په‌روه‌ردگارا!
په‌روه‌ردگارا! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ده‌زانم ئه‌وه وه‌زعی حاڵی شڕۆڵ و كۆڵی كڵۆڵ و زمانی (كۆته‌ڵ كۆ)مه، بهلاَم ـ به داوای لێبوردنه‌وه ـ ڕێگه به خۆم ده‌ده‌م بێمه حزورت و لێت بپاڕێمه‌وه و داوای به هاناوه هاتن و ئاوڕدانه‌وه‌ی ڕه‌حمه‌تت لێ بكه‌م بۆ خۆم، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده، به‌ڵكو داوا و نیازی به‌نده‌كانی دیكه‌شت بهێنمه دیوانت و له بری ئه‌وانیش بكڕوزێمهوه و خۆم له‌به‌رده‌م دهسهلاَتی خوایانه و میهرهبانانهتدا بده‌م به زه‌ویدا و سه‌ری سوجده و كڕنوشت بۆ دانه‌وێنم.
خوایه‌گیان! ئه‌ی خۆشه‌ویستر له گیان و گیانبه‌خشی به‌نده‌ی بێ گیان! سوێندت ده‌ده‌م به زاتی پاكت، به دهسهلاَتت، به میهر و مهحهببهتت، به لوتف و كه‌ره‌مت، ئه‌م تكا و نزا و پاڕانه‌وانه‌م قبوڵ بكه و هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی كه دڵم بۆیان هه‌ڵده‌قرچێ و چاوم بۆیان ده‌بێته هه‌وری به‌هاری و ده‌ستم بۆیان به‌رز ده‌بێته‌وه و زمانم نزاگۆیانه بۆیان دێته‌گۆ، وه‌ره به هانایانه‌وه و نیازه‌كانیان به‌راورده بكه و ئاوڕی ڕه‌حمه‌تی خۆتیان لێ بده‌ره‌وه، تكا ده‌كه‌م دهسهلاَت و میهر و سۆزی خوایانه‌ی خۆتیان زیاتر نیشان بده، نیشانیان بده كه به‌شێكی كه‌م له به‌راورده بوونی نیازه‌كان په‌یوه‌ستن به ئه‌سباب و هۆكاره‌وه، هه‌مووی هه‌ر په‌یوه‌سته به لوتف و كه‌ره‌می تۆوه، ئهسبابهكانیش هه‌ر خۆت نیشانیان ده‌ده‌یت و بۆیان فه‌راهه‌م ده‌كه‌یت.
خوایه‌گیان! ئه‌ی ئه‌و زاته‌ی كه به‌نده‌كانت بێ هیوا ناكه‌یت و هه‌میشه به سۆز و به‌زه‌یی خۆت به‌سه‌ریان ده‌كه‌یته‌وه! دواجار و له كۆتاییدا نزا و تكای كۆتاییم دێنمه دیوانت و منیش له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌نده‌یه‌ت كه له‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كی شاعیرانه و به هه‌ستێكی عابیدانه و لهبهربهدهم حهشاماتێكدا ده‌پاڕایه‌وه به‌م كزۆڵییهی خۆمه‌وه ـ وه‌ك دۆستێكی هه‌موو ئه‌و ئازیزانه‌ی كه به نه‌خۆشی و ناساغی ئازیزه‌كانیان تاقییان ده‌كه‌یته‌وه ـ تكای به‌نده‌گی و ئاتاجی و گوناهباری و كهمتهرخهمییهكانم ده‌هێنمه دیوانت و ئاتاجانه لێت ده‌پاڕێمه‌وه و ده‌ڵێم:
ئیلاهی! من له‌وه كه‌مترم بمخه‌یته به‌ر سنگی دۆزهختهوه.* تۆ زۆر له‌وه به‌سۆزتر و میهره‌بانتری كه ئه‌م به‌نده‌یه‌ت بخه‌یته به‌ر سنگی قه‌هر و زویری و دۆزه‌خی تاودراوتهوه، تكا ده‌كه‌م به كه‌ره‌م و لوتف و میهری بێ چوونتهوه، بمخه‌ره به‌ر ڕه‌زامه‌ندی و مهحهببهتت و ناو دڵی “جه‌ننه‌ت”ی خلودی و نهمرییتهوه، له‌وه‌ش زیاتر به مه‌حه‌ببه‌ت و عیشقی بێ چوونت، نه‌ك له كه‌ناری به‌هه‌شتدا، به‌ڵكو له “فیرده‌وس” و “عیللیین” و له په‌نا ماڵی پێغه‌مبه‌ران و شه‌هیدان و ڕاستگۆیان و پیاوچاكان دا نیشته‌جێم بكه و ـ نه‌ك كه‌پر و كه‌ژاوه‌یه‌ك ـ به‌ڵكو كۆشكێكم پێ ببه‌خشه، كۆشكێك كه له نێو باخه گه‌وره‌كانی جَنَّاتُ عَدْنٍ دا بێت، به شێوه‌یه‌كیش كه تَجْڕی مِنْ تَحْتِهَا اڵانْهَارُ و خاك و خۆڵی زه‌وییه‌كه‌شی وه‌ك كۆشكه‌كه‌ی حه‌زره‌تی “سوله‌یمان”ی خۆشه‌ویستت صَرْحٌ مُمَرَّدٌ مِنْ قَوَاڕیر بێت، ئه‌ڵبه‌ته خوایه‌گیان هه‌موو ئه‌مانه‌ش نه‌ك به ته‌نیا، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌موو دۆست و خۆشه‌ویست و ئازیزه‌كانم و به‌نده خۆشه‌ویست و خواناسهكانت، به تایبه‌ت هه‌ژار و ده‌رده‌دار و به ئازار و بێ نه‌واو دڵدارهكانت، ئه‌وانه‌ی كه ڕۆژێك نییه بیر و هۆشم له لایان نه‌بێت و ساتێكی خه‌ڵوه‌ت و ته‌نیاییم نییه خه‌می ئه‌وان دڵم نه‌سوتێنێ و خۆشی و شادی و ئاسوده‌ییم لێ نه‌تۆرێنێ، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و خه‌م و پهرێشانییهشم بۆ ئه‌و ئازیزانه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین نیعمه‌ت و خهلاَتهكان ده‌زانم كه تۆی به‌خشنده كهریمانه پێت به‌خشیووم.
* تێبینی: ئه‌م ناونیشانه، بڕگه‌یه‌كه له كۆپله شیعرێكی عاریفانه‌ی (ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی) كچه شاعیر، كه وه‌ك میوان له شه‌شه‌مین ڤیستیڤاڵی (كوڵعهنبهر) له ڕۆژی (19/7/2010)دا له شارۆچكه‌ی (خورماڵ) پێشكه‌شی كرد
مودريك على عارف