هینانی ژنی دووه‌م خه‌وی ئه‌مریکاییه‌کانه
ڕاپۆرتێک سه‌باره‌ت به دیارده‌ی فره‌ژنی له ئه‌مریکا: هێنانی ژنی دووه‌م خه‌وی ئهمریکایییهکانه
کاتێک ده‌وڵه‌تێکی عه‌ره‌بی وه‌ک توونس یاسای نه‌هێشتن و ڕێگرتن له فره‌ژنی جێبه‌جێ ده‌کات، له هه‌مان کاتدا له ئه‌مریکا به پێچه‌وانه‌وه، له کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکاییدا ده‌زگا و خه‌ڵکانێک ئه‌بینین داوای سه‌ربه‌ستی فره‌ژنی ده‌که‌ن و هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌ن و سه‌رقاڵی ده‌رکردنی ڕێگاچاره‌یه‌کی یاساییشن تا پیاو بتوانێت زیاتر له ژنێک بهێنێت.
له ڕاستیدا فره‌ژنی وه‌ک دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر له نیو سه‌ده‌یه له کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکاییدا بڵاوبۆته‌وه؛ له ساڵی (١٩۵٣) له (شورت کریک) له ویلایه‌تی (ئه‌ریزۆنا)، حکوومه‌تی ئه‌مریکا ده‌یان پیاوی به تۆمه‌تی فره‌ژنی ده‌ستگیر کرد. جێی سه‌رسوڕمانیشه ئێستا له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا (٣٠٠٠٠ تا ۵٠٠٠٠) پیاو هه‌ن که زیاتر له ژنێکیان هه‌یه و داوای مافه یاسایییه‌کانی خۆیان ئه‌که‌ن. ئه‌مه له کاتێکدا کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکایی سه‌ربه‌ستیی فره‌ژنی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و ڕێ به فرهپهیوهندیی ناشه‌رعی ئه‌دات و ژنهێنان و شووکردنی نه‌شازیش به جۆرێک له سه‌ربه‌ستی تاک دائه‌نێت؛ به‌ڵکوو له ده‌زگا و مونته‌دا جیهانییه‌کانیشدا داوای ڕه‌وانه‌کردنی ئه‌و (سه‌ربه‌ستییه‌ی تاک) بۆ جیهانی ئیسلامیش ده‌که‌ن. به‌وه‌ش ده‌بنه هۆی نه‌مانی ئابڕووی کۆمه‌ڵگا و ژیار و کولتووری مرۆڤایه‌تی.
به‌ڕاستی جیاوازییه‌کی سه‌یره! له کاتێکدا توونس ئاهه‌نگ به یادی تێپه‌ڕبوونی ۵٠ ساڵ به‌سه‌ر یاسای ئه‌حواڵی شه‌خسی ده‌گێڕێت، ئه‌و یاسایه‌ی سه‌رۆکی پێشووی توونس حه‌بیب بۆڕقێبه ده‌ریکرد و تێیشیدا فره‌ژنی یاساغ ده‌کرێت، به‌ڵام ده‌زگاى ئه‌مریکایی ئه‌بینین داوای چالاککردن و بهعهمهلیکردنی مافی فره‌ژنی ئه‌کات.
دادگاکان فره‌ژنی ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه
ئه‌و ده‌نگه ئهمریکایییانهی داوای مافی فره‌ژنییان ده‌کرد، که‌م تا زۆر هه‌وڵیان دا و به‌رده‌وام پێیان له‌سه‌ر ئه‌و مافه داگرت تا له کۆتاییدا توانییان چه‌ندین ده‌زگا بۆ به‌دواداچوونه‌وه‌ی ئه‌و مافه له دادگا ئهمریکایییهکاندا پێک بهێنن. یه‌کێک له‌و کۆمه‌ڵانه‌ش ناوی لیژنه‌ی (سینتینیال بارک)ه؛ کۆمه‌ڵێکی ئه‌مریکایییه ئێستا فشارێکی زۆری دروست کردووه و کار بۆ ئه‌وه ده‌کات تا له یاسای ئه‌مریکاییدا فره‌ژنی به تاوان نه‌زانرێت. ئه‌م کۆمه‌ڵه به‌شێکه له‌و شه‌پۆل و بزووتنه‌وه تازه چالاکه‌ی که له‌پاش په‌یدابوونی دیارده‌ی ژنهێنان و شووکردنی نه‌شاز له ئه‌مریکادا سه‌ری هه‌ڵداوه و به‌رگری له فره‌ژنی ده‌کات. ئێستاش داوایه‌کی قه‌زائی فیدراڵی له دادگاکانی ئه‌مریکادا به‌ره‌و پێش ده‌چێت و به‌رامبه‌ر ئه‌و یاسایانه وه‌ستاوه که دژایه‌تی فره‌ژنی ده‌که‌ن. ئه‌م داوایه‌ش هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردن به په‌خشی به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی له‌باره‌ی فره‌ژنی له که‌ناڵی “HBO”ی ئه‌مریکاییدا.
هه‌روه‌ها ڕێکخراوی ئینجیلی گاوری بۆ فره‌ژنی؛ یه‌کێکه له‌و ڕێکخراوه چالاکانه‌ی توانیویه‌تی له دادگا و ڕاگه‌یاندنی ئه‌مریکاییدا خۆی فه‌رز بکات. پێگه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه‌ش له ئینته‌رنێتداhttp://www.truthbearer.org و (مارک هینکل) دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و ڕێکخراوه ئه‌ڵێت: “مافدان به فره‌ژنی جه‌نگی مافه مه‌ده‌نییه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکایییه.”
به‌ڵام (مارلین هامون) که خێزانی مارک هینکله له‌گه‌ڵ دایکی و خوشک و براکانی به زۆره‌ملێ له شاره‌که‌ى خۆیان ههڵیانکهندن و نه‌فیی شارێکی دراوسێیان کردن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانێکی تردا بژین. چونکه له‌لایه‌که‌وه مارلین خێزانی مارکه و له لایه‌کی تریشه‌وه باوکی مارلین یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه‌ی له‌سه‌ر فره‌ژنی به‌ند کرابوو. هه‌رچه‌نده باوکی مارلین دوای هه‌فته‌یه‌ک له گیرانی ئازاد کرا، به‌ڵام ئه‌م خێزانه به‌هۆی ترس له شکات و دادگای قه‌زائی زیاتر به‌جودایی ژیانیان به‌سه‌ر ئه‌برد؛ ته‌نانه‌ت به درێژاییی ساڵانی ڕابردووش هه‌ر به‌نهێنی نامه و نامه‌کارییان بۆ یه‌کتر ده‌نارد.
هامون ئه‌ڵێ: “کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکایی پێی وابوو تا ژیانێکی بێگیروگرفت به‌رینه‌سه‌ر، پێویسته بێده‌نگ و هێمن بین. ئێمه‌ش له ترسی ئه‌وه‌ی دادگا له‌سه‌ر تاوانی فره‌ژنی سزامان نه‌دات، ناچار فێری ئه‌وه بووین بێده‌نگ بین و ده‌ست له مافه‌کانمان هه‌ڵبگرین.” به‌ڵام دنیا گۆڕا و کاروباره‌کان به‌و شێوه‌یه نه‌ماون؛ ئێستا (هامون) ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری لیژنه‌ى کاری (سینیتینیال بارک)ه. هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵه‌ی چالاکیی تریش هه‌ن بۆ نموونه (برینسیبل فویسز) که باره‌گاکه‌ی له شاری (یوتا)یه و کۆمه‌ڵێک ئافره‌ت به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. هه‌مووشیان له‌و خێزانانه‌ن که فره‌ژنییان ئه‌نجام داوه. ئه‌مه و له‌وانه‌شه له کۆتاییدا ڕای گشتی و به‌شێکی زۆرى کۆمه‌ڵگا گوێبیستی ئه‌م بانگه‌وازانه ببن، به‌تایبه‌تی دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتێکی وه‌زاره‌تی دادی که‌نه‌دایی که ڕاسپارده‌ی ئه‌وه ده‌کات فره‌ژنی به تاوان دانه‌نرێت و له میانه‌ی مافه تایبه‌تییه‌کانی تاکدا ڕێک بخرێت.
شه‌رعییه‌تی فره‌ژنی
کۆمه‌ڵه چالاکه‌کان جه‌نگێکی گه‌رم له دادگا ئهمریکایییهکاندا ده‌گێڕن و گۆڤاری (نیوزویک)ی ئهمریکایییان ناچار کرد له ژماره‌ی ڕۆژی (٢٠٠۶/٣/٢٠)دا باس له شه‌رعییه‌تی فره‌ژنی بکات. بابه‌تی ئه‌و ڕۆژه‌ی گۆڤاره‌که ناوی (برایان بارنارد) ده‌بات که پارێزه‌ری دوو پیاوه له شاری (یوتا) که هه‌ردووکیان له به‌ڵگه‌نامه‌کانی دادگادا به (جی لی کوک و دى کوک) ناسراون و داوایان له‌سه‌ر دادگا به‌رزکردۆته‌وه له‌دوای ئه‌وه‌ی نه‌یانهێشتبوو ژنی دووه‌م بهێنن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئه‌و دوو پیاوه له ساڵی ڕابردوودا داواکه‌یان له به‌رده‌م دادگای فیدراڵیدا دۆڕاند، به‌ڵام دادگای پیاچوونه‌وه له دائیره‌ی ده‌یه‌مدا جارێکی تر ده‌ست به داواکه‌یان ده‌کاته‌وه. (بارنارد)ی پارێزه‌ر به‌ڵگه‌ی به‌ده‌سته‌وه هه‌یه و به‌ته‌مایه له‌به‌رده‌م دادگادا بڵێت: “هه‌رچۆن دادگای باڵای ئه‌مریکاییی له ساڵی (٢٠٠٣)دا بڕیاری بۆ ژنهێنان و شووکردنی نه‌شازه‌کان ده‌رکرد به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکایی مافی ته‌واویان له خسوسییهتدا هه‌یه و ده‌وڵه‌ت نابێت ده‌ست بخاته کاریانه‌وه، پێویسته هه‌مان به‌ڵگه‌ش بۆ مه‌سه‌له‌ی فره‌ژنی جێبه‌جێ بکرێت. واته ڕێ بدرێت به پیاو زیاتر له ژنێک بهێنێت.” ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی یاسایییه و له‌وانه‌یه ببێته هۆی شه‌رعیه‌تدان به دیارده‌ی فره‌ژنی.
کاتێکیش له کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکاییدا مه‌سه‌له‌ی فره‌ژنی و شه‌رعییه‌تپێدانی ده‌ورووژێنرێت، ئه‌وه هه‌ر بۆ خۆی به‌ربه‌ره‌کانێکردنی ژنهێنان و شووکردنی نهشازهکانه و به‌و شێوه‌یه ئاراسته وه‌رده‌گرێت. دیارترین به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه وته‌ی سیناتۆری ئه‌مریکایی (ڕیک سانتورم) که له ویلایه‌تی (په‌نسلڤانیا)یه و له لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئه‌سۆشییه‌یتد پرێس له ساڵی (٢٠٠٣)دا وتی: “ڕێگه‌دان به ژنهێنان و شووکردنی نه‌شاز، ڕێ خۆش ده‌کات بۆ ڕێگه‌دان و به‌شه‌رعیکردنی فره‌ژنی.” ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ش بووه مایه‌ی تووڕه‌بوونی ئه‌و لایه‌نه چالاکانه‌ی به‌رگری له مافی نه‌شازه‌کان ده‌که‌ن، چونکه پێیان وایه ئه‌وه دوو مه‌سه‌له‌ی ته‌واو لهیهکجیاوازن. به‌ڵام ئه‌و که‌س و ده‌زگا چالاکانه‌ی به‌رگری له فره‌ژنی ده‌که‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌ڵگانه ده‌هێننه‌وه، به‌ڵام له لایه‌نه نهشازهکانیش ڕازی نین، چونکه ئه‌وان هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌شازه‌کان به تاوان و گوناهـ ده‌زانن و خۆشیان به دیندار و پارێزگار ئه‌زانن و به‌وردیش چاودێریی مه‌سه‌له‌ی نه‌شازه‌کان له ئه‌مریکا ده‌که‌ن.
شێوازێکی تازه له ژیان
هه‌رچه‌نده هه‌ردوو که‌نیسه‌ی (یسوع المسیح) و (قدیس العصر الحدیث) که سه‌ر به (مۆرمۆنی)یهکانیشن له ساڵی (١٨٩٠)دا فره‌ژنییان قه‌ده‌غه کردووه، به‌ڵام شاره‌زایان ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له ئه‌مریکادا له ژنێک زیاتریان هه‌یه به (٣٠٠٠٠ تا ۵٠٠٠٠) مه‌زه‌نده ده‌که‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ڕێژه‌ی ئه‌م ژماره‌یه هێشتا هه‌ر که‌مه، به‌ڵام ژماره‌ی پیاوه گاوره ئینجیلییه‌کان که فره‌ژنییان وه‌ک شێوازێکی ژیان هه‌ڵبژاردووه ڕوو له زیادبوونن؛ ئه‌مه بێ گومان جگه له مسوڵمانان.
هه‌ندێک له شاره‌زایان ئه‌ڵێن ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له ژنێک زیاتریان هه‌یه، زیاترن له‌وانه‌ی خۆیان به مۆرمۆنی ده‌زانن. مۆرمۆنییهکانیش یه‌کێکن له‌و تایهفانهی له که‌نیسه جیا بوونه‌ته‌وه و (سیاتڵ)یشیان بۆ خۆیان به باره‌گا کردووه. ئه‌م کۆمه‌ڵه باوه‌ڕیان به گه‌ڕانه‌وه‌ی گیان (تناسخ الأرواح) هه‌یه و مه‌یخواردنه‌وه به شیاو ده‌زانن و داوای سنووردانهنانیش بۆ ژنهێنان ده‌که‌ن. ژماره‌شیان له حاڵی حازردا (۴) ملیۆن که‌س ده‌بن. مه‌کته‌بی (ئێف بی ئای) ئه‌مریکاییش له‌م دوایییه‌دا به تاوانی ڕێپێدان به فره‌ژنی له ویلایه‌تی (کۆلۆرادۆ) هه‌ستا به گرتنی (وارن جیفس) که پێشه‌وای تایه‌فه‌یه‌کی گاورییه و له مۆرۆنییهکان جیا بوونه‌ته‌وه. شایه‌نی باسه ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ش (کۆلۆرادۆ)یان به باره‌گا کردووه که ده‌که‌وێته نێوان هه‌ردوو ویلایه‌تی (ئه‌ریزۆنا) و (یوتا)وه.
زانراویشه که که‌نیسه هه‌تا سه‌ده‌ی (۱۷) دانی به فره‌ژنیدا هێناوه. (دکتۆر موحه‌ممه‌د فوئاد هاشمی) ئه‌ڵێت: “هیچ ده‌قێکی ئاشکرا له هه‌ر چوار ئینجیله‌که‌دا بۆ نه‌هێشتنی فره‌ژنی نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌ورات یان عه‌هدی کۆن سه‌یر بکه‌ین ئه‌وه به‌ئاشکرا ده‌قی زۆر له‌سه‌ر ڕێپێدانی فره‌ژنی له ئایبنی ئیبراهیم و ئیسحاق و یه‌عقووبدا ده‌بینین. هه‌روه‌ها له شه‌ریعه‌تی داود و سوله‌یمان و غه‌یری ئه‌وانیشدا له پێغه‌مبه‌رانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل.”*
هه‌رچه‌نده ڕای گشتیی ئه‌مریکایی یه‌کێکه له به‌ربه‌سته‌کان له به‌رده‌م ڕێپێدان به فره‌ژنی و تا ئێستا فره‌ژنی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه، له ڕاپرسییه‌کدا که شه‌ریکه‌ی (جالوب) له ساڵی (٢٠٠۵) له هه‌ر (۵٠) ویلایه‌ته‌که‌ی ئه‌مریکادا ئه‌نجامی داوه، له (٩٢%)ی ئهمریکایییهکان له‌گه‌ڵ فره‌ژنیدا نین. ئه‌مه و به‌ڵام له لایه‌کی تره‌وه له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراوه‌وه کۆمه‌کییه‌کی گه‌وره به بزووتنه‌وه‌ی به‌رگریکردن له فره‌ژنی کرا. له ناوه‌ڕاستی مانگی (٣ی ٢٠٠۶)دا تۆڕی ته‌له‌فزیۆنیی “HBO” زنجیره په‌خشێکی به ناونیشانی “Big Love” پێشکه‌ش کرد که لایه‌نگریی خێزانێک ده‌کات فره‌ژنییان ئه‌نجام داوه. ئه‌مه‌ش یارمه‌تییه‌کی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه. به‌ڵێ، ئێستا ئه‌وانه‌ی له ژنێک زیاتریان هه‌یه به‌بێ ترس ڕای خۆیان ده‌رده‌بڕن و باس له‌و به‌ربه‌ستانه ده‌که‌ن که دێته ڕێیان. به‌ڵام ئایا که‌س گوێیان لێ ده‌گرێت؟
له لایه‌کی تریشه‌وه خراپه‌کاری و بڵاوبوونه‌وه‌ی بێڕه‌وشتی و تێکچوونی شیرازه‌ی خێزان و کۆمه‌ڵگا هه‌ر ده‌چێته خانه‌ی فره‌ژنییه‌وه و له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و ته‌واو ئه‌بێت. گۆڤاری (تایم)ی بریتانی له ژماره‌ی مانگی (١٢ی ١٩٩٨)دا ده‌ڵێت: “له کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکاییدا (١٢ ملیۆن) مندااڵی ناشه‌رعی و (١٧ ملیۆن) که‌سی نه‌شازیش هه‌یه. هه‌ر (١) خێزانیش له (١٠) خێزانی ئه‌مریکایی له که‌سه مه‌حره‌مه‌کانی خۆیان ژن و ژنخوازییان کردووه و ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش زیادی کردووه و بۆته (١) خێزان له (۵) خێزان. هه‌روه‌ها(١۵) ملیۆن که‌سیش له ئه‌مریکا تووشی نه‌خۆشی توخمی و جنسی هاتوون. هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییانه‌ش ئه‌نجامدانی کاری ناشه‌رعییه.” ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئه‌ڵێت: “ڕۆژانه ٧٠٠ که‌س تووشی ئه‌یدز ده‌بن.”
غه‌ریزه‌ی ئاره‌زووکردنی فره‌ژنی
هه‌ندێک له زانا ده‌روونناسه ڕۆژئاوایییه‌کان پێیان وایه ئاره‌زووکردنی فره‌ژنی کارێکی سروشتی و فیترییه لای پیاو. لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌مریکاییی تازه‌ش هه‌یه ده‌ڵێت: “لای ده‌روونناس و زانا کۆمه‌ڵایه‌تییه ڕۆژئاوایییه‌کان بڵاوه که ئاره‌زووی فره‌ژنی له پێکهاته‌ی پیاودایه و یاسای تاکژنی (یه‌کژنی) دژایه‌تی سروشت و پێکهاته‌ی پیاو ده‌کات.” ده‌شڵێن پیاو به درێژاییی مێژوو ناپاک بووه. له‌م دوایییه‌شدا له کۆبوونه‌وه زانستییه ئهمریکایییهکاندا وتووێژی گه‌رم له‌و باره‌وه ئه‌نجام درا. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا په‌رۆشی و خۆشه‌ویستی و ئاره‌زووی جنسی هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا سیمای هۆشی مرۆڤن یاخود به‌رهه‌می په‌روه‌رده و کولتوورن؟!
گفتوگۆی زانایان زیاتر تاوی سه‌ند، به‌تایبه‌تی له‌پاش ده‌رکه‌وتنی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که بۆچوونی (١۶ هه‌زار) که‌س له هه‌موو کیشوه‌ره جیاوازه‌کانی ڕووی زه‌وی وه‌رگرتبوو. ئه‌و لێکۆڵینه‌وه ده‌ریخست که پیاوان هه‌ر جێگه و پێگه‌یه‌کیان هه‌بێت، زگورد بن یان خاوه‌ن خێزان، ئاره‌زووی زیاتر له ئافره‌تێک ده‌که‌ن. به‌مه‌ش لێکۆڵینه‌وه‌که پاڵپشتی ئه‌و قسه‌یه‌ی ئافره‌تانی کرد که ده‌ڵێت: “پیاو ئه‌مانی نییه.”
به‌ڵام ئه‌م ئه‌نجامانه مه‌رج نییه هه‌میشه ڕاست ده‌ربچن، به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌دا که په‌یوه‌ندییه‌کانی خێزان و گیروگرفته‌کانیان هه‌روا ساده و ساکار نین، به‌جۆرێک بتوانرێت له ڕێی ڕاپرسی یاخود لێکۆڵینه‌وه یان له کۆنگره‌دا چاره‌سه‌ر بکرێن.
زۆرێک له زانایان نکوولییان له‌وه نییه که گه‌شه و پێشکه‌وتن له پێکهێنانی هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤدا ڕۆڵی هه‌یه، به‌ڵام بیرۆکه‌یه‌کیان له‌لا گه‌ڵاڵه بووه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئاره‌زووی دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندیی جۆراوجۆر له پێکهاته‌ی هۆشی مرۆڤدا بوونی هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه فره‌ژنی کارێکی سروشتییه و ناتوانرێت به‌رگری لێ بکرێت. به‌ڵام ئه‌م بیرۆکه‌یه له‌لایه‌ن هه‌ندێک له زانایانه‌وه به‌توندی هێرشی کرایه سه‌ر. ئه‌و زانایانه‌ی که جه‌خت له‌سه‌ر (ئه‌وله‌وییه‌تی) کو‌لتوور له پێکهێنانی هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤ ده‌که‌نه‌وه، هه‌روه‌ها پێیان وایه ناپاکیکردن له سروشتی پیاودا نییه و ده‌وروبه‌ر و کۆمه‌ڵ له پیاودا ده‌یخولقێنن، چونکه هۆکاره‌کانی ناپاکی، ده‌وروبه‌ر دروستی ده‌کات نه‌ک ئه‌و فیتره‌ته‌ی که خوای گه‌وره مرۆڤی له‌سه‌ر دروست کردووه.
ژێده‌ره‌کان:
١- الادیان فی کفه المیزان، محمد فؤاد الهاشمی، ص ١٠٩
٢- گۆڤاری نیوزویک، ٢٠٠۶/٣/٢٠
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*ڕۆژنامه‌نووسێکی پسپۆڕه له بواری کۆمه‌ڵایه‌تیدا. ده‌توانیت به‌م ناونیشانه ئه‌لکترۆنییه په‌یوه‌ندی پێوه بکه‌یت:adam@iolteam.com.
سه‌رچاوه‌ی بابه‌ته‌که: http://www.islamonline.net/Arabic/adam/HusbandandWife/2006/10/05.shtml
نیردراوه له لایه ن : عظیمه حاجی زاده