عبدالقادر ربانی فر
بــــســــــــم اللــــه الــرحــمــن الــرحــیــم
وەناوخودا کەدەهــنــدەودلـۆڤـانه.
ڕەمـــه زان
کانگا ومەعدەنی هەرەگەورەومەزن.
ئەم کانگای نووری خـوا پڕاوپڕ لەخێروبێر،لێوان لێولـەچاکە وپیت وبەرەکەت، تژی لەنیشانەوئایاتی ئـاسـمانی.
یەکێک لەئــایــاتی هەرەبەرز
دوو نیشانە ودووئایەتن بەیەکەوە.
المائدة, آیه 15و16
يَـٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَـٰبِ قَدْ جَآءَكُمْ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمْ كَثِيرًا مِّمَّا كُنتُمْ تُخْفُونَ مِنَ ٱلْكِتَـٰبِ وَيَعْفُوا۟ عَن كَثِيرٍ ۚ قَدْ جَآءَكُم مِّنَ ٱللَّهِ نُورٌ وَكِتَـٰبٌ مُّبِينٌ
ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب: دڵنیابن که پێغه‌مبه‌ری ئێمه بۆ ئێوه‌ش هاتووه تا زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی که لای ئێوه ڕوون و ئاشکرانین و ده‌یشارنه‌وه، له کتێبی (ته‌ورات و ئینجیل‌دا) بۆتان ڕوون و ئاشکرا بکات، هه‌روه‌ها له زۆرێک له‌و شتانه‌ی که شاردوتانه‌ته‌وه چاوپۆشی ده‌کات، چونکه به‌ڕاستی له‌لایه‌ن خواوه ڕووناکیه‌کی ئاشکراتان بۆهاتووه (که محمدی پێغه‌مبه‌رمانه (صلی الله علیه وسلم) هاوڕێ له‌گه‌ڵ کتێبێکی ڕوونکه‌ره‌وه‌دا (که قورئانه).
المائدة, آیه 16
يَهْدِى بِهِ ٱللَّهُ مَنِ ٱتَّبَعَ رِضْوَٰنَهُۥ سُبُلَ ٱلسَّلَـٰمِ وَيُخْرِجُهُم مِّنَ ٱلظُّلُمَـٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ بِإِذْنِهِۦ وَيَهْدِيهِمْ إِلَىٰ صِرَٰطٍ مُّسْتَقِيمٍ
(بێگومان) خوا به‌و قورئانه پیرۆزه هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌و که‌سانه ده‌کات که: شوێن ڕه‌زامه‌ندی خوا که‌وتوون، به‌ره‌و ڕێبازه‌کانی ئاشتی و ئاسوده‌یی و له تاریکایی یه‌کان ده‌ریانده‌هێنێت و ڕزگاریان ده‌کات و ده‌یانخاته ناو ڕوناکیه‌وه به‌فه‌رمانی خۆی و ڕێنمووییان ده‌کات بۆ سه‌ر ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروستی (دینداری و خواناسی و چاکه).
دووئایە ت
۱ــ نـــور . “محمدرسول الله”
و
۲ــکــتاب م‌بین. “قرآن کریم”
وخاڵی زۆرگرینگ وجێی تێڕامان
°ــ یـهـدی بـه الله من اتـبـع رضوانه سـبـل السلام.
ـــــــــــــــــــــ
ئەم ئـایاتی پیرۆز ئەو هەتاوی ئاسمانی مەعنەوییەتە لەشەوی پیرۆزا
لەمانــگی پیرۆزا دابەزیون.
الدخان, آیه 3
إِنَّآ أَنزَلْنَـٰهُ فِى لَيْلَةٍ مُّبَـٰرَكَةٍ ۚ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ
به‌ڕاستی ئێمه له شه‌وێکی به فه‌ڕو پیرۆزدا (که شه‌وی قه‌دره) دامانبه‌زاندووه‌ته خواره‌وه، بێگومان ئێمه هه‌میشه بێدارکه‌ره‌وه‌ی به‌نده‌کانمانین.
الدخان, آیه 4
فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ
له‌و شه‌وه‌دا هه‌موو کار‌و کرده‌وه و به‌رنامه‌یه‌کی پڕ له حیکمه‌ت و دانایی له یه‌ك جیا ده‌کرێته‌وه.
الدخان, آیه 5
أَمْرًا مِّنْ عِندِنَآ ۚ إِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ
ئه‌مه‌ش فه‌رمان و بڕیارێکه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، بێگومان ئێمه‌یش پێغه‌مبه‌ران ده‌نێرین.
ــــــــــــــ
کانگای ڕەمەزان تا دنیاهەیە،تادنیادەبڕێتەوە بەردەوامە وهیچ گاکــۆتایی نایەت.
لەم مەعدەنە پڕپیت وپێزەدا
اــ ئاقیدەوباوەڕ
ب ــ عیبادات وپەرستشەکان
ج ــ ئەخلاق ورەوش
د ــ مێژوو
ه ــ علم وزانست
……..و
گەلێ ئایات ونیشانەگەلی تر لەئافاق وئەنفوس دا لەم نورەمەزنەوە دەبریسکێنەوە.
ودیـاری ڕەمەزان(قوڕئانی پیرۆز)ئەم هەتاوەپڕتیشک وتیرۆژوپڕتینەیە کەکۆن نابێت وخسوف وکسوف بەهیچ جۆرێ ڕووی تێ ناکەن،
ئەم خۆرەتاوی مەعنەوی یەتە لەگەڵ پەرەسەندنی بیر‌و فیکر‌و عیلم دازیاتر تیرۆژ داوێت وزیادتردەبریسکێتەوە.
وخودای باڵادەست بەس خۆی چاوەدێر ونیگابان یەتی.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تەڕجمەی ئایەتەکان: لەتەفسیری ئاسان وەرگیراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــ
۱٤۰۱/۰۱/۰۸
لەپێشداهاتنی ڕەمەزان لە هەمو لایێک پیرۆزبایی دەڵێم.
پیرانشار قادر ربانی فر”کــوردە”