شعرکوردی

گەنجەکان…..

گەنجەکان.....

گەنجەکان،حەتمەن،ئێوەش پیر ئەبن
وەک په‌ک کەوتوان، زەمین گیر ئەبن
ئەگەر سەخت بگرن،لە پیره‌کانتان
توشی‌منداڵی، زۆر سەخت‌گیرئەبن

قیز و بیز مەکەن،لەپەک‌ کەوتوان
مەیانبەن شوێنـــی،بە‌ســاڵا چوان
رێزیان لـــێ‌بنێن، هەتاکــوو ماون
چونکە پیرئەبن،ئێوەش‌ وەک‌ ئوان

ئەم ژینگە جێگای،دەنگ‌دانەوەیە
ئەشیا بۆ جـــێ‌خـۆی،گەڕانەوەیە
ئەگەر خراپ بوی،خۆت‌ توشی‌ئەبی
چاکیش‌بۆی‌ بۆخۆت،حەسـانەوەیە

کاتێ‌ پەکتان‌ کەوت،ئێوەش‌ وەک ئەوان
جا لەو کاتە‌دا ، ئەبن پەشـــیمان..
بەرهەمـــی‌کارتان،ئەبێ‌ دوچارتان‌
نەجاتتان نابـــێ بە لەیتەو ئامان

ئیستا بە گەنجی،لە بیری‌ خۆ بن
نەکا بە پیری ، رەنج‌ بە فێڕۆ بن
دوکەڵـــی کارتان ، بچێتە چاوتان
دڵ‌ پڕحەسرەت‌و،دەس‌بە‌ ئەژنۆبن

باچاک بزانی،گەنجی وریاو ژیر..
ئەو رێزەی‌ ئیسلام،گرتویە لە پیر
لە هیچ مەکتەبێ،نابینرێ بە چاو
ئاوا جێ رێزبێ‌و ، راوێژو تەدبیر

دوای شۆکری‌خۆدا،خزمەت‌ بەچاکە
فەرمانـــی‌خۆدا ، بۆ باووک‌و داکە..
حەتتا ڵە بیرو ، بڕواش یەک نەبن!
ئۆف پـــێ‌وتنیان، زۆر خەتەر ناکە!

رێزو حۆرمەتیان،بەندەگی خوایه
هەر توێکت‌ خست،بەرهەمی وایە
(غەریب)ئەرکشتت،دڕکی‌بێ‌بەربێ
گۆڵ‌و رێحانی ، لێ عەمەل نایە!!..
**
16 / 6 / 1400 هەتاوی

ئیسماعیل رزائی (غەریب)
کرماشان حێکمەت ئاوا.

از طريق
اسماعیل رضایی
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

اسماعیل رضایی

استان کرمانشاه - شهرستان کرمانشاه شاعر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا