تاریخ

ته وافی به یت(شعر کوردی)

دڵ تەوافی دەوری بەیت و زیکر و قوڕئانی دەوێ

زۆر دەمێکە وا لە گۆڕدا ڕووحی عیرفانی دەوێ

 

لە بێماری و بێعاری، خەریکە سینە بدڕێنێ

 پڕ لە عوسیان و گوناهە، چاوی گریانی دەوێ

 

دڵ غەمینه پڕبرینە، زۆر حەزینە تەنگە سینە

شان‌شکاوی باری تاوان، لوتفی یەزدانی دەوێ

  

تو حەکیمی پادشاها تو سەبووری یا ئیلاها

کوا گەداگوشنەی وەکو من تاجی سوڵتانی دەوێ

 

مەیلی لەیلی، زۆر خەتایە بۆتە مەجنوون یارەکەی

منی شەیدا تۆی مەبەستم، عەفوی عوسیانی دەوێ

 

مانگی زی حەججە و هەمی سان من دەناڵێنم لە تاو

جەرگی تینووم ئاوی زەمزەم، ئەشکی چاوانی دەوێ

 

چەن بە ئازاری فیراقم چۆک و ئەژنۆم شل بووە

ڕۆژئاوای ڕۆژی پێشوی جەژنی قوربانی دەوێ

 

بۆی گوڵاوی بەیتت یاڕەب دێ لەدوور هۆشم دەچێ

ڕوحمی ئەحمەد دڵ هەژێنە، نووری ڕیزوانی دەوێ

 

هەردەکەم ڕۆژێ بە قوربان، ڕووحەکەی ناچیزی خۆم

دڵ کە فیردەوسی بەرین وتیشکی ڕەحمانی دەوێ

 

شەیــدا مەحـموودی –  شــنۆ

نمایش بیشتر

شیدا محمودی

@ استان آذربایجان غربی - اشنویه @@ نویسنده ، شاعر و مترجم @ فعال مدنی و اجتماعی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا