معامله بدون صیغه ایجاب و قبول ( کوردی)
ایجاب- پیم فروشتی- و قبول- لیم کری- له روانگه ی شه رعی پیر‌وز
له ڕوانگه‌ی شه‌رعدا بۆ موعامه‌له کردن له‌فظی ‘ایجاب و قبول’ چه‌نده لازمه بۆ دابستران و نه بسترانی موعامه‌له؟
به تێراوانینێک له کرین و فرۆشتنی، خه‌ڵکی له‌م ڕۆدا که‌متر به‌ر چاو ده‌که‌وێت که له کاتی کرین و فرۆشتنیاندا بڵین ئه‌من پیم فروشتی و کریاریش بڵی لیم کری . ئه‌وه له کاتێک دایه که به‌شیک له ماموستایان پییان وایه که کرین و فروشتن به‌م شێوه ناره‌وایه و دروست نابێ.
جا بۆیه به پێویستم زانی سرنج و تیروانینی زانایانی سه‌رده‌م و کون سه‌باره‌ت به‌م جۆره کرین و فرۆشتنانه بده ینه به‌ر سرنج و تویژینه‌وه، بۆ ئه‌وه خه‌ڵک و کاسبکاران لێ حاڵی بن داخوا ئه‌م جۆره کرین و فرۆشتنه دروسته یان نا؟؟
بۆ شی کردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه به زۆری که‌ڵکم وه‌ر گرتوه له باسێک که’علامه‌ی محمد تقی عثمانی’ له سێمینارێک دا که له وڵاتی کویت برگزار کراوه له ژیر ناوی : احکام بیع المعاطات و استجرار : دا خستیه به‌ر سرنجی بینه ران و بیسه ران که‌ڵکم وه‌رگرتوه.
به‌ڵام به‌ر له هێنانی نه‌زه‌راتی عوله مای تازه‌و کۆن سه‌باره‌ت به موعامه‌له‌ی’معاطات و استجرار’ پیناسه‌یه‌ک بۆم جۆر کڕین و فرۆشتنه، بۆ لێ حاڵی بونی به پێویست ده‌زانم.
دیاره ”بیع المعاطات” به لای زانایانی شه‌رع زانه‌وه، به موعامه‌له یه ک ده‌لین که کریار و فروشیار وته‌ی”ایجاب و قبول” به‌سه‌ر زوبان دانایهنن.
به‌لکو به دانی پول له لایه ن کریار و پیدانی شت و مه‌ک له لایه ن فروشیارهوه کوتای به موعامه‌له‌که ده‌هینریت بی ئه‌وه‌ی کریار بڵێ کریم و فروشیاریش بڵێ فروشتم له حالێک دا هه‌ر دو لا توانایی گوتنی ئه‌م وتانه‌یان هه‌یه.
امام نه‌وه وی خوای لی رازی بێ : له په‌رتوکی “المجموع شرح المهذب جلد ۹ لاپه‌ره‌ی ۱۷۲ دا. ده‌فه‌رمویت . بیع المعاطات به دو به‌ش دابه‌ش ده‌بێ.
۱-یه‌کی له کریار و فروشیار، وته‌ی قه‌بولم کرد ده‌ڵێ ئه‌گه ر له عورف دا دروست نه‌بێ شهرعهنیش دروست نیه.
۲- له مغنی المحتاج جلد ۲ لاپه‌ری ۴ داده فه‌رمویت که‌سانێک که شاره‌زاییان له قانون و حوکمی، موعامه‌لات نییه، ناتوانن به شێوه‌ی”معاطات” کرین و فروشتن بکه‌ن. مه‌گه‌ر له کرین و فروشتنهکهیان دا له‌فزی ایجاب و قه‌بوڵ به کار بێنن.
له کۆتایدا ؛
به لای جه‌مهوری زانایان قه‌ولی سه‌حیح و راجیح ئه‌وه‌یه که کرین و فروشتن به شێوه‌ی تعاطی دروسته به‌و شه‌رته‌ی کریارو فروشیار هه‌ر دووک رازی بن به‌م شێوه کرین و فرۆشتنه .
زانای به ناو بانگ”ابن قدامه(ر-ح) بۆ دروست بونی کرین و فرۆشتن به شێوه‌ی معاطات به‌ڵگه به‌م ئایاته‌ی قورئان دینیته‌وه((احل الله البیع و حرم الربا))که خوای گه‌وره باسێکی له شێوه‌ی کرین و فرۆشتن نه کردووه خوای گه‌وره شێوه‌ی کرین و فرۆشتنی به خه‌ڵکی ئه سپاردوه له شه‌رعیشدا رێز له شێوه‌ی کرین و فرۆشتنی خه‌ڵکی گیراوه، و گه‌لێک موعامه لاتی حه‌ڵاڵی خه‌ڵکی به‌هیند وه‌رگیراوه.
له ڕاستیدا به کار هینانی وته‌ی”ایجاب و قبول”له کرین و فرۆشتنی باو له نێو خه‌ڵک دا که‌متر به کار ده‌هێنری که ره‌نگه که‌م به کار هێنانیش له جێی خۆی دابێ چونکه هیچ فه‌رمووده‌یه‌ک له لایه‌ن پێغه‌مبه‌رو اصحاب ره‌زای خوایان لێبێ نه‌هێنراوه که پیمان بڵێ ”ایجاب و قبوڵ”بۆ هه‌موو کرین و فرۆشتنێک یا له هه‌مو کات و ساتێکدا پێویسته.
وه ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌رێزانه له کرین و فرۆشتنیان دا به کاریان هێنابێ ده‌بوایه به زۆری وه شێوه‌یه‌کی به‌ر بڵاو نه‌قڵ کرابایه که نه‌کراوه.
وه نه‌قڵ نهکرانیش پیمان ده‌ڵێ که هه‌میشه لازم نییه.
له کۆتایدا : داوای دوعای خێرم له خوێنه ران هه‌یه. به داوای لیبوردن له که‌م و کوڕی.
به‌شی زۆرم له کتێبی : سلسه مسائل فقهی در پرتو شریعت اسلام : وه‌ر گرتووه هی نوسه‌ری به‌رێز :علامه محمد تقی عثمانی : له وه‌رگیرانی : به‌رێز : صالح محمد آهاب
محمد احمدی : ناسراو به محمد سیونهیی
۱۴/۱۲/۹۳ گوندی قزڵقوپی.