ئایا له به ر کردنی جلی ساپۆرت حەرامە؟ یا هەرکەس ئازادە چی بپۆشێ؟
وەلام:
سەرەتا پێویستە بزانین خوای گەورە جلی بۆ داپۆشینی لەش داناوە،
ـ بازێ لە جەستە زۆر ناسکە نابێ وەدەرکەوێ تەنانەت بۆ ڕەگەزی نێرینەش، چ جای ئافرەتان!
ـ بە گشتی پێستی پیاوان لەبەر ئەوەی تووکنەو ناسک چاک نەکراوە گەر زۆر دانەپۆشرێ گرنگ نییە ؛ چونکە زۆر جێی شەهوەت نیە به پێچەوانەی ئافرەت.
ـ بۆ پیاوانیش هەموو جۆرە جلێک دروست نییە لەبەری که ن.
ـ پیاوان و ئافرەتان نابێ جلکێ لەبەرکەن کە بەدەنیان دەرخا بەتایبەت ئافرەتان.
ـ پێشتر باوکە ئادەمو دایکەحەووا لە بەهەشتا ڕووت بوون کاتێ شەیتان هەڵی خەڵەتاندن فەوری هەستیان کرد کە ڕووتن!!!!؟ ئامانجی شەیتانیش دیارە ڕووتی ئینسانە بەگشتی بۆیە فەوری خۆیان داپۆشی بە گەڵای پانو گەورە.
ـ لە وڵاتانی ئەوڕووپا لەبەر ئەوەی دەست درێژی ئەکرایە سەر ئافرەتانی داوێن پاک هاتن کەوتنە چارە بۆ ئەم کێشە بەم شێوە”
٭ بۆ پیاوان شەڵواری لییان داهێنا
٭ بۆ ئافرەتانیش شەڵواری لی( ساپۆرت)
بۆ ئەوەی نیشانەی ئافرەتانی(عوزر) بێ نامووس بێ.
ـ جا بۆیە پێویستە ئافرەتان خۆیان بپارێزن و دوای مۆدیش نەکەون،
جلی ئافرەتی موسوڵمان دیارە چۆنە؛ ئەبێ تەواو لەشی داپۆشێ ؛ نەک دەریخا.
ـ پێم سەیرە ئافرەتان چۆنیان لەڕوو دێ به جلی ساپۆرت لە حزووری باوکو براو باپیرەو… دانیشن؟!
ـ کە واتە لەبەر کردنی بۆ خیابان یا بۆنەکان یا بۆ کۆڕەکان حەرامەو بێ شەرعیە.
ـ چارەسەر له سێ شت دایە”
۱ـ لە خوا بترسێ، بیری مردن بکاتەوە
۲ـ دوای مۆدێل نەکەوێ و گوێ بە تانە و تەشەری دۆستو… نەدا
۳ـ بێن ئەو جلە شەیتانیە بسووتێننو تۆبە بکەن.
سه عدی مورادی – بانه