سڵاو برای بەڕێز
سۆزی میحڕاب : لە ماڵپەڕی سۆزی میحڕابەوە هاتوینە خزمەتتان، تکایە پێشەکی خۆتان بۆ ئێمە و خوێنەرانی کاناڵ و ماڵپەڕی سۆزی میحڕاب بناسێن؟
وڵام: به ناوی خوای مه‌زن و بێ هاوتا
پێشه‌کی سڵاو و ڕێز و حورمه‌تم هه‌یه بۆ به‌ڕێوبه‌رانی ماڵپه‌ڕی سۆزی میحڕاب و ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی لایانگر و به‌شدارن له‌و ماڵپه‌ره‌دا.
بڕا چوکه‌ی ئێوه عوسمان خالید نژاد ناسراو به خالیدی کوڕی حه‌مه‌دی شێخه‌ی خوا لێخۆشبووم. له ساڵی ١٣۶۵ی هه‌تاوی، له ئاوایی ئاڵواتان له ناوچه‌ی ده‌شتێ وه‌زنێ سه‌ر به شارۆچکه‌ی میراوه‌ی شارستانی سه‌رده‌شت چاوم به دونیا هه‌ڵێنا
سۆزی میحڕاب : دەلیل و هۆکاری هۆگریتان بە قورئانی پیرۆز چ بووە و چۆن بوو بۆ لەبەرکردنی قوڕئان قۆڵی هیممەتتان هەڵماڵی؟ فێربوونی قورئانتان لە خزمەت کام مامۆستایان و لە چ ساڵێکدا دەست پێکردووە؟
– کێ یا چ کەسانێک بۆ حیفزی قوڕئان هاندەرتان بوونە؟
– لە چ مەودا و زەمانێکدا توانیتان قوڕئان حیفز بکەن؟
وڵام: به‌یارمه‌تی خوا به کورتی باسی به‌سه‌رهاتی خۆم بۆ ئێوه‌ی خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌که‌م که چۆن بوو خوای میهره‌بان هیدایه‌تی دام ببم به حافیزی قوڕئانی پیرۆز
من له ته‌مه‌نی چوارده و پانزه ساڵی دا بووم که فێری نوێژ خوێندن و هاتوچۆی مزگه‌وت بووم له دێی خومان و بە هۆی ئه‌وه‌یکه له وه‌رزی زستاندا زۆرتر کاتی ئازادمان هه‌بوو، زۆرتر بۆمان ده‌کرا بچین بۆ مزگه‌وت. هه‌ر ئه‌وه بوو که خوای گەورە تۆفیقی دایین له‌گه‌ڵ هاوڕێیانم له خزمه‌ت برای خۆشه‌ویستمان کاک مه‌لا حه‌سه‌نی ئه ڕغیده که خه‌ڵکی گوندی خۆمان بوو، ده‌ستمان به قوڕئان خوێندن کرد و هه‌ر ئه‌و ده‌ستپێکه هۆکاری ئەوینداری من به قوڕئان بوو.
بابی خوالێخۆشبووم کاتێک زانی وا هۆگری قوڕئان و مزگه‌وت بووم، هانی دام که بچم بۆ حوجره‌کانی فه‌قێیه‌تی.
منیش له ساڵی ۱۳۸۲ چووم بۆ حوجره‌ی مامۆستای زێده ئازیزم؛ مامۆستا ئه‌حمه‌دی وه‌یسی له شارۆچکه‌ی ڕه‌به‌تی شارستانی سه‌رده‌شت.
به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بچم بۆ حوجره، هه‌ر له دێی خۆمان سوڕه‌ی بهقهڕهم له‌به‌ر کردبوو، به داخێکی گرانه‌وه زۆرم تاقه‌ت نه‌هێناو و پاش دوو و سێ مانگ حوجره‌م به‌جێ هێشت و گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵێ و حیفزهکهشم فه‌رامۆش کرد. ئه‌وه‌نده‌ی باش بوو لانیکه‌م ته‌رکی جومعە و جه‌ماعه‌ت و مزگه‌وتم نه‌کرد و له هاتوچۆی مزگه‌وت هه‌ر به‌رده‌وام بووم.
باوکم ئه‌و هەڵوێسته‌ی منی زۆر پێ ناخۆش بوو. منیش له ناخمه‌وه هه‌ر ئاره‌زووم بوو ببم به حافیزی قوڕئان، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌میشه قوڕئانم ده‌خوێنده‌وه و گوێم له شێخ عه‌بدولباسیت و له تهڕتیلی شێخ مه‌نشاوی ڕادەگرت. وای لێهات بۆ جارێکی دیش داوام له بابی به‌ڕێزم کرد ئیجازه‌م پێ بدا بچمه‌وه بۆ حوجره! بابم زۆری پێ خۆش بوو.
له ساڵی ۱۳۹۱ چووم بۆ شاری بانه، حوجره‌ی مامۆستای مه‌لازاده که ناسیاوی خۆمان بوو و پێشتر له ئاڵواتان مه‌لایه‌تی کردبوو. له‌وێ ده جوزوی سه‌ره‌تای قوڕئانم له ماوه‌ی چوار مانگان له‌به‌ر کرد. به‌ڵام به‌داخه‌وه دیسان ده‌ستم له کاری دینی و حیفزی قوڕئان کێشایه‌وه و هاتمه‌وه بۆ ماڵێ.
باوکم ئه‌و جار زۆرتری پێ ناخۆش بوو، بۆ خۆشم لە ده‌روونمدا هه‌روا په‌رێشان حاڵ بووم و زۆری پێ ناڕاحه‌ت بووم. دوای ئه‌وه له‌گه‌ڵ باب و برایانم سه‌ر قاڵی کار و باری ماڵێ بووم، به‌رده‌وامیش هۆشم له‌سه‌ر قوڕئان بوو و هه‌ستم ده‌کرد هێستا خوا گیان وه‌ری نه‌گرتووم. له ساڵی ۱۳۹۳ هه‌ر له ئاوایی خۆمان بووم به شوان.
نازانم بڵێم چۆن بوو بۆ سێهه‌م جار ناوی خوام لێ هێناو و چوومه‌وه خزمه‌ت قوڕئانی پیرۆز و له وه‌رزی به‌هار له مانگی بانه‌مه‌ڕدا که مه‌ڕ به‌ره‌و کۆیستان وه‌ڕی ده‌که‌وێ و له ئاخیری وه‌رزی پاییز له مانگی سه‌رماوه‌زدا مه‌ڕمان ده‌هێناوه، له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌موو ئەو ده جوزوهی سه‌ره‌تایی قوڕئان که له بیرم چۆبۆوه، جارێکی‌تر له‌به‌رم کرده‌وه و ئه‌و جار لە نێوان خۆم و خوای خۆم به‌ڵێنیم دا که ئه‌و ئه‌رکه پیرۆزه‌ی به کۆتایی بگێنم. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ده‌مزانی که ئه‌گه‌ر باوکی خۆشه‌ویستم ئاگادار کردبا، بێ گومان زۆر پێ دڵخۆش ده‌بوو، به‌ڵام به‌ویشم نه‌گوت.
به‌ڵێ به‌ڕێزانی خوێنه‌ر ئه‌و جار زستانان له مزگه‌وتی گوندی و به‌هاران و پاییزانیش له کێوی له‌به‌ر مه‌ڕان قوڕئانم ده‌خوێند. ئەم جاره بۆ له‌به‌ر کردنی قوڕئانهکهم، که‌ڵکم له موبایله‌که‌م وه‌رده‌گرت. قه‌زا و قه‌ده‌ری ئیلاهی وا بوو له ساڵی ۱۳۹۶ له سه‌ره‌تای وه‌رزی پاییز باوکی میهره‌بانم که بۆخۆشی بانگ بێژ و موناجات خوێنی ئاواییه‌که‌مان بوو، به‌ڕه‌حمه‌تی خوای به‌خشه‌نده چوو. چونکه بڕیارم دابوو تا هه‌موو قوڕئان له‌به‌ر نه‌که‌م پێی نه‌ڵێم، زۆر ناڕاحه‌ت بووم، چونکه ئه‌و کاتی بیست جوزوم له‌به‌ر کردبوو.
خوا گیان ڕوحمی پێ کردم و هیدایه‌تی دام دڵ سارد نه‌بمه‌وه و به‌رده‌وام بووم، شوکر بۆ خوای یه‌زدان له ساڵی ۱۳۹۷ پاش پێنج ساڵ هه‌وڵ و ته‌قه‌للا توانیم قوڕئانی پیرۆز به‌ته‌واوی له‌به‌ر بکه‌م، هه‌ر بۆیه له کۆتایی قسه‌کانمدا ده‌ڵێم:
“الحمدلله الذی هدانا لهذا و ما کنا لنهتدی لولا ان هدانا الله”
سۆزی میحڕاب : کاکە خالیدی بەڕێز، بفەرموون بۆ حیفزی قوڕئان لە چ قورئانێک کەڵکتان وەرگرتووە و لە شەو و ڕۆژدا چەن کاتژێر وەخت و کاتتان تەرخان کردووە؟
وڵام: من هه‌ر له‌و کاته‌ی که فێری قوڕئان خۆیندن بووم، له خه‌تی عوسمان تاها که‌ڵکم وه‌رگرت، هه‌ر بۆیه بۆ حیفزی قوڕئانیش له‌وی که‌ڵکم وه‌رگرتووه، جا ئه‌گه‌ر شوانیش بووم، سه‌عیم کرد به‌رنامه‌ی موبایله‌که‌شم بۆ له‌به‌ر کردنی قوڕئانی پیرۆز خه‌تی عوسمان تاها بێت.
سۆزی میحڕاب : دیارە حیفز و لەبەرکردنی سی جزمەی قوڕئان زۆر سەختە، بەڵام ڕاگرتن و فەرامۆش نەکردنی سەختتر و دژوارتره؛ بفەرموون چەن کاتژمێرێک تیکرار و دوپات کردنەوەتان هەیە؟
وڵام: به‌ڵی هه‌ر وه‌ک ئێوه‌ی به‌ڕێزیش ئاماژه‌تان پێ فه‌رموو ڕاگرتن و له‌بیر نه‌چوونه‌وه‌ی قوڕئان زۆر سهختترە له له‌به‌رکردنی، جا بۆیه له شه‌و و ڕۆژدا من تێده‌کۆشم سێ جوزوو ده‌ور که‌مه‌وه و پێیاندا بچمه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له کاتی کار و کوێره‌وه‌ریدا که‌متر هه‌لم بۆ ده‌ڕه‌خسێ پێیدا بچمه‌وه، به‌ڵام شوکری خوای میهره‌بان له وه‌رزی زستان که کاتی بێ کاری زۆرترە، تۆڵه‌ی بۆ ده‌که‌مه‌وه و چاکتری پێدا دێمه‌وه.
سۆزی میحڕاب : بفەرموون تا ئێستا لە چ کێبەرکێ و فستیواڵێک دا حزورتان بووە؟ چ مەقامێکتان بەدەست هێناوە؟
وڵام: من تا ئه‌و کاته‌ی که له خزمه‌تتان دامه هێشتا بۆم نه‌کراوه له کێبه‌رکێ و فیستیواڵی حیفزی قوڕئان به‌شداری بکه‌م.
سۆزی میحڕاب : راستی کاکە خالید گیان، لە بواری دەنگ و لەحنیش دا تواناییتان هەیـە؟
وڵام: له بابه‌ت کار له سه‌ر ده‌نگ و سه‌وتم کارم له‌گه‌ڵ هیچ لێزانێک له‌و بواره‌دا نه‌کردووه، به‌ڵام شوکری خوای گه‌وره خه‌ڵکی ئاواییکهمان ده‌نگی منیان پێ خۆشه.
سۆزی میحڕاب : لە کام قاری و خوێنەری قوڕئان زیاتر تەئسیرتان وەرگرتووە؟
وڵام: من زیاتر له شێخ عه‌بدولباسیت و شێخ مه‌نشاوی و به‌شێکیش له مامۆستا فارس عیباد و شێرزاد تاهیر که‌ڵک وه‌رده‌گرم.
سۆزی میحڕاب : خۆشترین بیرەوەریتان لە قۆناغی فێربون و حیفز کردنی قوڕئان چ بووە؟
وڵام: کاتێک که قوڕئان حیفز ده‌کرێ و ئینسان فه‌قه‌ت ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ی له‌به‌ر چاوه، دڵ و ده‌روونت گه‌شاوه‌تر ده‌بێ و پێت خۆشه زیاتر له خزمه‌ت که‌لامه پڕ نوور و پڕ له ئارامیشهکهیدا بێ ئه‌وه خۆشترین بیرەوەری منه.
سۆزی میحڕاب : لە ڕوانگەی جەنابتانەوە حافیزی قوڕئان دەبێ خاوەنی چ تایبەتمەندییانێک بێت؟
وڵام: به بۆچوونی من یه‌کێک له‌و تایبه‌تمه‌ندیانی که خوای گەورە به لوتفی خۆی به نسیبی حافیزی قوڕئانی ده‌کا و به‌هره‌یێکی زۆری پێ ده‌گا، ئه‌وه‌یه که به‌رده‌وام له یاد و زیکری خوای میهره‌بان دایه.
سۆزی میحڕاب : کاکە خالیدگیان سەبارەت بە باوکی خوالێخۆشبوت بۆمان بدوێ، گۆیا سەرەڕای ئەوەی کە سەوادی ئەلف و بێشی نەبووە؛ بەڵام سرود و شێعری بە پێغەمبەری خۆشەویستمان هەڵکوتووە؟
وڵام: باوکی به‌ڕێز و خوالێخۆشبوم زۆر ئه‌هلی چاکه بوو، خه‌ڵکی به کۆچی دوایی زۆر په‌ریشان بوون.
باوکم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که من عه‌لاقه و هاتوچۆم بۆ مزگه‌وت و جومعه و جه‌ماعه‌ت زۆر بوو و خه‌ریکی له‌به‌رکردنی قوڕئان بووم، زۆری چاودێری ده‌کردم و بایه‌خێکی زیاتری پێده‌دام، باوکی خۆشه‌ویستم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که هیچ خوێنده‌وارێکی نه‌بوو، به‌ڵام له لای شاعیری خواناس کاک عوسمان ئاغای ئوجا‌ق که له خوای بانی سه‌ر ده‌پاڕێمه‌وه هەر دووکیان غه‌ریقی ڕه‌حمه‌تی خۆی بکا، شێعرانێکی زۆری له‌وه‌سفی ڕه‌سولی خوای دا فێری بابم کرد و بابم به ده‌نگی خۆی که له ده‌نگی من خۆشتر بوو، سه‌ڵای پێ ده‌کردن.
سۆزی میحڕاب : گەورەترین ئارەزووت چیە؟
وڵام: من ئه‌گه‌ر ئه‌خیر جار بڕیارم دا که حیفزی قوڕئان به کۆتا بگه‌یێنم، زۆر جار ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دۆستان و هه‌ڤاڵانم کۆ ده‌بوینه‌وه، هه‌ر که‌س ئاره‌زوویێکی بوو، من له ناخمه‌وه فه‌قه‌ت ئاره‌زووم بوو قوڕئان به ته‌واوی له‌به‌ر که‌م و هه‌م بۆ خۆم و هه‌م بۆ دایک و بابم و که‌س و کاره‌کانیشم ببم به مایه‌ی خێر و به‌ره‌که‌ت له دونیا و ئاخیره‌ت.
سۆزی میحڕاب : ئەگەر قسەیەکی نەکوتراوتان هەیە، حازرین گوێ بی‌سی بیـن؟
وڵام: له کۆتاییدا په‌یامم بۆ خوشک و برایانی دینیم ئه‌وه‌یه که هیچ کات مه‌ڵین دره‌نگه بۆ فێربوون و بۆ له‌به‌رکردنی قوڕئان. هه‌ر کات بتانهه‌وێ ده‌توانن و خوا گیان بۆ خۆی ده‌فه‌رموێ له سوڕه‌ی قهمهر له چوار جیگایاندا: «ئێمه ئه‌و قوڕئانه‌مان به ئاسانی ڕه‌وانه کردووه، ئایا که‌س هه‌یه بێت بیخوینیته‌وه و که‌ڵکی لێ وهگریێ.»
سۆزی میحڕاب : سوپاس کە کاتی بایەخداری خۆتان لە ئیختیاری سۆزی میحڕاب دانا.
وڵام: له کۆتادا داوای سه‌رکه‌وتن ده‌که‌م له ده‌رگای ئیلاهی بۆ هه‌موومان و به‌تایبه‌تی کاربه‌ده‌ستان و به‌ڕیوبه‌رانی ماڵپه‌ری سۆزی مێحراب. ئومێده‌وارم هه‌مووی ئێوه‌ی به‌شداربوانی کاناڵی سۆزی میحڕابیش به‌خته‌وه‌ر بن.
به سوپاسه‌وه برای چوکهتان خالیدی حه‌مه‌دی شێخه‌ی ئاڵواتان
وتووێژ کار: رسول ر‌سولی کیا