بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کو پاشایه‌کی شکۆمه‌ند له ناو خه‌ڵکدا ده‌رکه‌وی…
ئامان قسه له شتێکدا مه‌که؛ ته‌نها دوای دڵنیا بوون له‌سه‌ر چاوه‌که‌ی نه‌بێ
ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌واڵێکی بۆ هێنای لێی ورد به‌ره‌وه پێش ئه‌وه‌ی بڵاوی بکه‌یته‌وه…
ئامان ئاگاداری پڕوو پاگهندهبه..باوه‌ڕ به‌نیوه‌ی ئه‌و شتانه‌ی ده‌گوترێت مه‌که نه‌وه‌ک هه‌مووی…
کوڕهشیرینهکهم
ئه‌گه‌ر خودا به دووژمنێک تاقیکردیتهوه..به‌چاکه له‌گه‌ڵا کردن به‌ره‌نگاری بکه‌وه…
خراپه به‌چاکه پاڵ پێوه‌بنێ..
چوونکه زۆر جار دووژمنایه‌تی ده‌گۆڕێت به خۆشه‌ویستی..
کوڕهشیرینهکهم
ئه‌گه‌ر ویستت له هاوڕێیه‌کت حاڵی ببی… سه‌فه‌ری له‌گه‌ڵدابکه…چونکه له‌سه‌فه‌ردا…مرۆڤه‌کان ئاشکرا ده‌بن..
ڕواڵه‌ته‌کان نامێنن..ناوه‌ڕۆک ده‌رده‌که‌وێت! هه‌ر بۆیه‌ش سه‌فه‌ر به سه‌فه‌ر ناو نراوه؟؟؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سروشت و ئاکاره‌کانی مرۆڤ خۆیان ئاشکرا ده‌که‌ن!
کوڕهشیرینهکهم
ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی هێرشیان کرده سه‌رت و تۆ له سه‌ر حه‌ق بوویت..
یان سه‌رزه‌نشتیان کردی به‌ڕه‌خنه لێگرتن.. دڵخۆش ببه..
ئه‌وا ئه‌وان به زمانی حاڵ پێت ده‌ڵێن.. تۆ سه‌رکه‌وتوو و کاریگه‌ری..چونکه سه‌گی مردوو..تێوه‌ی ناژهندرێ..
هه‌روه‌ها ته‌نها داری به‌ردار به‌رده‌باران ده‌کرێت!
کوڕهشیرینهکهم
کاتێک ڕه‌خنه ئاڕاسته‌ی که‌سێک ده‌که‌یت.. .
هه‌وڵ بده به چاوی هه‌نگ ببینی…
هه‌وڵ مه‌ده به چاوی مێشه ڕه‌شکه ته‌ماشای خه‌ڵک بکه‌ی…ته‌نها شته خراپه‌کانیان ببینی!
کوڕهشیرینهکهم
زوو بخه‌وه…چونکه فه‌ڕوو به‌ره‌که‌ت له ڕۆزی به‌یانیاندایه…
ده‌ترسم ڕۆزی خودات له‌ده‌ست بچێ…له‌به‌ر دره‌نگ خه‌وتنی شه‌وانت!
کوڕهشیرینهکهم
ئێستا چیڕۆکی گورگ و بزنت بۆ ده‌گێڕمه‌وه تاوه‌کو بێباک نه‌بی له خه‌ڵکی فێڵباز…
هه‌رکاتێک که‌سێک متمانه‌ی پێت کرد ئامان ئامان سته‌می لێنه‌که‌یت!
ئێستا ده‌ت به‌م بۆلای لانه‌ی شێر…فێری ئه‌وه‌ت ده‌که‌م که بۆچی شێر پاشای دارستانه.. چونکه سته‌م ناکات!!
هه‌رچه‌نده برسی بێت …ناچێته سه‌ر نێچیری یه‌کێکی تر !
به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌روون به‌رزه!
بۆیه ئاگادار به ماندو بوونی که‌سێکی تر نه‌دزی و سته‌می لێبکه‌یت!
کوڕهشیرینهکهم
ئێستا ده‌ت به‌م بۆلای بزن مژۆک..تاوه‌کو به چاوی خۆت فرت و فێڵه‌کانی ببینی !
چونکه به گوێره‌ی شوێن، ڕه‌نگی خۆی ده‌گۆڕێت..
بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابیت له شێوه‌ی ئه‌ودا… دووباره ده‌بنه‌وه !
چونکه لێره‌دا دوو ڕوو هه‌ن …خۆیان له‌ناو هه‌مو به‌رگێکدا ده‌شارنه‌وه !
له‌پاڵا به‌بانگه‌وازی چاکه… خۆیان ده‌شارنه‌وه !
کوڕهشیرینهکهم
فێری سپاسگوزاری ببه… سوپاسی په‌روه‌رده‌گارت بکه !
به‌سه بۆ تۆ که‌ده‌توانی بڕۆیت…. ببیستی… هه‌روه‌ها ببینیت !
سوپاسی پهروهدهگارت بکه و پاشان سوپاسی خهلًک…چونکه خودا نیعمه‌ته‌کانی بۆ سوپاسگوزاران زیاد ده‌کات !
هه‌روه‌ها خه‌ڵکی که‌سێکیان خۆش ده‌وێت .. پێزانینیان هه‌یه‌بۆ ماندو بوونیان!
کوڕهشیرینهکهم
بۆم ڕوون بۆته‌وه…گه‌وره‌ترین چاکه له ژیاند… ڕاستگۆییه !
درۆ هه‌رچه‌نده ڕزگاریشت بکا…ڕاستگۆیی باشتره ! بۆ که‌سانی وه‌کو تۆ !
کوڕهشیرینهکهم
بۆ هه‌موو شتێک بریکارێک – مُشاور- بۆ خۆت دابنێ….ئاماده‌به بۆ هه‌موو کارێک !
تاوه‌کو له که‌سانی ناپیاو نه‌پاڕێیته‌وه.. سه‌رشۆڕ و ڕسواببی !
سوود له هه‌موو هه‌وڵێک وه‌رگره..چونکه ئه‌و هه‌ڵه‌ی ئێستا بۆت هه‌ڵکه‌وتووه.. له‌وانه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه !!
کوڕهشیرینهکهم
سکاڵاکار و بێزاری ده‌ربڕ مه‌به…هه‌میشه گه‌شبین ببه..ڕوو له ژیان بکه..
دۆستایه‌تی نائومێدان و ڕه‌شبینان مه‌که ! ئامان له‌گه‌ڵ که‌سانی خۆ به‌گه‌وره‌زان دامه‌نیشه !!
کوڕهشیرینهکهم
هه‌گیز دڵخۆش و ئاسووده مه‌به به کاره‌سات و به‌ڵای خه‌ڵک…
ئامان گاڵته به شێوه و ڕوخساری که‌س مه‌که..
چونکه مرۆڤ بۆ خۆی خۆی دروستنه‌کردووه…
به‌گاڵته پێکردنی تۆ…له ڕاستیدا گاڵته‌ت به خۆت کردووه !
کوڕهشیرینهکهم
که‌م و کورتی خه‌ڵک ئاشکرامهکه…چونکه خودا له ماڵه‌که‌ی خۆتدا ڕسواتدهکات…
خودا که‌م و کورتی داپۆشه‌ره… داپۆشهرانی خۆش ده‌وێت ! سته‌م له‌که‌س مه‌که…
ئه‌گه‌ر به تواناییت هانی دایت سته‌م له خه‌ڵکی بکه‌یت…له یادت نه‌چێ خودا له هه‌مووکه‌س به تواناتره !
کوڕهشیرینهکهم
ئه‌گه‌ر هه‌رکاتێک هه‌ستت به دڵ ڕه‌قی کرد…ده‌ست به‌سه‌ری هه‌تیوێک دابهێنه …
چونکه توشی سه‌رسوڕمان ده‌بیت…که چۆن ده‌ست به‌سه‌رداهێنان دڵ ڕه‌قی ده‌سڕێته‌وه…ده‌یشواته‌وه و نایهێڵێت !
کوڕهشیرینهکهم
ئامان مشت‌ومڕ مه‌که….چونکه له مشتومڕدا..هه‌ردوولا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن !
کاتێک ئێمهدهبهزین ئه‌وا شکۆمه‌ندیمان له ده‌ست ده‌ده‌ین !
به‌ڵام کاتێک سه‌رکه‌وتین ئه‌وا… که‌سێکی ترمان به دۆڕان داوه..
که‌واته هه‌موومان دۆڕاوین…ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتووه و…ئه‌وه‌ی وا گومان ده‌بات دۆڕاوه !
کوڕهشیرینهکهم
تاک ڕو مه‌به له‌ده‌ربڕینی ڕا دا… چوونکه وا جوانه کاریگهربی کاریگهریشت لهسهرههبێ !
به‌ڵام ئامان له ناو ڕای خه‌ڵکی دا نهتوێیتهوه…ئهگهرههستت کرد ڕای تۆ له سه‌ر حه‌قه…
ڕا که‌ت نه‌گۆڕی و کاریگه‌ری که‌ست به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت !
کوڕهشیرینهکهم
ده‌توانی بیر و ڕای خهَلک بگۆڕیت ….
هه‌روه‌ها ده‌توانیت ده‌ست به‌سه‌ر دڵی خه‌ڵکی دا بگری بێئه‌وه‌ی هه‌ست پێبکه‌ن !
نه‌ک به جادووگه‌ری و فێڵ لێکردن….زه‌رده‌خه‌نه‌که‌ت و…. گوفتاره شیرینه‌که‌ت …
به‌هۆی ئه‌وانه‌وه ده‌توانیت شه‌یدای خۆتیان بکه‌یت !!
زه‌رده‌خه‌نه بکه….پاک و بێگه‌ردی بۆ ئه‌وکه‌سه‌ی که له دنینی ئێمه‌دا…( عیباده‌ته) و له‌سه‌ری پاداشت وه‌رده‌گرینه‌وه !!
له( چین ) دائهگهر زه‌رده‌خه‌نه‌ت نه‌بێت ڕێگای بازرگانی کردنت پێناده‌ن..
ئه‌گه‌ر که‌ست نه دۆزییه‌وه زه‌رده‌خه‌نه‌ت بۆ بکات…تۆ زه‌رده‌خه‌نه‌یان بۆ بکه !
ئه‌گه‌ر ده‌زانیت که نێوانه‌کان به زه‌رده‌خه‌نه نامێنن… به خێرایی… دڵه‌کانت بۆ ڕاده‌ربڕین بۆ ده‌کاته !!
کوڕهشیرینهکهم
هه‌رکاتێک گومانت له‌سه‌ر دروست بوو له‌لای خه‌ڵک…به‌رگری له خۆت بکه…ڕوونکردنه‌وه بده…به‌ڵگه‌یان پیشانبده !
ده‌ست مهخهرهکاری خه‌ڵک و خۆت له ئیشی هه‌موو خه‌ڵک مه قورتێنه..
کوڕهشیرینهکهم
دڵا ته‌نگ مه‌به به‌وه‌ی له ژیان به‌سه‌رت دێت ! چونکه ته‌نها بۆ تاقی کردنه‌وه دروستکراوین..
هه‌تاکو خودا بمانبینێت ….ئایا ئارام ده‌گرین !!
بۆیه له‌سه‌ره‌خۆبه…لێڵ مه‌به ! دڵنیابه دهروکرانهوه نزیکه….
ئه‌گه‌ر تاریکی هه‌وره‌کان زیادی کرد… ئه‌وا باران بارین نزیک بۆ ته‌وه !!
کوڕهشیرینهکهم
بۆ ڕابردوو مه‌گریه.. ئه‌وه‌نده به‌سه که ڕۆیشتووه..
گاڵته جاڕییه ئارده دار ههلبگرینهوه و…بهرش و بڵاوی بکه‌ینه‌وه !!
چاوه‌ڕوانی به‌یانی به.. ئاماده‌به…گه‌رم و گوڕ به !!
که‌واته به‌هێز به.. به‌خۆت سه‌ربه‌رز ببه !!
چونکه چۆن ته‌ماشای خۆت بکه‌ی خه‌ڵکی ئاوات ده‌بینن …
ئامان ڕۆژیک خۆت ڕسوا نه‌که‌یت !!
چونکه گه‌وره‌ده‌بیت کاتێک خۆت بته‌وێت گه‌وره ببیت !!
هه‌روه‌ها هه‌ر ته‌نها خۆشتی که بڕیاری بچوکی خۆت ده‌ده‌یت !
نێردراوه له لایه ن : عومه ر ڕه شیدی- بانه