فتاویفقه

ئایا کەسێ خۆکوژی بکات بۆ هەمیشە لە دۆزەخدا ئەمێنێتەوە!؟

ئایا کەسێ خۆکوژی بکات بۆ هەمیشە لە دۆزەخدا ئەمێنێتەوە!؟

سعدی مرادی

وڵام”
(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَأْكُلُواْ أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ إِلاَّ أَن تَكُونَ تِجَارَةً عَن تَرَاضٍ مِّنكُمْ وَلاَ تَقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ إِنَّ اللّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيماً (29)).

١ـ سەرەتا پێویستە بزانین خۆکوژی لە ئایینی ئیسلاما حەرامە بە بەڵگەی ئەم ئایەتە.

٢ـ هۆکاری حەرام بوونی ئەوەیە” مرۆ مڵکی خالقەکەیەتی. خوای گەورە ژیان و گیان و لاشەی پێ بەخشیوە، فەرمانی دا بە فریشتەکان کڕنووشی بۆ بەرن! دایبەزاننە سەر زەوی بۆ ئاوەدان کردنەوەی! بووەتە خەلیفەتوڵڵا! کە وابوو دروست نیە بۆ موسوڵمان خۆی بکوژێ! چونکە لاشەی ئەمانەتەێکە خوای گەورە ڕاسپاردەی ئەوی کردووە! کەواتە ڕەوانیەن زایەی کات و گاڵتە بکات بەم ئەمانەتە.

٣ـ خۆکۆژ تووشی دوو تاوانی (جرم) گەورە و مەترسی‌دار بووە”

ـ رازی نەبوون بە قەدەری خوای گەورە

ـ دەست درێژی بۆ سەر شتێ کە خاوەنی نیە.

خۆکوژی لە ئیسلاما بریتیە” لەوەی کەسێ خۆی بکوژێ بە عەمدی” ئەوەش بە تاوان و گوناهـ ئەژمار ئەکرێ و بکەری تاوانبارە. ئەم کارە بە یەک دەنگی زانایان قەدەغەیە (حرام) بە بەڵگەی (منقول و معقول) خوای مەزن ئەفەرموێ: خۆتان مەکوژن، جوار جۆر مانای بۆ کراوە لە تەفسیرەکانا”
١ـ هەرکەس خۆکوژی بکات لە ڕووی ئەوەی نا ئومێدە لە ڕەحم و بەزەیی خوا (یٲسا و قنوطا) ئەوە بۆ هەتاهەتایە دۆزەخییە.

٢ـ چون ئایەکە باسی سەودا و مەعامەلە ئەکا یانی لە کارکردن و ئیشی دنیادا ئەوندە خۆتان مەڕەنجێنن سەربکێشێ بۆ تیاچوون و فەوتانی خۆتان.

٣ـ لەبەر ئەوەی کۆمەڵگای بڕواداران یەکسانە نەهی ئەکا لە کوشتنی بە ناهەق یانی گەر یەکێ بوکژن لە تۆڵەیا ئەکوژرێنەوە! واتە یەکتر مەکوژن کە ئەم خاڵی سێهەمە دەنگی جمهووری زانایانی تەفسیرە.

٤ـ مەچنە ئەو شوێنانەی سەر ئەکێشێ بۆ تیاچوون و کوشتن.

جا نەفس مڵکی خوایە، ژیان دیاری خوایە، کەس مافی ئەوەی نیە پەلە بکات بۆ مردن! چون ئەوە دەست درێژیە بۆ سەر شتێ کە ڕەوا نیە دەستکاری کات. پاراستنی نەفس یەکێکە لە پێنج بنەماکانی شەرعی ئیسلامی. بنەما ئیسلامیەکان جەخت لەوە ئەکەن مرۆ لەم ژیانی دنیایەدا لە قۆناغی تێپەڕبوونە! ژیانی هەتایی ژیانی ئەولایە (قیامت) مرۆکان تاقی ئەکرێن لە ڕۆژێکا کە هەموو لەبەر دەم خوای تاقانەدا ڕاوەستاون.
ـ ئەبێ بزانین ئەم ژیانە ژیانی تاقی‌کاریە! لەسەر ئەم بنەمایە ئایینی ئیسلام داکۆکی ئەکا ئارامگر بین لە ئاست فەرمانی خوا، لە ئاست ڕووبەڕوو بوونی تەوژمی ژیان، لە ئاست تەواو ئەو کۆسپانەی ناخی مرۆڤ ئەهەژێنن و.. تاد بە ڕۆحیەی ئیمان بە زاتی بێچوونی (الله) و ڕۆژی دوایی و خۆ ڕادەست کردنی تەواو بۆ قەدەر و ئەمری خوای گەورە، پەلە قاژە نەکاو نائومێد نەبێ لە ڕەحمی خوایی. دڵنیابێ خودێ مەزن پاداش و جەزای بەندەکان ئەداتەوە لە دواڕۆژا. وەک ئازادی تاکە کەسی ناچێتە چوارچێوەی بەندەگی بۆ خوای پەروەردگار.

بزانین مردن ڕزگار بوون نیە لە ژیانی دنیا بە خۆکوژی کۆتایی نایێ بەڵکوو تۆڵەی خۆکوژ لە دوا ڕۆژا دێتەجێ! چون خەڵکی ناتوانن مردوو سزا بەن هەروەک بنەماڵەی مردووەکە سزا نادرێن بە تاوانێ کە نەیان کردبێ.

خۆکوژ هەڵگری تاوانی کوشتنەکەیە! کە لە ئاکا هەڵگری تەواوی ئەو سزایانەشە کە خۆی پێ سزا داوە لە دنیا! کە بنەماڵەو کەسوکاریشی پێ نارەحەت و زاممار کردووە!
ـ جاری وایە مردنەکەی بووەتە هۆی فەوتانی ماف و هۆگریێ کە پەیوەندی بە کەسانی ترەوە بووە!
ـ یا هەڵنان (تشویق) و ڕێ خۆشکردنە بۆ لاوان و گەنجانی‌تر کە خۆکوژی بکەن. هەر وەک لەم فەرموودەیا ئەفەرموێ: مَنْ قَتَلَ نَفْسَهُ بِشَيْءٍ عُذِّبَ بِهِ. ئیبنوحەجەر لە شیکاری ئەم دەقەیا ئەڵێ: وا دەرەکەوێ دەست درێژی بۆ سەر نەفسی خۆت وەک جنایەتە بۆ سەر کەسانی‌تر لە تاوانەکەیدا! چونکە نەفسی مڵکی خۆی نیە بە ڕەهایی بەڵکوو هی خوایە ناتوانێ دەس درێژی بکاتەسەری مەگەر بە ویستی خوای گەورە.
عنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ” مَنْ قَتَلَ نَفْسَهُ بِحَدِيدَةٍ فَحَدِيدَتُهُ فِي يَدِهِ يَتَوَجَّأُ بِهَا فِي بَطْنِهِ فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدًا مُخَلَّدًا فِيهَا أَبَدًا، وَمَنْ قَتَلَ نَفْسَهُ بِسُمٍّ فَسُمُّهُ فِي يَدِهِ يَتَحَسَّاهُ فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدًا مُخَلَّدًا فِيهَا أَبَدًا، وَمَنْ تَرَدَّى مِنْ جَبَلٍ فَقَتَلَ نَفْسَهُ فَهُوَ يَتَرَدَّى فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدًا مُخَلَّدًا فِيهَا أَبَدًا ” حكم الحديث: إسناده صحيح.

ــ لە ڕاڤەی‌دا هاتووە کە مەبەست ئەوەسە هەرکەس پێی ڕەوا (حلال) بێ کافر ئەبێ و تا هەتایە جێگەی دۆژەهە.
ــ مەبەست بە مانەوەی دایمی مانەوەی زۆر خایەنە نەک ئەبەدی.
ــ مەبەست ئەوە سزاکەیەتی بەچی خۆی کوشتووە بەوە تۆڵەی لێ ئەستێنرێ.

با بێینە سەر تاوتوێی چەن فەرموودەیێک کە بە ڕواڵەت وا دەر ئەکەوێ خۆکوژ بۆ هەتایە لە دۆزەخا ئەمێنێتەوە!

١ـ ئەوەی سەرۆ بڕێ بوو لە بۆچوونی زانایان کە فەرموویانە هەمیشەیی نابێ لە دۆزەخا.
٢ـ پێشەوا نەوەوی ئەفەرموێ: سزادان لە دواڕۆژا بەستراوە بە ویستی (مشیئه) خواوە! چون پیاوێ نەخۆش کەوت دەنگ و هەرای بوو (فجزع) خۆی کوشت! ئەم فەرموودەی سەبارەت بەو هاتووە کە” اللَّهُمَّ وَلِيَدَيْهِ فَاغْفِرْ” یانی خوایە دەستەکانی چاک وەکە! داوای لێخۆشبوونی بۆ کردووە. ئەوەش کاتێ بوو کە ڕەگی مۆچی خۆی بڕی تا ڕۆحی سپارد پاشان چووە خەوی جابر بە شێوە و سیمایێکی جوان بینی، دەستەکانی داپۆشرابوون!؟ لێی پرسی حاڵت چۆنە؟ وتی: خوا لێم خۆشبووە بە هۆی ئەوەی کۆچم کردووە بۆ مەدینە. ئنجا پێغەمبەر دوعای بۆ کرد دەستەکانیشی چاک وەکاو لێیشی خۆشبێ.

ئیمام نەوەوی ئەفەرموێ: هەر کەس خۆی بوکوژێ، یا تاوانێ بکات غەیری خۆکوشتن! بەبێ تۆبە بمرێ ناچێتە ڕیزی کافران و بۆ هەتایی لە ئاگرا نامێنێتۆ بەڵکوو لە ژێر ویستی خوادایە.
ئەم فەرموودە ڕاڤە و پێبەندی (مقید) ئەو فەرموودانەن کە بە ڕواڵەت وایان لێ ئەفامرێتۆ کە دایمی لە دۆزەخا ئەمێننەوە ( قاتل النفس، مرتکب الکبائر) هەروەها ئەیسەلمێنێ کە سزای ئەوانەش ئەدرێ کە تاوانبارن.

٭ پێکهێن” سەعدی مرادی

نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا