شعرکوردی

سۆزی میحڕابە لە سینەم، شوعلەیە ناکوژێـتەوە

سۆزی میحڕابە لە سینەم

‍سۆزی میحڕاب ساباتی پێنووسی سەرجەم هۆگرانی زانست و ئەدەب و هونەر و هێمای ڕەوتێکی پڕ ڕێڕەوی بێ دەمارگرژی و دژی ناتەبایی و ناڕێکی و داخوازی ئاشتی و یەگڕەنگی و دڵفرەوانیە

سۆزی میحڕاب هەموو کات شاباڵی ماڵپەڕ و کەناڵی بە سەر پانتایی نیشتماندا کردۆتەوە و خوانی خاوەن سەخاوەتی بۆ بیر و ڕا و بووچوونی هەموو چینەکانی کۆمەڵگاە ڕاخستوە و بە سۆز و بەزەیی خۆیی بزوێنی هەست و ورە و قەڵەمە کاڵ و ساواکان بووە و پاڵپشتی پتەوی زمان و ئایین و کەلتووری نەتەوی خۆی بووە

شوناسی ئێمە دروشمی دیاری کراوی ئێمەیه و لە سەر سامانی پێنووسی هەموو دۆستان بارەگامان ڕازاندۆتەوە و بەرەو ئامانج و ئاقارێکی دیاری کروا هاوڕێ لە گەڵ کاروانی هەستیاران و زانست دۆستاندا ڕێ دەپێوین و لە بەستێنی بێ بنی بابەتەکاندا لە نێو کەڵکەڵە و شاڵاوی شەپۆلە دژە دین و کەلتوورەکان، چەکی ئەمەگ و ئەرکمان ناوەتە سەرشان و لە سەر ژێرخانی زێڕینی ئایین و باوەڕ، چالاکی دەکەین دامەزرێنەری نێونجیگەرایین ڕەچاوی مافی هەموو لایەک دەکرێ و هەنووکە هەشت ساڵ لەم دامەزرانە پیرۆزە دەگوزەرێ و بە هیوای خوا و بە هاوکاری لایەنگران و خەمخۆران ، بەرەو ئامانج هەنگاو دەنێین.

سۆزی میحڕاب بەرهەمی هیمەتی هەموو هۆگرانە و ئێمەش خزمەتکارانی ئەو ڕێگە
هیوایە قەتاری هاوکاریتان لە گەڕان نەکەوێ و سەنگەری ئەم هەڵمەتە پیرۆزە چۆل نەکەن.

بە سپاسەوە

سۆزی میحڕابە لە سینەم، شوعلەیە ناکوژێـتەوە
وەک گوڵستانە حەساری، تەنگی دڵ دەشنێـتەوە

یاڕەبی ڕێبازی بەرزت قەت نەبێتە لار و لەنگ
پەرتەوی پەرتووک و دەنگت نەسرەوێ نەسڕێتەوە

✍ شەیدا مەحموودی
۱۴۰۰/۹/۲۴

#سۆزی‌میحڕاب

═══‌༻?༺═══
? @Sozimihrab?
═══‌༻‌?༺═══

از طريق
شیدا محمودی
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

شیدا محمودی

@ استان آذربایجان غربی - اشنویه @@ نویسنده ، شاعر و مترجم @ فعال مدنی و اجتماعی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا