شعرکوردی

«موناجاتی»ئەبوبەکری سدیق

«موناجاتی»ئەبوبەکری سدیق

تەخمیس لەسەر شیعری«موناجاتی»ئەبوبەکری سدیق
ئەی خودایه تۆی حەکیمی بۆ بریندار و عەلیل
تۆ پەنای و جێ هۆمێدی بۆ کڵۆڵ و بۆ زەلیل
نیمه تێشووی رێی قییامەت ئەی خوداوەندی جەلیل
جدبلطفک یا الهی من له زاد قلیل
شەرمەزار و بێ قەرارم ئەی خودای تاک و قەدیم
زۆر دەترسم رۆژی پەسڵان بێتەڕێم ناری جەحیم
غەیری تۆ هیوام نەماوه ؛ ماوه دووره تا نەعیم
ذنبه ذنب عظیم فأغفرالذنب العظیم
إنه شخص غریب مذنب عبد ذلیل
نەفس و شەیتان هارو زاڵن لێم دەهاڵێن دووبەدوو
راست و چەپیان لێ تەنیوم پێش و پاش و رووبەروو
بۆیه بەندەی تۆ به جارێک بۆته تاوان و لەهوو
منه عصیان و نسیان و سهوبعدسهو
منک احسان و فضل بعد اعطاءالجلیل
سووچ و تاوانم که زۆره ناکرێ حیساب و عەد
تۆ؛ به تۆبه لێم ببوره بمخەره باغی موعەد
وای بەحاڵی من که «صدیق» خۆی دەباته رێزی بەو
قال یاربی ذنوبی مثل رمل لایعد
فاعف عنی کل ذنب فاصفح الصفح الجمیل
خۆشی جەننەت کەوته بیرم سەبرو هۆشم پێ نەما
بەو هەموو رەحمی خوداییت کێ هەیه نەیبێ تەما
رۆژی رابردن له پردێ هاتو هێزی پێ؛نەما
قل لناری ابردی یاربی فی حقی کما
قلت قل یانار کونی أنت فی حق الخلیل
چۆن نەترسم من لە مەرگ و هاتنی رۆژی ئەجەل
گەرچی ژێوانم له تاوان تۆبه دەشکێ جەل به جەل
رەببی هەر دەرگاهی تۆبه رووگەیی هیواو ئەمەل
کیف حالی یا الهی لیس لی خیرالعمل
سوء عصیانی کثیر زاد طاعاتی قلیل
رووڕەشه نامەم به سووچ و بەدفەری و بێ تاعەتی
گەر نەبێ رەحم و عەفووی تۆ کوانێ رێگەی راحەتی
مردن و حیساب لەڕێمه و نیمه هێزوتاقەتی
عافنی من کل ذنب واقض عنی حاجتی
ان لی قلبا سقیما أنت من یشفی العلیل
بوونەوەر گشتی لەتۆ را هاتەدی نیزیک و دوور
هەر به ئەمری تۆ دەچەرخێ عەرزوعاسمان خواروژوور
تۆی بژیودەر بۆ مرۆڤ و بۆ پەری و بۆ ماروموور
أنت شافی أنت کافی فی مهمات الامور
أنت ربی أنت حسبی أنت لی نعم الوکیل
خوایه من بێ کاروئیش و وازی وازی و سەرسەریم
دوژمنم زاڵه و له مافی بوون و ژینم بێ بەریم
تۆ نەجاتم ده له ژینی ژێر دەسی و دەربەدەریم
رب هب لی کنز فضلک أنت وهاب کریم
إعطنی مافی ضمیری دلنی خیر الدلیل
زۆر لەمێژه بێ کەسین و سەرکزین بێ ژین وماف
سەد هەزاران لاووپیرمان چۆته سەر دارو تەناف
بۆچی مافی ئێمه ون بوو وەک مەلی سەر کێوی قاف
هب لنا ملکا کبیرا نجنا مما نخاف
ربنا اذ أنت قاضی و المنادی جبرئیل
کوا بوێرێ وەک «صلاح الدین» بگێری دەری رووح
تف له شەیتان و لەغاوکا نەفسی سەرکێش و جەمووح
رێک بخا هێزی مسوڵمان بۆ بەرەی نەسرو فتووح
أین موسی أین عیسی ابن آدم ابن نوح
أنت یا صدیق عاص تب الی المولی الجلیل

سید مصطفی محمودیان

نمایش بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا