کوردیمناجات

ئیلاهی ڕوو له کوێ کەم؟!

ئیلاهی ڕوو له کوێ کەم؟!

لە ئاپۆرەی ژیانی ئەمڕۆکەدا ئاخۆ کام پەناگە هێور کەرەوەی ڕۆحە؟
کام ڕێگە بە ئەرخەیانی بپێوم بگەم بە سەچاوەی ڕووناکی؟
ساڵانێکە لەگەڵ کۆمەڵێک پرسیار ئامباز بوومەتەوە ئاخۆ گەیشتن بە ئاوات ئەستەمە؟
گەلێ ڕێگە و ڕێچکەم پیوان دەستەوداوێنی مردوەکان و زیندواکان بووم
لە تاپاڵ و تاپۆ و تارکاییەکان لە تەلان و تاڵی و تەوژمی ڕێگەدا ماندوو دەبووم
ڕوو لە پێش ترسی پشت سەرم هەبوو
و پشت سەریشم دەڕوانی لە لەمپەرو کۆسپی بەرەو ڕووم هەراسان …..
تاک و کۆ مرۆڤەکان تێدەپەڕین بیرۆکەی هیچکامیانم بۆ ڕوون نەبوو بەرەو کوێ دەڕۆن
هەروا دەمڕوانی گا بە وردە ناڵینێک و گاه گاهیش بالۆرەی گریانم ڕێبوارانی سەرسام دەکرد
ڕێگەم پێنەدەزانی سەرلێ شیواو تەریک بوومەوە ڕۆحم تۆکڵی دا
هەستم بە هەستێکی هومێداوی کرد
گوێم لە دەنگێکی هومایی بوو کە دەیوت:

نَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَريد
«ئێمە لە ڕەگی ملی ئێوە نزیکترین» (ق/16)

ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ…
« بانگم کە تا بتبیسم و وەرتگرم» (غافر/60)

تازە تێدەگیشتم من خۆم لێ ون ببو بۆیە خوام نەدەدۆزیەوە !

شەیدا مەحمودی (شنۆ)

نمایش بیشتر

شیدا محمودی

@ استان آذربایجان غربی - اشنویه @@ نویسنده ، شاعر و مترجم @ فعال مدنی و اجتماعی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا