دهکوڕگێنێ دڵم کاتی سه‌فه‌رییه
سه‌فه‌ر بۆ گۆڕی ته‌نگی وا لهبهرییه
له‌خۆ بیزار و وازی لێ بڕاوه
هه‌رچی وازدانی و وازیه هه‌ڵدڕاوه به‌ریه
ته‌مه‌ن ڕۆیی ده‌گه‌ڵ خۆی برد جه‌وانی
به‌جێما بۆم کزی و پیری و نه‌زانی
دڵه وا دێ‌و دهگازێنێ به‌ره‌و گۆڕ
که داڵی مه‌رگی، بێ بیبا سه‌ره‌و شۆڕ
وه‌بیرم دێته‌وه ده‌ورانی تۆری
دڵم ده‌کوڵێ وه‌ک چادان و قۆری
سه‌رم هه‌ر وه‌ک سه‌ری گوێتان تهمینه
قه‌دم وه‌ک داری گه‌نده‌ڵ تێک چهمینه
ته‌می تاریکی هه‌ر دوو چاوی گرتم
به ناچاری عه‌سای پێ هه‌ڵده‌گرتم
نه‌ما ڕوی هێز و تین و گوڕ له به‌رما
له ده‌وری کووره هه‌ڵده‌له‌رزێم له سه‌رما
سه‌دای زه‌نگی ئه‌جه‌ل وا دێ له خه‌وما
که‌سوکارم نه‌مان و چون، چ قه‌وما
هه‌تاکوو به‌ربه‌یانی دڵ ده‌دێرم
له ناو مه‌زرای عهمهلما دڵ ده‌دێرم
په‌ڵه‌م زۆرن هه‌ڵه‌م نایێته ئه‌ژمار
هه‌رچی کردوومه له دیار و له نه‌دیار
به پیری تازه تۆبه‌ی بکه‌م له‌سه‌ر چی
له ده‌ستم نایه هه‌رچی که‌م له هه‌رچی
ئه‌وه‌ی پێم ماوه هه‌ر ڕه‌حمی که‌ریمه
له ڕه‌حمی نا‌ئومێد بوون، ڕهجیمه
ده‌با مه‌رگی شه‌ریف بێ وهمگرێ له‌و
له ده‌ستی پیری و له ده‌ستی بێ خه‌وی شه‌و
که شه‌وگار هات و خۆی ڕۆیشت له شه‌ودا
هه‌موو گیان ڕۆده‌چن شیرن دهخهودا
به‌ڵام پیری که ده‌ردی بێ ده‌وایه
به‌شه‌و نانوێ به ڕۆژیش هه‌رایه
له ئاخر عومری لاوی‌دا وه‌دی دێ
ده‌با هێز و گوڕی لاوی هه‌رچی بێ
له داخ و حه‌سره‌تی وه‌ی ناته‌وانه
هه‌موو گیانی به حه‌یف و برک و ژانه
نییه هیچ که‌س بزانێ حاڵی وا تاڵ
که مه‌رگی تاڵی خۆشتر بێ له ئه‌و حاڵ
به‌رت نادا هه‌تا ده‌مری به هه‌ر ساڵ
هه‌تا ئابڕووت ده‌با ئه‌و پیری خوێن تاڵ
خودا فه‌رموویه پیره عومری
ئه‌ویش ده‌یدا به عه‌بدی حهلله مه‌سول
چ ڕازێکه ده‌بێ پیری هه‌بێ و بێ
له پاش چۆڕانه‌وه‌ی عومرا وه‌دی بێ
مه‌رگ بابێ نه‌بێ ڕوون نابێ بۆمان
خراپه و چاکه ڕوو نادا له بۆمان
محه‌ک دێ داده‌مه‌زرێ لای خودای تاک
هه‌تاکوو ده‌رکه‌وێ هه‌م پاک و ناپاک
مه‌رگ چوونه به‌ره‌و جۆخینی ئه‌عمال
له خه‌رمانی عه‌مه‌لدا ڕوونه ئه‌حواڵ
به بێ مردن و نه‌مردن کێ بزانه
که‌سی نه‌گرێ کاتی خۆی به‌هانه
ڕوحه ده‌گرێ به‌رۆکی ده‌ردی پیری
ده‌کا تاڵانی ئه‌و له‌و بیری ژیری
به بریابا ده‌با پیری نه‌بایه
ئه‌وێستا گه‌ر هه‌یه بیا هه‌رایه
هه‌تا زیاتر ده‌مێنێ زێده‌ڕۆیه
له ئێشوئۆفیا هه‌ر ڕووبه‌ڕوویه
ده‌ڵێم گورگی ئه‌جه‌ل بمگه به هاوار
که پیری کوشتمی چه‌ن بار و سه‌د بار
عومه‌ر ده‌ردێکه پیری بێ شیفایه
شیفای مه‌رگه ئه‌ویش دوستی خودایه
عومه‌ر موددرێسی – مهاباد
سۆزی میحڕاب