سفره و خوانی، ڕه نگینی خوا
بۆ بوونەوەر، بڵاو کرا
دەهه ستە ئەی بەندەی نازدار
له نەوسی پیس، ببە ڕزگار
دڵ و دەروونی، تەزاندووی
به ژاری گوناهی، مراندووی
من، حەکیمی دڵی نەخۆشم
به میواندارییت، سەرخۆشم
نوسخەی باشم، بۆ نوسیوی
هەمو گوناهم، داپۆشیوی
ساڕێژ کەری، دڵی ڕزیوه
ئاوێنەیه و نەت زانیوه
قوڕئان پشکووت، بو بە خەڵات
دەڵێی تاریکه و ڕۆژ، هەڵات
چرپ و چاڵی، چەن ها ساڵان
بسوتێنه و بیکه تاڵان
داری دڵت، هەڵپەردێوه
شنەی، ڕه حمی خوا ببزێوه
ئەو نەفسه ی وا، ڕایکێشاوی
گوریسی باوه ڕ، بکه لەغاوی
ڕەمەزان، بەهاری دینه
مه زرای ده روون، تێیدا شینه
گوڵی باوه ڕ، دەپشکوێنێ
ئاکار جوانی، گڵوک دێنێ
مانگی خۆشی، ئیمانداره
دەمرێ هەرچی، چەوت و خواره
مانگی خەرمانی، خواگیانه
گشت بوونەوەر، لێی میوانه
ئەوەی کە ژیر و زانایه
دڵی لای موحەممەد و خوایه
ده زانێ ژیان، چه ن به ڵایه!
له دەست نادا، ئەو سەدایه!
جەهانگیر بابایی – جۆزه ردانی – ۱۳۹۵ – سه رده شت