هەشت ساڵ لەمەوبەر
دوای چەندین وەرزی سارد و سڕ
لە بەهارێکی شەماڵاوی
پشکۆژ و چرۆی دار و دەوەن
پشکووت و
باخی گوڵان هاتەوەبەر
جارێکیتر بە تیشکی گەرمی خۆر
سپای کڕێوەی کڕ و مات بوون
بڕستی لێبڕا و تێکشکا
ئەو تاریکیەی مڵەمای
لە کەل و قوژبنەکان بڕیبوو
ڕایمالی و
ڕووناکی کرد ئەمبەراوبەر
جارێکیدی بە شەونمی پێنووسەکان
سەر ڕوومەتی لێنووسەکان
ڕازایەوە و
ئا لەو هەوا بەهاریەدا
شنەی شەماڵی شمشاڵ
“سۆزێکی” سۆفیانەی
لە قوڕگی قەڵەمی
“میحڕاب” نشینان
هێنایەدەر
بانە ـ ۲٤ سەرماوەزی ۱٤۰۰
✍ ئەحمەد عەبباسی
┏━━━━━━ ? ━┓
? @Sozimihrab ?
┗━ ? ━━━━━━┛