین…
بێگومان گەشتێکی مەعنەوی بۆ ژیانی پێغەمبەر ٍﷺ کارێکی ئاسان نییە، کەسانی شارەزا و پسپۆڕ و زانا و دڵ ئاوەدانی دەوێ، کە نەک هەر قسـە ریـز بکـات بەڵکـو بە واقیعی خۆی تیایا بژی. لە ڕاستیدا بەوەش زیاتر بابەتەکە لە دڵی خوێنەر و کەسی بەرامبەردا جێی خۆی دەکاتەوە و لە ژیاندا رەنگ دەداتەوە.
بە هەر حاڵ لە پێشدا داوای لێبووردن و مەعزەرەت لە خزمەت پێغەمەری خوا ٍﷺ دەکەم، ئینجا لە خوێنەرانی بەڕێزیش لە ئاست هەر کەم و کورێکی ناو بابەتەکە.
گەشتێکی مەعنـەوی بۆ ژیانی پێغەمبەر ٍﷺ
خوێنەری هێژا…
لە جیهانی ئەمڕۆ گهشێکت بۆ ژیانی پێغه‌مبه‌ر ٍﷺ و دیتنی ساته نایاب و کەم وێنەکانی ژیان و شێوازی هه‌ڵسوکه‌وتی؛ دەبینی کە کارێکی یه‌گجار زۆر دڵڕفێنه!! ئه‌ی ئه‌گه‌ر پاداشته‌که‌ش له به‌رچاو بگرین ئه‌بێ چۆن بێت.؟! ئه‌م گه‌شته پڕە لە په‌ند و ئامۆژگاری، ڕێگا و ڕێبه‌ر ناسینه، دواتریش شوێنکه‌وتن و فهرمانبهریه، سه‌ر بورده‌ی ژیانی گه‌لێک بۆنخۆش و خاوێنه، هه‌ر بۆیه لێوه‌ی فێر ده‌بین و له‌سه‌ر ڕێگاکه‌ی ده‌ڕۆین…
به ڕاستی لە گەشتێکی ڕوحی و مەعنەوی بۆ ژیانی پێغه‌مبه‌رﷺ ، ده‌بینین کە سه‌راپای وجودی موبارەکی سه‌روه‌تێکی گه‌وره‌یه له به‌خشنده‌یی و سه‌ر چاوه‌یه‌کی له‌بن نه‌هاتوه بۆ دروست کردنی به‌های باڵا‌و جوانی له مرۆڤایه‌تی.!!! چۆن وا رۆشن و دره‌وشاوه نابێت له کاتێکدا خوای گه‌وره له ناو هه‌موو مرۆڤه‌کان ئه‌و کەسایەتیەی هه‌ڵبژاردووه بۆ کۆتایی هێنان به په‌یامبه‌ری و په‌یامداری، ڕاستی یه‌کی ئاشکرایه مرۆڤایه‌تی که‌سێکی تری ئاوای به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه که بتوانێ ڕۆح بکات به به‌ری ژیاندا و شایسته‌ی ئه‌و پێناسە خواییه بێت کە دەفەرموێ: { وإنک لعلی خلق عظیم}، که‌ماڵی ڕه‌وشتی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پهیامبهریهکهی، هه‌ر بۆیه دەبینین کە هه‌مووان کۆبونه‌وه وه‌ک په‌پوله له ده‌وری په‌روانه، باوه‌ڕیان پێ هێناو خۆیان کرده قوربانی بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ی… چوون ئه‌یانبینی چ گه‌وهه‌رێک و دوڕێکی نه‌و نه‌دیده‌ی ده‌رکه‌وته‌یه.
ژیان و سیره‌تی پێغه‌مبه‌ر سه‌ر چاوهیهکه له سه‌ر چاوه‌کانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، به واتای ژیانی پێغه‌مبه‌ر ڕاڤه‌یه‌کی کرده‌یی و به‌ر جه‌سته‌یی یه، لایه‌ن گه‌لێکی زۆرمان بۆ ڕۆشن ده‌کاته‌وه له بنه‌ماکانی شه‌ریعه‌ت و دروشمه‌کانی و به‌رچاو ڕونیمان پێ ده‌به‌خشێ، که‌واته خوێندنه‌وه و وورد بوونه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی ئیمانیمان، به‌ر چاو ڕۆشنیشمان ده‌داتێ بۆ گه‌یشتن به هه‌قیقه‌ت و جه‌وهه‌ری ئه‌م دینه پاک و ڕاسته و قوڵ بوونه‌وه له په‌یامی خوایی و وه‌رگرتنی ڕاڤه‌یه‌کی دروست، که قورئان یه‌کێک له واتاکانی په‌یامێکی په‌رستشی یه و ئایه‌ته‌کانی ده‌خوێنینه‌وه له نوێژه‌کانمان و فه‌رمانمان پێ کراوه به خوێندنه‌وه و ووربونهوه لێی .
لە لایەکی ترەوە ئەگەر ئەو پڕسیارە بکەین، لە دایک بوونی پێغەمبەر ٍﷺ لە سەدەی سێزدەهەم، کە لەو سەر دەمەدا کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لە بواری پێشکەوتن و سەنعەت و ئابوری و گەشتیاری و زانست و تەکنۆلۆژی رۆژ بە رۆژ لە حاڵی گەشەکردن دابوون، لە کات و ساتێکی وا سەر هەڵدان و هاتنە کایەی ئوممەتێکی وا کە ئەویش هەر لە ناو خۆدی خۆیان بێت و نە لە ئاسمان و نە لە ژێری ئەرز نەهاتبوون، خوای گەورە بۆ چ ئامانجێک ئەو پێغەمبەری ناردووە ؟ ئایا بۆ ئەوەی ناردوون کە سەنعەت و کشت و کاڵ و بازرگانی و ئاسنگەری و…فێری خەڵک بکەن؟ ئایا بۆ دروست کردنی ئاسایشی کۆمەڵگە هاتبوون؟ ئایا بۆ ئەوەی ناردووە بڵێن پێغەمبەری خوایە و بەس؟! ئایا بۆ ئەوەی ناردووە کە دەستەڵات بگرێتە پێش؟ یان بۆ ئەوەی ناردووە تەنیا ئیمانی پێ بهێنین؟
بێگـومان نەخێــر، بەڵکو ئەرک و وەزیفەی پێغەمبەر ٍﷺ و هاوەڵە بەرێزەکانی بۆ جێبەجێی کردنی چەند ئەرک و هەنگاوێکی گرنگ بووە، کە بوونە مایەی هێنانی بەختەوەری بۆ مرۆڤایەتی و رزگاربوونی کۆمەڵگە لە ستەم و نادانی، هەر وەکو خوای گەورە دەفەرموێ:{ هُوَ ٱلَّذِى بَعَثَ فِى ٱلْأُمِّیِّۦنَ رَسُولًا مِّنْهُمْ یَتْلُوا۟ عَلَیْهِمْ ءَایَٰتِهِۦ وَیُزَکِّیهِمْ وَیُعَلِّمُهُمُ ٱلْکِتَٰبَ وَٱلْحِکْمَهَ وَإِن کَانُوا۟ مِن قَبْلُ لَفِى ضَلَٰلٍ مُّبِینٍ ـــــــ خوا ئه‌و زاته‌یه که ناردوویه‌تی له ناو نه‌خوێنده‌واراندا (عه‌ره‌به‌کاندا) پێغه‌مبه‌رێک له خۆیان ده‌خوێنێته‌وه به سه‌ریاندا نیشانه‌کانی خوا پاکیان ده‌کاته‌وه و قورئان و فه‌رمووده‌ی (پڕ سوود) یان فێر ده‌کات هه‌ر چه‌ند ئه‌وان له مه‌و پێش له گومڕایه‌کی ئاشکرادا بوون ـــ سورەی الجمعە ئایەی ۲ }.
لە ڕاستیدا هاتنی پێغەمبەر ٍﷺ لە کاتێکدا بووە کە جەزیرەی عەرەبی ڕێز و بەهای مرۆڤایەتی و شیرازەی خێزان و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان لە ئاستێکی خراپ و نزمدا خۆی دەبینیەوە و نوقمی سەر لێ شێواوی ببوو، خوای گورە ویستی پێغەمبەرێک بنێرێت کە مرۆڤایەتی ئاسودە بکات و لە گێژاوی جەهالەت و نەفامیەوە بەرەو رزگاری و بەختەوەری و سەربەستیان بەرێت، خوای میهرەبان بە ڕاشکاوی راستیەتی ئەو پەیامە دووپات دەکاتەوە، کە خۆی ڕەزامەندی لە سەر داوە و بە ڕێنیشاندەری مرۆڤایەتی ناو زەردی کردووە، وەک دەفەرموێ:{ کُنتُمْ خَیْرَ أُمَّهٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِٱلْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ ٱلْمُنکَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ ۗ وَلَوْ ءَامَنَ أَهْلُ ٱلْکِتَٰبِ لَکَانَ خَیْرًا لَّهُم ۚ مِّنْهُمُ ٱلْمُؤْمِنُونَ وَأَکْثَرُهُمُ ٱلْفَٰسِقُونَ ـــــ ئێوه(موسوڵمانان) باشترین گه‌لێک بوون بۆ خه‌ڵکی هێنرابێته دی فه‌رمان ده‌ده‌ن به چاکه و جڵه‌وگیری ده‌که‌ن له خراپه و بڕوا ده‌هێنن به خوا ئه‌گه‌ر نامه داره‌کان بڕوایان بهێنایه ئه‌وه باشتر بوو بۆیان هه‌ندێ له‌وان بڕوادارن به‌ڵام زۆربه‌یان له فه‌رمانی خوا ده‌رچوون === سورەی ال عمران ئایەی ۱۱۰ }.
هەموو ئەو دەققانە لە لایەکاوە ئاماژەن بۆ گەورەیی پێغەمبەری ٍﷺ کە بوو بە سەرقافلەی ئۆممەت، لە لایەکی تریشەوە ئاماژەن بەوەی ئەو زاتە پیرۆزە چاکسازێکی نموونەیی و نێردراوێکی گشتگیر و سەردارێکی پڕ میهرە بۆ ئۆممەتی ئیسلام، کە بەر دەوام حەکیمانە بە فەرمایشتە پڕ نور و حیکمەت بەخشەکانی، ڕێسای نێوان بەندە لە گەڵ خوا و مرۆڤ و ژیانی تاک لە گەڵ خێزان و کۆمەڵگە بە جوانترین ئاست دیاری کردووە و نەخشاندویەتی.
به‌ڕاستی مرۆڤایه‌تی که‌سی شێوه‌ی ئازیزمان موحەممەدی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه و نایبینێ و بۆ ئێمه‌ی موسڵمانیش نمونه‌ی به‌رزی ژیانه، نمونه‌یه‌کی زیندووی به‌ر جه‌سته‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌وو بکه‌ین له هه‌موو هه‌نگاو و جوڵه‌یه‌ک و ڕێنوێنی لێ وه‌رگرین.
ئەوەندە به سه بۆ پێغه‌مبه‌ری خواﷺ ئه‌و قه‌در و ڕێزه که خوا خۆی گه‌واهی به‌رزی ڕه‌وشتی بۆ بدات کە دەفەرموێ:{ و إنک لعلی خلق عظیم}، وه‌ک ده‌بینین له ناو گه‌ڵه‌که‌ی به ڕاستگۆ و ئه‌میندار ناو بانگی ده‌رکردبوو، که‌س توانای ئه‌وه‌ی نه‌بوو به درۆزن یان خیانه‌تکار هێمای بۆ بکات، به تۆمه‌تی جادووگه‌ر یان شێت و ده‌یان ناوی تر ئازاریان ئه‌دا، به‌ڵام خوای گه‌وره به سه‌نا کردنی له به‌رزترین پله‌ی ڕه‌وشت وه‌ڵامی دانه‌وه که شێتی و جادوگه‌ری کۆ نابنه‌وه له زاتێک که سه‌راپای ژیانی له سه‌روو ئاکار و به‌هاکانه‌وه‌یه .
مرۆڤایه‌تی گه‌واهی ده‌ره له‌سه‌ر گه‌وره‌یی پێغه‌مبه‌ری خواﷺ، تەنانەت نه‌یاره‌کانی پێش شوێنکه‌وتوانی دان ده‌نێن به گه‌وره‌یی ئه‌و سه‌روه‌ره‌دا و پێی سه‌رسام بوون و بۆته هۆی موسڵمان بوونی هه‌ندێکیان، با ته‌ماشای پاشای عومان (جوڵه‌ندی ) بکه‌ین که هاوچه‌رخی ژیانی پێغه‌مبه‌ر ﷺ بوه که چۆن سه‌رسام بوه به ڕه‌وشته‌کانی و ده‌ڵێت سوێند به‌خوا ئه‌وه‌ی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ی پێ ناساندم که فه‌رمان بکات به‌هه‌ر چاکه‌یه‌ک خۆی یه‌که‌م که‌س بوه که ده‌یکرد، و قه‌ده‌غه‌ی له هه‌ر شتێک بکردایه خۆی یه‌که‌م که‌س بوو وازی لێده‌هێنا، کاتێک سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست ده‌هێنا خۆی به‌زل نه‌ده‌زانی، و هه‌رکاتێ خه‌ڵکی زاڵ بوایه به‌سه‌ریدا ده‌نگی به‌رز نه‌ده‌کرده‌وه‌و، ئه‌مه‌کدار بوو له گه‌ڵ په‌یمانه‌کانی و به‌ڵێنه‌کانی به‌جێ ده‌گه‌یاند، بەڕاستی گه‌واهی ده‌ده‌م که پێغه‌مبه‌رهﷺ.
خودای گه‌وره سه‌باره‌ت به واجبێتیی گوێڕایه‌ڵی و جێبه‌جێ کردنی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر ٍﷺ و پێشه‌وایه‌تی و ڕێبه‌ریی ئه‌و فه‌رموویه‌تی: قُلْ إِنْ کُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِی یُحْبِبْکُمُ اللَّهُ وَیَغْفِرْ لَکُمْ ذُنُوبَکُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِیمٌ — واته: “بڵێ ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن و خوداتان خۆش ده‌وێت؛ شوێنی من بکه‌ون، ئه‌وجا خودا‌ش ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت و له تاوانه‌کانتان خۆش ده‌بێت و خودا به‌خشنده و میهره‌بانه”— سورەی آل عمران ئایەی ۳۱ }.
بێگومان پێغەمبەر ﷺ جوانترین پێشه‌نگه، نمونه‌یه‌کی شایسته بۆ چاو لێ کردن له هه‌موو بواره‌کاندا چ وه‌ک تاک یان کۆمه‌ڵ، توانی به‌و په‌یام و نیگا ئیلاهی یه ئوممه‌تێک له نه‌بوونه‌وه دروست بکات، هاوڕێ گه‌لێک په‌روه‌رده بکات که نمونه‌یان ئه‌سته‌مه دروست بوونه‌وه‌ی، ژیارێک له سه‌ر زه‌وی بونیات بنێ که پایه‌کانی له سه‌ر ڕه‌وشت بونیات نراوه “إنما بعثت لأتمم مکارم الأخلاق”
لە ڕاستیدا ئەمڕۆ ئەوەی حاشایی لێ ناکرێ ئەوەیە، کە بە هاتنی ئەو زاتە ڕووناکی هەموو دونیای تاریکستانی بە تیشکی پەیامە ڕەسەنەکەی روون کردووە و زوڵم و ستەم و زۆر داری نەما، بە دەرکەوتنی ئەو پێشەوایە گۆرانێکی بنەڕەتی و مێژوویی گەورە خولقاو لە هەموو جیهان دەنگی دایەوە و قیمەتی خۆی تۆمار کرد و هێدی هێدی لق و پۆپی پەیامە ڕەسەن و پیرۆزەکەی بە ڕووی تەواوی دونیا پەرش و بڵاو بویەوە، ئەمەش وای کرد کە مرۆڤایەتی دەرس لە ڕێڕەوی ئەو پێغەمبەرە ٍﷺ وەربگرێت و پەیامەکەی بە گەورە بزانێت…
حیکمەت لە هـاتنـی پێغەمبەر ٍﷺ و گەورەیی پەیامەکەی
گـەورەیی پێغەمبەر ٍﷺ وەک گەورەیی جیهـانی بێ پایان وایە، ئەو پەڕو ئەو پەڕی نابینـرێ و، بیری خەڵک ناتوانی دەورەی بدات، هـەر رۆژەی گـۆشەیەکی بۆ زانایان دەرئەکەوێ و، هەر دەمەی لایەکی ئیعجازی زانستی پزیشکی و عیلمی بۆ زانایان ئاشکراو نمایان دەبێ…!!!
ئەمڕۆ ئێمەی شوێنکەوتەی رێبازی پێغەمبەر ٍﷺ هەقوایە بزانین، هاتنی پێغەمبەر بۆ چ مەبەستێک و ئامانجێک بووە و ئێمە تا چەند هۆشیارین لەو بارەوە، کە لە ڕاستیدا پەیامی ئەو بۆ هۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بووە، ئەو ئەرکانەش گرنگ بوونە و ماندووبونێکی تەواوی لە پێناو کێشراوە…
خوای گەورە فەرمانمان پێدەکات کە هەوڵی ناسینی پێغەمبەر ٍﷺ بدەین تا نەبینە ئەوانەی خوای گەورە دەربارەیان دەفەموێ: { أَمْ لَمْ یَعْرِفُوا۟ رَسُولَهُمْ فَهُمْ لَهُۥ مُنکِرُونَ === یا پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان نه‌ناسیووه به‌و هۆیه‌وه ئه‌وان دان به پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌که‌یدا نانێن. سورەی المٶمنین ئایەی ۶۹ }.
بێگومان بە دڕێژایی تەمەنی پێغەمبەرایەتی، کە ماوەی { ۲۳ } ساڵی پڕ لە سەروەری خایاند، تەواوی ژیان و کار‌و بەرنامەی ئەو زاتە نورینە بۆ ئەوە بوو کە چۆن بەشەریەت لە چەنگ پەرەستنی بت و سنەم رزگار بکات بۆ پەرەستنی خوای باڵا دەست و پەڕاندنەوەی مرۆڤایەتی لە دونیای ستەم و تاریکی و نەفامی بۆ دونیای عەدالەت و رووناکی و زانینەوە.
توێژینەوە و خوێندنەوە و هەڵوەستەکردن لە سەر ژیان و کەسایەتی و گەورەیی پەیامی بەرزی پێغەمبەری پێشەوا ٍﷺ گرنگی و ئەهەمیەتی خۆی هەیە لە ژیانی هەموو تاکێکی موسڵمان، چونکە چونکە دەتوانین لەو ڕێیەوە کۆمەڵێ ئامانج و مەبەستی گرینگ بە دەستبهێنین، هەڵبەت کەسایەتی پێغەمبەر ٍﷺ نموونەی کەسایەتێکی ستاندارد‌و تەواو ـ کامل ـ ە، خوای گەورە وەک پێشەنگ و قدوە پێشەوایەکی هەڵبژاردووە و پێشکەشی بە مرۆڤایەتی کردووە، هاوکات لە گەڵ ئەوەشدا ئایینێکیشی وەک سەرچاوەی یاسا و بەرنامەی ژیان و مەعریفە داوەتە دەست بۆ ڕێنمایی خەڵک.
به هاو ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ ئه‌وه‌نده به‌رز بووه، هیچ به‌رزی یه‌ک پێی ناگات، مرۆڤێک به هه‌موو واتاکانی جوانی مرۆڤ بوون تێیدا دره‌وشاوه بووه، کاتێک خوای په‌روه‌ردگار به‌نده‌یه‌ک هه‌ڵده‌بژێرێ بۆ په‌یام و په‌یامبه‌رێتی، باشترینی مرۆڤه‌کان و ته‌واوترینی ئەوان لە ڕووی ژیری و دانایی و به هێزترین له ئیراده و قوربانیدان و نورانی ترین له دڵ و به هێزترین له ئه‌دا کردنی و به‌رپرسیارێتی هه‌ڵده‌بژێرێ، هه‌ر بۆیه پێغه‌مبه‌ران هه‌موویان نوێنەری خوا‌و و پێشه‌نگ و ڕێبەرن بۆ مرۆڤایه‌تی .
پێغه‌مبه‌ر موحەممەد ﷺ ئه‌و نووره ڕۆشنایی یه دره‌و شاوه‌یه، ڕێ ڕۆشن ده‌کاته‌وه بۆ هه‌موان تا شه‌وه‌کانی تاریکستانی نه‌زانین کۆتایی پێ بێنن، ئه‌مه‌ش به وه‌رگرتنی درخشانی نوورینی به‌ها و ڕه‌وشت و ئاکاره باڵاکانی و مامه‌ڵه‌ی پاک و جوانی ئه‌و کەسایەتیە ناوازەیەیە.
ئەو زاتە وەک سەر چاوەی میهـرو لێبوردەیی و ڕەوشت بەرزی و دادپەروەری و هۆشیاری ئایینی و ڕووناک کەرەوەی ژیان و سەربەستی و بەختەوەری و ڕێز و پایەی مرۆڤایەتی، هەر لەو کاتەی کە لە دایک بوو تا دەگاتە رۆژی دواهەمینی تەمەنی ئۆممەتەکەی هەر ڕەحمەتە و پەیامەکەشی هەر زیندوو دەمێنێتەوە، چونکە وەک چاکسازی مرۆڤایەتی و پاکسازی کۆمەڵایەتی قەوارەیەکی گەورەی حەقیقەت و واقعیەتی بەرجەستە کردووە، کە تا مرۆڤایەتی مابێت، توانای دەست بەرداری نیە و هەیمەنە و سیمبولیەتی جەوهەریانەی بە ڕووی کۆمەڵگەوە هەر دەمێنێت.
قورئان له‌وه‌سفیدا ده‌فه‌رموێ:{ لَقَدْ جَآءَکُمْ رَسُولٌ مِّنْ أَنفُسِکُمْ عَزِیزٌ عَلَیْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِیصٌ عَلَیْکُم بِٱلْمُؤْمِنِینَ رَءُوفٌ رَّحِیمٌ ـــــ سوێند به‌خوا به‌ڕاستی بۆتان هاتووه پێغه‌مبه‌رێک له خۆتان قورس و گرانه به‌لایه‌وه ناڕه‌حه‌تی و ناخۆشی ئێوه زۆر سووره له‌سه‌ر (باوه‌ڕ هێنان) تان بۆ بڕواداران دڵسۆز و میهره‌بانه. سوری تەوبە ئایەی ۱۲۸}. ئیتر ئێمه چۆن بتوانین له چه‌ند لاپه‌ڕیه‌ک لە سه‌ناو باسی ڕه‌وشته بالاَکانی ڕەسول الله بکه‌ین، له کاتێکدا ژیان و ئاکار و ڕه‌وشتی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی زۆر له موسڵمان و ناموسڵمان بوه، ڕۆژهه‌ڵاتناسی به‌ریتانی..” ولیم مویر” له باس و پێناسەی ژیانی پێغه‌مبه‌ری خواداﷺ ده‌ڵێ: بێ خۆماندوکردن و خۆ نواندن جوانترین ژیانی هه‌بوو، خۆ به‌که‌م زانین و به‌زه‌یی و ئارام گری و هه‌ڵبژاردنی به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر خود دا‌و به‌خشین و به‌خشنده‌یی له شیمهو ئاکاره دانه‌بڕاوه‌کانی که‌سایه‌تی بوو، هه‌موانی ڕائه‌کێشا بۆ خۆشه‌ویستی خۆی و به‌ده‌م هه‌مووانه‌وه ده‌چو با بچوکترین که‌سیش بووبێ و دیاری وه‌ر ده‌گرت هەر چه‌ند بچوکیش بوبێ، خۆی به سه‌ر که‌سدا به‌رز نه ده‌کرده‌وه‌و خۆی ئاشکرا نه ده‌کرد و که‌س هه‌ستی نه‌کردوه له پێشوازی لێکردنی که ئیهمال کرابێ با خاوه‌نی که‌سایه‌تی یه‌کی زۆر ئاسایی بوبێ، به‌شداری خۆشی و ئازاره‌کانی ده‌کردن زۆر به سۆز بوو، یه‌کسان مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ ده‌کردن، له کاته قورسه‌کان به‌شداری کاری له گه‌ڵ ده‌کردن و به‌رده‌وام مه‌شغوڵ و بیری ده‌کرده‌وه له خۆشی دروست کردن بۆ ئه‌وانی کە له ده‌وری بوون.
لە بەر ئەوەی خۆشەویستی و گەورەیی ئەو زاتە پیرۆز و مەزنە دەبێتە مایەی دامەزراوی باوەڕداران، تا بتوانن لە ڕوانگەی ژیانی ئەو پێغەمبەرەوە ئیلهام بۆ ژیانێکی نۆی وەربگرن و مەشخەڵی خەباتێکی بێ‌وچان بۆ سەرخستن و بەختەوەر کردنی مرۆڤەکاندا بڕێژن، گەر لەم ڕوانگەوە خوێندەوەیەکی تازەمان هەبێ و هاوکات لە گەڵ ئەوەشدا گەشتێکی مەعنەوی و ڕوحی بۆ ژیانی پێغەمبەر ٍﷺ بکەیننەوە زۆرێک لە کێشە و گرفتەکانمان بۆ حەڵ دەبێ، کە وەک زاخاوی مێشک و ئاسودەیی دەروون و بەختەوەری ژیان و دوور لە مەینەت و گێژاوی تاڵی ژین، هەمیشە ئومێد و هیوا و ئەمەل لە هزر و بیری هاوڕێبازانی خۆی نوێتر و جددیتر دەکاتەوە، چونکە پێغەمبەر ٍﷺ لە بەرامبەری بانگەوازی پەیامەکەی خوای گەورە بەو پەڕی دڵسوزی و ماندوونەناسیەوە ژیانی خۆی لە پێناو تەرخان کرد و تەنانەت ئازاری زۆریشی لە سەر بینی…
درێژەی هەیە…
عەبدوڵڵا عەلیپوور