پیغه مبه رمان ئاوا جوابی خه راپه کاران ده داته وه !!
پیغه رمان چۆن وه ڵامی ناحه زانی ئه داته وه؟!
زۆرجار ئینسان كه ناره‌حه‌تیه‌كی به‌سه‌را دێت په‌رۆش ده‌بێت و دڵشكاوانه داوا له په‌روه‌ردگار ده‌كات رازیم به قه‌زات، و ئه‌گه‌ر تۆم لێ نهرهنجابیت ئه‌م حاڵه‌ته‌م به‌لاوه سانایه.. ئه‌وه‌بوو پێغه‌ممه‌ری خۆشه‌ویستمان صلى الله عليه وسلم كاتێ ته‌شریفی بۆ تایف برد و به‌خته‌وه‌ری و خۆشی و سه‌ربه‌رزی هه‌ردوو دنیای به‌دیاری بۆ بردن و ئه‌وانیش له‌جیاتی سوپاس و پێ‌زانین، هه‌رزه‌و نه‌فامه‌كانیان هاندا تا له‌ئاوایی ده‌ری بكه‌ن و به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستن به‌ڵكو به‌ردبارانی بكه‌ن و پلاریشی تێ بگرن..
زۆر سه‌خته راستگۆ به درۆزن و چاك به خراپ و بێ‌تاوان به خراپه‌كار و دلسۆز به دوژمن له قه‌له‌م بدرێت.. ئه‌وه‌بوو هه‌رزه‌و نه‌فامه‌كانی تایف ئه‌وه‌ند به‌ردیان تێگرت، تا خوێن بهلاقیا هاته خوار و خۆی خسته ناو باخی یه‌كێ له گه‌وره پیاوانی ئه‌و ئاواییه‌و باخه‌وانه‌كه‌ی كه به‌نده‌یه‌كی نهینهوایی و خوڵامی عوتبه‌ی كوڕی ره‌بیعه بوو منداڵه‌كانی لێ دوور خسته‌وه، و ئه‌ویش ته‌شریفی موباره‌كی رۆیشته بن دره‌ختێك و دانیشت و ئاله‌م حاڵه‌ته‌دا كه بۆهیچ شتێكی تر نه‌رۆیشتووه جگه له‌گه‌یاندنی په‌یامی خوا به‌و خه‌ڵكه.. رووه‌و ئاسمان ده‌ستی موباره‌كی به‌رز ده‌كاته‌وه‌و له‌په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ستی ده‌پاڕێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێ:
ئه‌ی خودایه!.. سكاڵای لاوازی هێز و كه‌می حیله و به‌كه‌م سه‌یركردنم له‌لایه‌ن خه‌ڵكیه‌وه بۆلای تۆدێنم! له‌لای تۆ شكایه ت ده‌كه‌م..
به‌رده‌وام ده‌بێ لهپاڕانهوهكهیا و پاشان ده‌فه‌رموێ: ئهگهرتۆم لێ نهرهنجا بیت قبولكردنی ئه‌م هه‌موو ئازاره‌م پێ ئاسانه!!
ئا لێره دا كه خۆشه‌ویسترین دروستكراو له‌لای خوا ئه‌و ئازاره‌ی ده‌درێ خوا بۆ دڵدانه‌وه‌ی حه‌زره‌تی جبریل ده‌نێرێت بۆلای و فریشته‌ی به‌رپرسی كه‌ژ و كێوه‌كانی له‌ته‌كدایه و عه‌رزی ده‌كات خوا سه‌لامت لێ ده‌كات و ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ كێوه‌كان ده‌ڕمێنێ به‌سه‌ریاندا..
ئه‌و پێشه‌وا دڵفراوانه دلۆڤانه له‌جیاتی تۆڵه داواده‌كات خوا رێنوێنییان بكات و ببنه هه‌ڵگری په‌یامی ئیسلام..
ئه‌وه‌بوو له‌پاش وه‌فاتی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم هۆزو تایفه تازه موسولمانه‌كان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و زه‌كاتیان نه‌ده‌دا.. به‌ڵام ئه‌وان كه موسوڵمان بوون له‌سه‌ر باوه‌ڕه‌كه‌یان سه‌قام گیربوون و هه‌ڵ نه‌گه‌ڕانه‌وه..
له‌وكات و ساته‌دا ئه‌و خه‌ڵكه‌ی تایف موسولمان نه‌بوون و ئه‌و ئازاره‌ی دا، ئه‌و ناخۆشییه ئه‌و به‌رهه‌مه گه‌وره‌یه‌ی هه‌بوو، كه بووه‌هۆی ئه‌و دوعا‌و نزایه‌یان بۆ بكات، ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه‌و له‌لایه‌كی تره‌وه، عه‌دداس موسوڵمان ببێت..
حه سه ن پینجوینی