اندیشه

شه ن کردن و که و کردنی سیکۆلاریزم(۳-۳)

بەنێوی خۆای لێزان و پێزان 

 شەن و کەوکردنی سێکۆلاریسم لە ڕۆانگەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام 

هەروەک لە بەشی دووهەم ئاماژەم پێکرد سێکۆلاریسم دوو بەشی هەیە فەلسەفی و سیاسی، سێکۆلاریسمی سیاسیش دوو بەشی سەرەکی هەیه ، یەک سێکۆلاریسمی عورفی مێژووی و ناوچەیی ، دوو سێکۆلاریسمی یاسایی واتە مرۆڤ تەوەری .

بەشی یەکەمی سێکۆلاریسمی عورفی واتە جیاوازی نێوان دەسەڵات و ئایینی ئیسلام کە سەرچاوەی گرتووە لە نەریت و کولتووری کۆمەڵایەتی . ئیسلام چ وەک سێکۆلاریسمی نەریتی میژووی یان ناوچەیی ، یان کولتووری کۆمەڵایەتی لەبەرچاو بگیرێ ،لێکدانەوەیەکی ناتەندرووست و کاڵ فامانەیە ، چونکه ئیسلام خاوەن یاساو یاسادانەرە ، بەپێچەوانەی نەریت ، یان کولتوور کە یاساو یاسادانەری تایبەت بەخۆی نییە ، جیالە مەش ئیسلام یاساکانی زانستی و لە گەشەی زانستی سوود وەردەگرێ نەک بەرەو پاشگەستی و پاکتاوی ناڕوا بەڵکوو ڕۆڵی کاریگەرتر دەبێ لەسەر پەروەردی تەندرووست بۆ کۆمەڵگا ، بەڵام عورف و فەرهەنگ دەگەڵ قۆناخەکانی ڕۆژگار ئاڵوگۆری بنەڕەتی بەسەر دێ یان عورف و فەرهەنگی نوێ دێتە کایە .

ئەدوار گیبوون دەڵێ : ئایینی ئیسلام باوەڕێکی پتەو و دامەزراوی ناخی مرۆڤەکانی پێش ئیسلامە کە توانی بە کاریگەری ئەرێنی لەسەر عەرەبەکانی نەحەمڵاو و بێ یاسایی ، گشتیان پێکەوە لە بواری باوەڕو یاسای سەردەم ڕێک و ڕێیان خا بۆ یەک ئامانجی جیهانگیری پێشکەوتوو …

 لیئۆیۆلدرایسیش دەڵێ: ئیسلام لەزەینمدا وەک باڵەخانەیەک وایە لەژێر کاریگەری بە هێزی بینا سازێکی بەتوانا ، کەرەسەکانی بەگشتی هاوتەریب و ڕێک وە بەدوور لەکەموو کورتین ، لەئاکام دا بۆ کەسێک تێروانینی تەندروستی هەبێ دەردەکەوێ کەداڕێژەری ئەم بینایە چەندە کارەکانی لەڕاستای خۆیەتی و ناهەموارێک نابینێ ؛ کەوابوو ئەم لێکدانەوە هەڵەیە کە بگوترێ ئایینی ئیسلام لەبنەرەتدا عورف یان فەرهەنگی کۆمەڵگایە و دەکرێت بەهێواشی و تێپەڕ بوونی رۆژگار بگۆردرێت ولەگۆرەپانی سیاسی بسڕێتەوە .

لەم پێوەندییەدا سەرنجتان ڕادەکێشم بۆ وتووێژێکی خۆم دەگەڵ چالاکوانێکی سیاسی؛ چەند ساڵ لەمەو پێش لە سەر چۆنیەتی سەرهەڵدانی باوەری ئایینی لە کۆمەڵگا کونج وکۆڵمان دەکرد ، بەڕۆالەت ڕۆشەنبیری سیاسی لێکدانەوەی وابوو چۆن ئایین بۆتە عورف هەر بەم شێوە ئەگەر بەتەواوی تێبکۆشین دەتوانین بیگۆڕین!!  من بەڵگەم دێناوە کە خاوەنی ئیسلام خوایە و نەکارتێکری مێژووی ڕابردوو و نە کاریگەری مێژووی سەردەم نەیانتوانیوە و ناشتوانن بیسڕنەوە ، بەکورتی وتووێژەکەمان بێ سوود بو …

هەر ئەم بەڕێزە ڕۆژێک پرسیاری لێکردم فڵان کەس هاوسەرم ناتوانێ بەڕاوەستاوی نوێژ بخوێنێ چارەی چیه ؟  دوای وه ڵامدانەوە پێم کوت پیاوی باش تۆ پەنجاساڵە ناتوانی عورفی ناو خێزانت بگۆڕی کە ئیسلامە چۆن دەتۆانی عورفی کۆمەڵگای ئیسلام بگۆری کە نزێک سەدەو نیوێکە کۆمەڵگای باوەڕ دار وەک چاوی خۆی پاڕێزگاری لێدەکات؟!

بەر پرسێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق بۆی گێڕامەوە ، کادرێکی ئەم حیزبە لە مەلای مزگەو تێک زۆر توورە دەبێ و خەریک دەبێ بەڵایەکی بەسەر بێنێ ، مام جەلال ئامۆژگاری دەکات و دەڵێ ئەمە هەڵەیە کی گەورەیە؛ نەکەی ، بزانە ئێمە بەزۆری نامەو حیزبایەتی چەند نەفەڕێک بۆ کاری مەبەست کۆ دەکەینەوە ، بەڵام مەلای مزگەوت بۆ وتاری هەموو هەینیەکان ڕێژەیەکی زۆرو بەرچاو بەباوەڕەوە لێی کۆدەبنەوە!  کەوابوو خۆت لە قەرەی مەلا مەدە !

ئەم دوو خاڵەم بۆیە گێراوە تابزانین ئایینی ئیسلام باوەڕو و قوتابخانەیە نەک عورفێک کە کۆمەڵگای دواکەوتوو دروستی کردبێ ؛ بەڵام لەپێوەندی بە سێکۆلاریسمس یاسایی لەوڵاتانی ئیسلامی دەکڕێ بڵێین گونجاو ترین و نیزێکترین بیڕۆکەیە بۆ بەڕێوە بەری کۆمەڵگاو پێکەوە ژیان..

 لە سەردەمی ئێستا تیئۆرەناسەکانی سیاسی گەلێک شانازی بە سێکۆلاریسمی یاسایی واتە مرۆڤ تەوەری دەکەن ، بەڵام بۆ ئاگاداری گشت ئومانیسمەکان واتە مرۆڤ ویستی ، ئەوە نێردراوی خوای گەورە بوو بۆ یەکەمجار مافی هاووڵاتی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەخشی بە هاووڵاتیانی مەدینە کەپێکهاتبوون لە جوولەکە و گاور و نائایینی ، هەر بەپێوەری ئایینی پیرۆزی ئیسلام ڕەوایە بۆ کەمینە ئایینەکان لە چۆنیەتی باری ژیانی تایبەتی ، بیروباوەڕ ، ئالووێری ئابووری و پێڕاگەیشتنی کێشەی کۆمەڵایەتی بە تەواوی پەیڕەوی لە ئایینی خۆیان بکەن ، هەروەها لەگشت بەپرسایەتی و بەڕێوەبرایەتی بێبەش نەکڕێن ، تەنانەت پێویستە باشتر لە بڕواداران لەبەر چاو بگێرێن بەڵکە چاکەکاری ئیسلام گاریگەری ئەرێنی هەبێ بۆ تێگەیشتنی باشتر لە ئیسلام .

مەگەر دەسەڵاتێک کە ڕاستەو خۆ لە سەر باوەڕی ئیمانداران کارتێکەر بێ کە ئەو کات نائایینەکان کە بێ باوەڕن بە ئیسلام ، بۆشیان ڕەوا نییە دەست لە کارووباوەری ئیمانداران وەردەن و داوای بەڕێوەبەرایەتی بکەن ، هەر وەک ئەگەر لە وڵاتێک، ئیسلامییەکان کەمینە بوون بۆیان نییە بەمافی خۆیان بزانن لە ڕۆانگەی ئیسلام بەڕێوە بەربن ..

 بەشی کۆتایی

سمایل سۆهرابی

نمایش بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا